ته‌قینه‌وه !
Tuesday, 05/02/2013, 12:00
1462 بینراوە
دیسان ئاسمانه ڕه‌هێڵ ده‌هێنێ
کوشتن ده‌نگی بۆمب دڵ ده‌له‌رزێنێ
گه‌ر تۆ بمکوژی چۆن له گه‌ڵ تۆبم
کوردم ده‌مه‌وێ من سه‌ر به‌خۆبم
قه‌ت وانه‌زانی که‌رکوک هی تۆیه
چونکه مێژوی تۆ هه‌مو درۆیه
زۆرینه‌ی کورده خه‌ڵکی ئه‌و شاره
هه‌ر چه‌ند دوژمنی ئێمه زۆرداره
گه‌ر هه‌زار جاریش خۆت بته‌قێنی
مه‌رامی پیست به‌جێناهێنی
کورد له بابه گوڕ گوڕ خۆش نابێت
مه‌گه‌ر ئه‌و خاکه گشت بسوتێنی
که‌رکوک سوله‌یمانی و که‌رکوک هه‌ولێره
دڵی کوردانه قودسی کوردانه ئه‌و خاکه زێڕه
ته‌قینه‌وه* ::::::ده‌مێکه عه‌ره‌به شۆفینیه‌کان چاویان به که‌رکوک هه‌ڵنایه‌ت .
ده‌ستیان کردوه به‌ته‌قانده‌وه‌ی شاری ((که‌رکوک)) بیلبیله‌ی چاوی هه‌مو کوردێک .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست