هەولێریەکان لە ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی رووبەرووی کوشتاری بەکۆمەڵ بوونەتەوە

Monday, 10/06/2013, 12:00

1758 بینراوە






خەلکی کوردستان و کێشە نەتەواویەتیەکی بونەتە ئامرازو بازاڕێک ، بۆدەولەمەندکردنی دەیان کەسایەتی مافیای سیاسی پشت و پێش پەردەی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی . کەبەرادەیەک بەرۆژی روناک تاوانی ""کۆمەلکوژی"" بەرامبەر دەکرێ یان تاڵانی خاکەکەی (سەرزەوی و ژێر زەوی)ەکەی دەکرێ. راستی ئەمانەش لەوماوەیە راگەیەنرا کە کوردستانی باشوری ٥ ملیۆن کەسی لەژێر دەسەلاتی دوو بنەمالە ،٣٠ ملیاردیر و ١٠ هەزار ملیۆنێری تیایە.
شاری هەولێر کە ئەمرۆ بۆتە چەقی بریاری سیاسی و یەکلاکەرەوەی سیاسی یەکێتی و پارتی . لە ٢٢ سالی رابردودا ، بەردەوام خەلکەکەی بۆتە قوربانی و باجدانی سیاسی ئەو ململانێیە . راستی ئەمانەش ، زۆرینەی شەڕەکانی ناوخۆ لە ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٨ لەناوشارەوە بۆ چوار دەورەکەی رویداوە ، ئەمە جگە لەلەناوبردنی هەودارانی یەکتر کە سڵ لەهیچ رەفتارێک ، لە شوێن بزرکردن و گرتنی بەکۆمەل و بێ دادگایی و یاسایی نەدەکرایەوە ... یان ئیرهابی سیاسی بۆ دەرپەراندنی هەزاران گەنج و بنەماڵەی هەولێری لەزێدی باوک وباپیرانیان.
بۆیە شەری ناوخۆ و ناپاکی پارتی لە ٣١ی ئاب هێنانی دەبابەکانی بەعس بۆ سەر ئەوشارە ، کاریگەریەکانی ئەو دوو تاوانە لەسەر هەولێریەکان ، گەلێ گەورە و کاریگەر بووە. بەداخەوە لەروداوەکانی ١٧ شوبات بەدواوە ، ، چالاکوان و سیاسی و ڕٶشنبیرەکانی دەڤەری سەوز ، لەو هاوکێشەیە نەدەگەیشتن ، کەچی بەخەلکی قارەمانی هەولێر لەو چەندساڵەدا کراوە ؟بەراشکاوی بڵیین ئەو ململانێی پارتی و یەکێتی لەبەعس خراپتر ، ژیان و مالوێرانی و ئازاری ، گەیاندە سەر ژیانی خەلک . ئاخر یەکێتی بەیەک هەنگاو ی رەفتار فاشیانەی ، لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٠ ، چ ئازارێکی شاری سلێمانی دا !؟ تۆ سەیربکە ٢٢سالە ئەو هەولێرە ڕوبەروی دەیان تاوانی هاوشێوە لە (بچوک و گەورەتر) بۆتەوە کەکەس نەبوە بیکاتە یەک هەواڵیش ، بەتایبەتی لەسەرەتای نەوەدەکان .
وا نزیکە هەلبژاردن بۆینەتەوە ، ئیتر دوبارە ، شاری هەولێر کەوتۆتە ناو ململانێی و خۆ دەرخستنی جەماوەرە وە ، هەرلایەنە دێت حەیران و لاوکی بەسەردا دەڵێ ... بۆیە رۆژەک پارتی بەزۆرە ملێ خەلک لە فەرمانگا و قوتابخانەکان دەبات وەبۆ هەر کارمەندێکی فەرمانگاکان ، نەفەرێ کەباب لەبودجەی ولات دەکڕێ و شەقامەکانی شار ، پر لە بەنگلادیشی و عەرەب بەناوی هەواداربونی پارتی دەکات . چەند ڕۆژ دواتر یەکێتیش بەهەمان ئاواز لەهەمان شوێندا لەدەرەنجامی کێبرکێی سیاسی خۆی لەگەل پارتە هاوپەیمانەکەی بە لێشاو جەماوەری لەهەولێر و موسل و کەرکوک بەرەو پارکی شانەدەر دەبات کەبەڕیوبەرەکەی لەناو ئەو هەموو تێکۆشەرەی هەولێریاندا کەسێکی هەلپەرست و دۆراوی سیاسی وەک فەرهاد سەنگاوی دەکاتە ئاهەنگەکەی و بەرپرس مەلبەندەکەی فایلدار و کەسی یەکەمی رارا !؟ راستە ئەو خەبات و ململانییە رەوایە . بەلام پرسیاری ئێمە ئەوەیە ، ئیوە بەراست لەخەمی پیرە هەولیر و هەولێر بەمرۆڤ و گەرەک و ئازارەکانینە !؟
پارتی جگە لەوەی لەدوای ٣١ی ئاب بەدواوە هەولێری کردە ناوچەیەکی هاوشێوەی (موسل و کەرکوک)ی سەردەمی بەعس ، هەناسەکانی ئازادی و رای جیای لێ داخست بەتەواوی لێ داخست ، جگە لەمانەوە بواردانی بەچەند پارت و ڕێکخراوێکی کارتۆنی و لاوازو بێدەنگ ، وە هێنانی خەلکانێکی یەکجار زۆری ناوچەکانی تر ، بۆناوشار کەسیمایەکی تری وەرگرتوە. هیچ هەڵە نیە گەر بلێین سیمای خەلکی هەولیر لەرەفتار و ئاکار ئەمرۆ بەدەگمەن دەبینێ ، گەر پیاسەیەک بەناو شاردا بکەیت یان گۆرینی سیما جوانەکانی شار لەئاکار و رەفتاردا نابینیەوە ، لەدەرەنجامی ئەو سیاسەتە قێزەوەنە لەهەڵڕشتنی پارە و دەسەلات دا بۆیان .
راستە ئەمرۆ هەولێر ئەهرامی بەرزی تیایە ، بەلام سیمای جوانی کۆن و کەلتوری شاری بەتەواوی ون کردوە . نارێکی لەو مەسەلەیە بەرونی دەبینرێ . دواتر ئەوەی دەبینرێ ، تەنیا لەبواری بازرگانی و بالاخە بەرز و پێشکەوتوە ، بەلام برۆ بۆ ناو بواری تەندورستی و پەروەردە ، کەدوکۆلەکەی سەرەکی ژیان و خەلکن ، بزانە بە چ ئازارێکەوە دەلاوێتەوە!؟ سەیربکەن دوایی ٢٢سال هێشتا دوو نەخۆشخانەی کۆنی حکومی هەیە ! هێشتا بەدەیان و سەدان قوتابخانە لەدوو دەوامی و سێ دەوامی دەژین!

بەڵێ لەو چەندسالەدا ، یەکێتی بێدەنگ و قرو قەپ بووە لەپیرە هەولێر . هەموو خەمی بەرپرسەکانی پلەی سیاسی و بەشە داهات بەهاوبەشی لەگەڵ پارتی بووە ، هاوکات بواریان پێ بدرێت ئالاسەوزەکەیان بەئاشکرا لەهەولێر هەڵبکەن و کادیرەکانیان ئازار نەدەن . کادیرێکی گۆران لەهەولێر پێی گوتم ، لەوەتەی ئیمە پەیدابوینە پارتی فشارەکانی لەسەر یەکیتی گەلێ کەم کردۆتەوە
ئەوەی دەمەوێ بلێم سەیر کەن لەچەند ساڵی رابردودا پارتی لەپیرە هەولێر
١/بەنیازبون گەرەکەکانی تەعجیل و خانەقا و سەعدوناوە عارەبان تێک بدەن ، کەمپین لەئەورپا دژ بە و ناپاکیەی پارتی پێک هات ، ئەرێ یەکێتیەکان لەکوێی نارەزایەتیەکی نواند !؟
٢/کاتێ بەکۆمەڵ ،گەنجانی شار بەرەو زیندانەکانی ئاکرێ و سەری رەش دەبردران ، یەکیتی لەپێناوی رێکەوتنی ستراتیژی ، بەوشەیەک داکۆکی لەگەنجانی شار نەدەکرد کەهەندێ جار ئەندامانی خۆی بوو !؟
٣/ کاتێ هەڵمەتی ڕسوای سیمبولەکانی پارتی لەهەولێر کرا ، ئەو سیمبولانەی پارتی ، ئازاری شارە نەوەک شانازی ، یەکێتی و مەلبەندەکەی لەکوێ دەستەکیان لەگەل ئەو خەڵکە دەگرت!
٤/ کاتێ رۆژنامەنوسەکانی قەڵا و منارە ی وەک سەردەشت عوسمان بەبەرچاوی هەموانەوە لە هەولیرەوە رفێنرا و دواتر شەهید کەوت یان جەندین روۆژنامەنوس و چالاکوانی گیران و ئەشکەنجەدران ، یەکێتیەکان لەگەل پارتی لەکۆبۆنەوەی پەرەپێدانی ستراتیژی بوون!
٥/ بەڵی لە١٧ شوبات بەدواوە خەلکی زۆر ناوچە لەم دەسەلاتە راپەری ، بەلام یەکێتیەکان لەگەل پارتی لە نەورۆز و یازدەی ئازاردا ، لە خۆپیشاندانی هاوبەش بوون بۆ پەیامدان بە خۆپشاندەران کەهەولێر یەکلاکەرەوەیە بۆ لەقاودانی دەسەڵات بۆتان نیە بپەرنەوە ، پەرلەمانتارە موریدەکانیشیان ، بەبەلێ بۆ درێژەدان بەحوکمی دەزگا ئەمنی و حکومیەکان دەستە پڕ لەتاوانەکانیان بەرز دەکردەوە .
بەلێ بۆکۆی ئەم داکۆکیانە تەنیا دەنگە رەخنەگرو سەربەخۆ و نارەزایەتیەکانی هەولێر بەتەنیا بوون بەتەنیا لەنوێترین تاوانی هاوبەشی پارتی ویەکێتی دا بەرامبەر خەلکی هەولێر.
١/جاوکویرکردنی ٣٠ هاولاتی پیرە شارە ، بێ ئەوەی یەک بەرپرسی ئەو دووپارتە دەست بکێشنەوە.
٢/ ئاشکرا بونی بەژەهر کردنی مرۆڤ و ژینگەکەی هەولیر بەهۆی نەبونی مەرجەکانی پاراستن لەنەوتی خاودا کەهەموو خەلکەکەی توشی نەخۆشی و لەناو چون دەکاتەوە

http://lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=17615

ئەو دوو تاوانە بەهەموو پێوەرێک تاوانی کۆمەلکوژیە بەرامبەر خەلک دەکرێ کەپارتی و یەکێتی لەو تاوانانە بەشدارن ، بۆیە خەلکی هەولێر ئەوا ٢٢ساڵە تاوان و بازرگانی بەناوتان دەکرێ و شەر شەری دەسەڵاتە ، نەوەک خزمەتکردنی ئیوە . ئەوەی بەرامبەرتان دەکری ، جیاوازیەکەی لەگەل بەعس تەنیا ئەوەیە ، بەعس بەناوی ئەنفال و هەڵەبجە و بەئامانجی بیری شۆڤینی لەناوی بردین ، پارتی ویەکێتی بەناوی کوردایەتی و بەهێمنی و بەئامانجی جاوچنۆکی مادی بە کۆمەل ،بەرەو گۆرستانەکانی پیرداو د و مەعمەل قیر خۆشەویستانمان دەنێژن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە