کاک نەوشیروان .. تکایە یەک جار گوێمان لێبگرە !

Sunday, 23/03/2014, 12:00

1350 بینراوە


دەڵین دوای 23 ساڵ بێدەنگیی. نیازت هەیە دەنگ هەڵبریی؟
هێزی چەکدارت دروستدەکەی.
بۆ دەستپێکردنی شتە نۆێکان هیچ کاتێک درەنگ نیە.
گەیشتن بەڕاستیەکان سنورێکی دیاریکراو نیە ، گەڕان لە دووی(حقیقەت) بێ سنورە . چونکە ڕۆژگار (حقیقەت) و ئەرکی ژیان دەسەلمێنێ.
بەمانا فەلەسەفیکەی و بە ئەرکە دیالیکیتێکەی و بە کرۆکە توڕەکەیەوە . پێویستە شۆرش دژی ڕەوتی ئاسایی بێ، چونکە ڕەوتی ئاسایی هەمیشە پیویستی بە ئەڵتەرناتیف یانی گۆڕان هەیە. ئەگەر کۆمەڵگایەک هەمێشە لە بازنەی ڕەوتێکدا بسوڕێتەوە ئەو کۆمەڵگایە بۆگەن دەکات . پیرۆزی شۆڕش و گۆڕان لێرەوە ئاماژەی بۆ دەکرێ.
گۆڕان یانی شۆڕش. شۆڕشیش یانی گۆڕان . ناو پێناسە نیە بۆ شۆڕش و بۆ گۆڕان . بەڵکو بەرهەم و کار.
ساڵی 1917 لەڕوسیادا سیستەمی سیاسی و دەسەڵات گۆڕا . (74) ساڵ بەناوی شۆڕشی کۆمۆنیستیەوە ناونرا. لێ چونکە لە کرۆکدا شوڕش نەبوو . دوای (74ساڵ) بەرهەمی نەبوو .ئەو دەسەڵاتە نەیتوانی نەک سیستەمی کۆمۆنیستی بەڵکو سیستەمێکی جوانی ئابوری بۆ مرۆڤەکانی نێو ئامیزی سۆڤێت دابێن بکات.
54ساڵە (1960تا 2014) ماڵی بەرزانی (هەراکەی مەلا مستەفا) یان ناوناوە شۆڕش. چونکە شۆڕش نەبوو(54) ساڵە هیچ بەرهەمێکی بۆ کورد نەبوو.
بۆ ئەوەی مەلایەکان توڕەنەبن بڵێن چنگیانی بوختان دەکات ... تکایە بەئارامی سەیری ئەم بەڵگە(ڤیدۆیە) بکەن . جا بزانە کورد چەندنەگبەتە.


کاک نەوشیرەوان: شەش مانگ یانی نیوساڵ. سالێک یانی تەمەنێ . ئێوە بە هەڵبژاردن و گفتوگۆ شەش مانگەگەلێکی داماوتان حولکردوە. چۆن هەموو ئەکتەرێکی شانۆیی ناتوانی ڕۆڵی کۆمیدیا ببینێ. ئاواش هەموو سیاسیەک ناتوانی لەدیالۆگی دبلۆماسیدا ڕۆڵی دبلۆماتێکی باش ببینێ.
هەموو ووشەیەک لە زمانی ئاخافتنی ئاسایدا مانایەکی هەیە. هەمان ووشە لە زمانی دبلۆماسیدا مانایەکی تر . بۆ نمونە:
بەڵێ لەزمانی ئاسایدا ئاماژەیە بە ڕەزامەندی . لەزمانی دبلۆماسیدا بەڵێ یانیلەوانەیە: (Vielleicht. Maybe. ..Мщжуе быть. ربما)
ووشەی لەوانەیە لەزمانی دبلۆماسیدا یانی نا (لا No..нет .nicht)
کەووترا بێ هەڕەشە و زۆرداری(عدم الاعتدا..Nicht .Aggressoin. Non-aggression-
ненападении) یانی هەڕەشە و زۆرداری.
ووشەی(نا) هەرکەسێک لەدیالۆگی دبلۆماسیدا ووتی (نا) ئەو کەسە فڕی بەسەر هونەری دیالۆگی دبلۆماسیەوە نیە. چونکە (نا) یانی داخستنی هەموو ڕێگاکانی بەیەکگەیشتن.
گفتوگۆی دبلۆماسی نێوان دوولایەن وەک لێکدانی دووجەمسەری هاوکێشەیەکی ماتماتیکین
7 = 4+3
(حەوت) ژمارەیەکی بەهێزە. لەکاتی بەیەک گەیشتندا هەردوو چمکی دیالۆگەکە دەبنە خاوەنی (حەوت) . لەکاتی بەیەک نەگەیشتن هەردوو لاواز دەبن بەڵام بەدوو هێزی جیاوازەوە. زوربەی زۆری جەنگەکان لەدوای شکستی دیالۆگی دبلۆماسیەوە بووە. دیالۆگی دبلۆماسی لەکرۆکدا جەنگێکی ساردە بە ووشە و تاکتیک. لەدەرەوی ئەم جەنگە ووشەییەوە. هێزێکی دڕ هەیە بۆ یەکاڵاکردنەوەی لایەنی هاوكێشە سیاسیەکان.


هەموو ڕۆژێک کە بە هاوڕێکەمان دەڵێن: بەیانیت باش . ڕۆژێک لەتەمەنمان کەمبۆتەوە

دانوساندن(مفاوچات) ڕیگەیەکی ئاسانە بۆ چۆکدادان وشکستی.ئەگەر لە سێبەریدا هێزێک لە پشت مێزی گفتوگۆوە نەبێ ... وەزیری دەروەی ئەمەریکی(جۆرج شۆڵتز)

فەلسەفەی هێز:
خوا یان سروشت پڵنگی بە شێوەیەک دروستکردوە . لە کاتی هێرشکردن بۆ سەر نێچیرێ نینۆکەکانی پەنجەی کەمێک درێژ دەبێ . تۆ بڵێ خوا یان سروشت ئەم کارەی بەهاڵەکردبێ؟
نینۆک درێژ بوونی پڵنگ یانی (چەک وهێز).بەدڵنیایەوە ئەگەر شێر هێزی نەبێ.. با ناوی شێریش بێ چەقەڵ دەیخوات. لە کۆمەڵگاشدا وایە.
دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی بێ هێز بوونیی نییە. وڵاتێکی دیموکراتی هەیە لەجیهاندا هێزی سوپا و پۆلیس وئاسایش وئابوری و هێزی یاسای نەبێ؟

بڵانسی هێزی نێوان گۆڕان و پارتی یەکسان نیە:
سوپا . پاراستن . پۆلیس .. مەسعود لەشکرێکی کۆیلەی هەیە مۆچەشیان نەداتی مرۆڤی بۆ دەکۆژن . گۆڕان هێزی سەربازی نیە.
ئابوری .. مسعود ملیاردەرە... گۆڕان زۆرداماو لە ئابوریدا.
شەقام ... بەگشتی شەقامی کوردی هوشیار نیە و خەسێنراوە . لە گۆڕان تۆراون . لە مەسعود ترساون.
یاسا : لەباشوردا بوونی نیە .. دادوەر و پاریزەرانی باشور هیج نرخێکیان بۆ خۆیان و پیشەکەیان و میژوویان نیە بڕیاری دادگا . بڕیاری مافیاکانە نەک دادوەران .
کەواتە گۆڕان کارتی 25 کۆرسیەکەی سوتا. دۆڕا
سێ تویری سیاسی هەیە.سیاستی جیهانی لەسەر دەچەرخێ
هۆگرگروتیوس 1645-1583.... تیویری ڕاستی... هوڵندی
مکافیللی 1469-1527 ..... تیوری لۆژیک .... ئیتاڵی
ئیمانۆئیل کانت 1724-1804 ..... تیوری شۆرشگیری... ئەڵمانی
لەگرفتی ئەم دواییەی روسیا ئۆکراینا پۆتین مکافیللی هەڵبژارد.. سەرکەوتنی پۆتین لە هیزی سوپا . ئابوری . هوشیار میژووی نیوە دۆرگەی قرم . دبلۆماسی روسییە.
لەدیالۆگی نیوان گۆڕان و پارتیدا . دەبێ گۆڕان تیویری(ئیمانۆئیل کانت) پیادە بکات. چونکە لەئیستراتیجتی پارتیدا موڕاڵی نەتەوایەتیە نیە
(هەستی نەتەوایەتی + ڕەوشتی نەتەوایەتی = مۆڕاڵی نەتەوایەتی).
لە دیالۆگی نیوان گۆڕان و پارتیدا . گۆڕان لە ئیستراتیجتێکەوە پرسیار دەکات . پارتی بە تاکتیکەوە وەڵام دەداتەوە. لەجەنگی جیهانی دووهەمدا لەپاڵ هێزی سوپای سوری سۆڤێت کەسایەتی زرنگی دبلۆماسی (مۆلۆتۆڤ) بوو سەرکەوتنی سۆڤیتی مسۆگەرکرد. زیرەکی (مۆلۆتۆڤ) لەوەدابوو لەمانا شاراوەکانی پشت ووشەکان دەگەیشت بۆیە دەیزانی بەرامبەرەکەی درۆی لەگەڵداکات.
کۆنترین دیالۆگی دبلۆماسی لە جیهاندا لە نیوان خوا و ئیبراهیم دا بوو.
لەتەوراتدا هاتووە : ئیبراهیم داوا لە خوا دەکات شاری (سودوم) کاول نەکات. خوا گۆێ لە ئیبراهیم دەگرێ ئەو شارە کاول ناکات. ئیبراهیم گەرەکی بوو کۆڕەکەی سەربڕێ . خوا داوا لە ئیبراهیم دەکات سەری مەبڕە. ئیبراهیم گوێ لە خوا دەگری وسەری نابڕێ.
بەڵام کاک نەوشیرەوان . مەسعود نەک گوێ لە تۆ . لە خواش ناگرێ. چونکە مەسعود کۆیلەیە.مەسعود جەنەڕاڵێکی سوپای تورکیایە بە بەرگی کوردی و جامانەی سورەوە، ئەو ئێستا ئەندامێکی گەوجی تۆڕیکی فراوانی مافیای پیتڕوڵە.

گۆڕان بۆچی دوڕا؟
ئەرکی زانستی سیاسی. تۆژینەوەیە لەسەر پڕێنسیبێکی نۆی بۆ سیاسەتی ڕۆژ.
گۆڕان هەر لەسەرەتاوە ڕۆمانسیانە دەیانڕوانیە دۆخی باشوری کوردستان. ڕۆمانسیەت لە سیاسەتدا حەرامە.لەسیاستدا دەبێ زۆر ڕەق و پڕێنسیبیدار بی . زۆرترین ڕۆشنبیر لە لای گۆڕان کۆبوونەتەوە. لێ لەوە تێناگەن کە گەورەترین درۆی سەردەم و پاشقولی سیاسی لە مرۆڤەکانی جیهانی ئیسلام و جیهانی سێهەم (دیمۆکراتەتیزەکردنی پڕۆسێسی سیاسیە) .

هەڵەی کاک نەوشیروان:
بەجێهێشتنی یەکیتێ بۆ کۆمەڵێ شەلاتی ... خزمەتێکی زۆری بە مەسعود گەیان
یەکیتی داوەشاندو کردی بە پاشکۆی پارتی. لەم ئەدموسفیرە سیاسیەدا گۆڕان ناتوانێ زۆران لەگەڵ ئەودوواندا بگرێ.هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی نابێتە جڵەوکردنی سیاسەتی مەسعود.
جونکە ئەوان رێکخراوێکی دیموکرات نین تا لە دیالۆگی دیموکراتی (استحقاقی) هەڵبژاردن بگەن.

ئەی چار چیە؟
با کاک نەوشیرەوان .. جارێک گوێمان لێبگرە !
24-03-2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە