عەرەبەستای سەعۆدی هاریکاری رەگەپەرەستەکان ئەنکارا بۆ لە بەێنبردنی پەکەکە دەکا

Wednesday, 28/07/2010, 12:00

1607 بینراوە



بە پێی هەوڵێک بڵاوکراوە لە مەلپەڕی پێنوسەکان، لە رێکەوتی ٢٧/٠٧/٢٠١٠حکومەتی ئیسلامی سوونەی عەرەبستانی سەعۆدی ئاشکرای کرد، کە یارمەتی دەسەڵاتی ئەنکارا بۆ کۆشتن و کەوەل کردنی خەڵکی موسوڵمانی سوونەی کورد لە باکۆری کوردستان دەکا.
یەکەم پرسیار لەو رابەتەدا کە بە میشکی منی کوردێکی هەژار کە لە بنەماڵەیەکی موسوڵمانی سوونە لە دایک بووە دا دێت ئەوەیە.
خوایا بۆ دەبێ نەتەوەی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئاخرین پێغەمبەری هەموو پێغەمبەران، حەزرەتی مەحمد سەڵاتی خوای دەگەل بێ، ببێتە ئامانجی هێرشی شیخەکانی سوونەی عەرەبەستانی سەعودی.
خوای مەزەن، کەریم عادەڵ و گەورە هەموو کەسانی بی کەس، خوای نەخواستە من نامهوێت کفر بکەم و پشت لە کەعبەکم، بەڵام خۆ وەکوو موسولمانێکی ئاسای ئەو حەقەم پێدراوە کە ئەو پرسیارە لە تۆی خاوەن رەحم و کەریم و عادەڵ و بێ لایەن بکەم و لێت بە پرسەم کە هەلاوارد و جیاوازی کوردێکی موسوڵمان سوونە و تورکێکی عۆسمانی لە چێدایە کە شێخەکانی وڵاتی ئاخرین پێغەمبەر زەمانە بە هاواری حکومەتی ئۆردەغانی کورد کۆژەوە و ژنەڕاڵاکانیەوەو دەچن.
من ئەو پرسیارە بۆیە لە تۆ ئەکەم چۆن دەزانەم لای تۆ هیچ ئەحدیک هەلاوارد ناکرێت و جیاوازی نێوان بەندەکانەت ناکەێ و پێوانەی جیاوای و هەڵاواردکردن تەنانەت تاعەت، ڕاستگۆیی، سەداقەت، هەست و سۆزی خێرۆمەندی و رێزگرتن لە یەکترە.
ئایا کورد لە بەجێ هێنانی ئەرکی ئیسلام بوونی لە ئۆردوغان و ژنەراڵەکانی جەنایەتکار و پیاو کۆژ و کەمال ئاتاتورکی خوا نەناس کەمتر موسوڵمانە کە شیخەکانی وەڵی موسوڵمان لە عەرەبەستان دەست دەدەنە دەستی ئەو جەنایەتکارانەی تورک بۆ کۆشتن و لە بەێن بردن و ماڵکاوەل کردنی نەتەوەی بێدەسەڵات و لێقەوماوی کورد.
ئایا داوای مافی ڕاستەقینە و بەرابەری نەتەوی کورد لە دەسەڵاتدرانی تورکی رەگەز پەرەست گۆنای کەبیرەیە و دژ بە ئیسلامە، کە شیخەکانی وەلی موسوڵمانی لە ولاتی پێروز و موقەدەسی پێغەمبەری ئاخری زەمان بە هاواری نەوەکانی بێ خودای کەماڵ ئاتاتورکەوە دەچن.
مەگەر کەمال ئاتاتورک ئاتەئیست نەبوو کە دەێهەویست ئیسلام لە تورکیە بۆ هەمیشە پاک کاتەوە و کفر جێگەری عەدەڵی ئیسلام بکا، ئەی بۆ ئەو کاتە وەڵی موسوڵمان و شیخەکانی عەرەبەستانی سەعۆدیی لە کێو بوون کە پێش بە ئامانجە پیس و پۆخەڵەکانی کەمال ئاتاتورک بگرن؟.
خوایا وەکوو عەبدێکی کوردی موسوڵمانی بێ دەسەڵات، زۆرم پی خۆش بمزانیبایە کورد چ گۆناه و تاوانێکی بەرامبەر ئیسلام و دەسەلاتداران عەرەبەستان کردوە کە ڤیتوای کۆشتنی حکومەتی رەگەز پەرەستی ئۆردوگان و ژنەراڵەکانی لە بەرامبەر کور بە عەمەلێکی مشرووح لە لایەن ئەو شیخانەوە بەرواوررد دەکرێ و بە هاوار و کۆمەگی ئۆردوغان و ژنەڕاڵەکان بۆ کورد کۆشتن دەچن.
خۆای گەورە و مەزن ئەگەر مێژووش تۆماری نکردبێ و شیخەکانی وەلی موسوڵمانیش لە عەربەستان لە بیریان نەبێت، خۆ تۆی مەزەن و رەحیم و عادەڵ و کەریم و کەس هەموو کەسان و خالەقی هەموو مخلوقان ئاگاداری کە سەلاحەدینی ئەیوبی چەندەی هەوڵ بۆ ئیسلام و پەرەپێدانی دا و چ های نکرد.
سەلاحەدینی ئەیوبی رەگەزی کورد بوونی لە پێناوی ئیسلامی فیداکردو خۆی وەک موسولمانێکی عەرەب بۆ بەرژەوەنی ئیسلامی خستە مەیدانی پەرپێدانی ئیسلامەوە.
سەلاحەدینی ئەیوبی ئیسلامی گەیاندە بەشەکانی رۆژئاوا و شەڕێکی یەکجار زۆری بناوی ئیسلام بۆ پەرەپێدانی ئەو مەزهەبەی کرد، خوای مەزەن پرسیاری عەبدێکی کوردی موسوڵمان بێ دەسەڵات لە خالەقی هەموو مخلوقات ئەویە، کێ بۆ پەرەپێدانی ئیسلام و سەقامگیربوونی زۆتر هەوڵی داوە؟، کەمال ئاتاتۆرک کە هەوڵی گۆرینی مەزهەبی بە بێ مەزهەبی دەدا یان سەلاحەدینی ئەیوبی کە شەڕی بۆ ئیسلام کرد و لە پێناو ئیسلام، لە بەدیهێنای دەسەڵاتێکی سەربەخۆی کوردی سەفەنەزەری کرد؟.
من داوام لە تۆی کەریم و رەحیم و عادەڵ و توانا ئەوەیە، و بە گەورە بوون قەسەمەت دەدەم، ئەو راستییەی تاریخی ئیسلام، کە کورد بە درێژایی مێژووی بۆ ئیسلامی هەوڵ داوە، تەنانەت لە تورک کەمتر موسوڵمان نییە و لادینیش نەبوو، بە شیخەکانی وەلی موسوڵمانی لە وڵاتی پێرۆزی ئاخرین پێغەمبەری بەرحەقی موسوڵمان رابگەێنە، و پێیان بەڵی کورد جگە لە خزمەت بەئیسلام هیج تاوانێکی دەرحەق بە عەرەب و ئیسلام و شیخەکانی عەرەبەستان نکردوە، با چیتر هاوردەی موسوڵمانەکانی کورد پەخشانی ئۆردەغان و ژنەڕاڵکانی تورک بۆ کۆشتنی کورد نەکەن.
توێژەران، هێمن

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە