ئەمجارەش شارۆچكەى شەقلاوە و مەخمورى بوونەتە قوربانى نێوان وەزیرى خویندنى بالاو سەرۆكى زانكۆ

Sunday, 04/12/2011, 12:00

1466 بینراوە



وەك ئەوەى خوێندكاران و دانیشتوانى هەر دوو شارۆچكەكە ئاگادارن چەندین جارە گفتیان پێ ئەدریت بە كردنەوەى بەشى زانستى كۆلێج لە شارۆچكەكانیان بەڵام بەهۆى ململانی و سیراحى توندى حزبایەتى نێوان وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەددین، چارەنووسى چەندین خوێندكارانى ئەم ناوچانە دەبێتە قوربانى ململانێى سیاسى نێوان ئەم بەڕێزانە سەڕەراى زیان گەیاندن بەم ناوچانە لەلایەنى ئابوورى و زانستى ... هیتر
سەڕەڕاى هەموو ئەمانەش چەندین جار بڕیار و فەرمان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا دەرئەچێت بەڵام بە هیچ شێوەیەك سەرۆكایەتى زانكۆى سەلاحەددین جێ بەجێ ى ناكات و پێ ى پابەند نابێت و هەر گوێشى پێ نایەت و پشتگوێشى ئەخات زۆر جاریش وەڵامى وەزارەت ئەداتەوە زۆر بە تووندى كەوا بە هیچ جۆرێك پابەندى بڕیار و فەرمانەكانى خوێندنى باڵا نابین وە چەندین جاریش مامۆستا و فەرمانبەران بوونەتە قوربانى ململانێى سیاسى نێوان وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەددین
هەروەك ماوەیەك پێش ئێستاش لە چاو پێكەوتنێكدا سەرۆكى زانكۆ زۆر بە ڕاشكاوى باسى پشتگوێ خستن و پەڕاوێز كردنى زانكۆكەى كرد لەلایەن وەزارەت سەبارەت بە بەرنامەى تواناسازى ئەمە تەنها لەم لایەنە كە خۆى دركاندى و باسى لێوە كرد جگە لە پابەند نەبوونى سەرۆكایەتى زانكۆى سەلاحەددین بە جێ بەجێ نەكردنى بڕیار و فەرمانەكانى وەزارەت لەلایەنى كارگێرى و یاسایى، هەر بەم هۆیەشەوە وەزارەت لەم كاتانەدا تەنها توانیویەتى بڕیارە و فەرمانەكانى لە دەستە و زانكۆكانى ناوچەى سەوز جێ بەجێ بكرێت......بەڵگەى زۆریشم لەلایە سەبارەت بەم ململانێیە سیاسیەى وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆ تەنها ئەوە ئەڵێم ئەگەر كەسێك دەسەڵاتى تەنها ئەوە بێت فەرمان و بڕیارەكانى تەنها لەناو وەزارەت و ناوچەى سەوز كارى پێ بكرێت....
لە هەموو ئەمانەش گرینگتر ئەمەیە ئەگەر وەزیرێك دەسەڵاتى بەم شێوەیە بێت واز لە كورسى و پۆستەكەى بهێنێت باشتر نیە یان لەبەر پارە و كورسیەكەى خۆى واز ناهێنێت كە زۆر بەلاى گرینگ و خۆشەویستە هەر ئەم وەزیرە نەبوو تا دوێنێ بە خراپى باسى حكومەتى هەرێمى كوردستانى دەكرد و رۆژ نەبوو ڕاپۆرت بڵاونەكاتەوە لە ڕۆژنامەكان و باسى خراپى حكومەت نەكات ئەى ئێستا خۆى كەسیك نیە لەناو ئەم حكومەتە گەندەڵە بۆ ئێستا ئەم حكومەتە بە باش دەزانێت لەبەر ئەوەى پۆستێكى باش و پارەیەكی پاش پێ ئەدات هەر 3 مانگ جارێك پارەى بلیتى فرۆكەى بۆ خەرج ئەكات بۆ سەفەرەكانى
لەبەر ئەوەیە خزمەتى حكومەتى هەرێم ئەكات كە باش ئەزانێت لە ووڵاتەكەى كە لێ ى ئەژیت نیو ئەوەندەش پارەى دەست ناكەوێت كە ئێستا حكومەتى هەرێم بۆى خەرج دەكات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە