سیاسیە هەلتۆقیوەكان ، دەربەندیخان وەك نمونە

Monday, 26/07/2010, 12:00

1160 بینراوە




دواى ئەوەى تیرامانیكم كرد بە میژووى كادیرەكانى حیزبەكانى باشورى كوردستاندا (دەربەندیخان وەك نمونە)بەریژەیەكى زۆر بینم ئیمە زۆر مایە پوچین زۆر جیگەى داخە كە ئەم وولاتەى ئیمە ئەم سیاسیانە دەیبەن بەریوە ، پلانى دریژ خایەنى چى و كورت خایەنى چى و ژیرخانى ئابورى و وەبەرهینان و لیبرالیزمى چى ، هەر نازانن چیە یان ناتوانن دوو ووشەى ریك و پیك ریز بكەن بۆ سەر مەینەتیەكانى ئەم گەلە ، ئەوان كە هاتنە مەیدانى كار بەلام چۆن لە بێپارەییدا لە ناهەمەتى و بێ لانەیدا لە برساندا لە دابرانى و كەم و كورتى كۆمەلایەتیدا .
هەموو نا باسى هەندیكى زۆر زۆر دەكەم كە بە چ شیوەیەك هاتنە مەیدانى سیاسەتەوە ، بیرم دێ لە سالى نەوەدەكان كێ داماو بوو كێ لە كریكاریدا سوواو بوو كیشیان وەك سیاسیەكى باش هاتنە مەیدان و خزمەتیان كردووە بگومان باشیان ئەوەندە كەمە وەك پشكۆى بەر باران وایە ، ئەوەى من مەبەستمە و بە زنجیرەش دروست دەبیت و هەر لەو ریرەوەش دەروات ئەو كە سانەى كە خۆیان بە كادیر و چاو ساغى ئەو میللەتە دەزانن بۆیە دەبیت ئەو ریگایە دابخەن و حیزبەكان رووبكەنە خویندەوار و گەنجەكان و ئەوانەى تواناى خۆژیاندنیان هەیە بەلانى كەمەوە كە هیچ مەبەستیكیان نییە لە بژێوى پەیدا كردن لە ناو حیزبەكاندا واتە گیرفان نین عەقلن و تواناى بیركردنەوەیان ، لەم كاتەدا بارەگاى ئەو حیزبانە پڕبوون لە خەلگانى گیرفان قوڵ لەسەر داهاتى ئەم میللەتە دەژین زەوى رووكن و مونیكا و دوا مۆدیلیش بە دووژن فیر بوون كە لەوە زیاتر چاوەروانى تریان لیناكریت ، ئەم جۆرە بیركردنەوانە لە ناو حیزبەكاندا هەن ، ئەوەى لە راگەیاندنەكانیانەوە دەیلین لەگەل عەقلیان یەكناگریتەوە .
زۆریك لەو خەلكانەى كە دینە ناو حیزبەكانەوە نەخویندەوارن و تەنها ئەوەندە دەزانن كە بین و پارەكانیان بخەنە سەر لیستیكى مووچە ، بە هەر شیوەیەك بیت واتە لە بێچارەییدا روو لەوێ دەكەن لە بازارەوە بۆ كۆلان و چاخانەكانەوە هەمووى تاقى دەكەنەوە دواتر لەبەر ئەوەى جیزبەكان هاوشیوەى خۆیانن رووى تیدەكەن و ماوەیەكى زۆر دەمیننەوە بە شیوەیەك لە شیوەكان خۆیان دەخزیننە ناویەوە و دەست بەكار كردن دەكەن چونكە كەسى باش ئیستا لە ریكخستن كار ناكات شیوەیەكى زۆر ناشیرین وەردەگریت ئەمەش هۆكارەكەیەتى بۆیە ئەگەر هەموو حیزبەكان خۆیان یەكلای نەكەنەوە دواجا لە زەرەرى هەمووان دەشكیتەوە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە