بۆ خەڵكی شارى هەولێر...

Wednesday, 01/07/2009, 12:00

2326 بینراوە


وەكو هەموو لایەك دەزانن كە چەند رۆژێكە هەڵمەتى هەڵبژاردن لە هەموو كونجێكى وولاتەكەمان دەستى پێ كردووە و هەموو لیستەكان بانگەواز بۆ قەوارەكانى خۆیان دەكەن و شارى سلێمانى و قەزاو ناحیەو گوندەكانی ناو پارێزگای سلێمانى بە گشتى بەشدارى لە هەڵمەتەكەدا دەكەن و بۆ هەموو لایەكیش دەركەوت كە سلێمانى بەتەواوى كۆنترۆڵ كراوە لە لایەن لیستى گۆرانەوە و خەڵكێكى یەگجار زۆری لەدەورى خۆی كۆكردۆتەوەو ئەمە سەرەرای ئەو ترسەى كە لەسەرەتا لەسەر خەڵك نیشتبوو بەلام گەنجان و لاوانى شارەكەم ئەم ترسەیان لەگۆر ناو چۆكیان بەدەسەلات دانا. وەكو ئاشكرایە خەڵكى شارى هەولێر لە دوای راپەرینەوە ئازارى زۆریان چەشتووە بەدەست هەردوو بنەماڵەى دەسەلاتدار لە شەرە ناوخۆیی یە یەك بەدوای یەكەكانەوە بگرە تاكو برس كردن و گرتن و هێنانەوەى دەبابە و كەتاكو پرۆسەى ئازادی عێراقیش هەر لە سنوری قوشتەپە بنەماڵەى بارزانی خەڵكی شارى هەولێریان پێ ئەترساند. جا بۆیە لەسەر خەڵكى شارى هەولێریش پێویستە كە ئەوانیش بێنە گۆ و هەركەسەو بە پێ ی تواناو ویستى خۆی, یان بە بەشدارى كردن لە هەڵمەتى هەڵبژاردن یان بە دەنگ دان بە لیستى گۆران و رەفزكردنەوەى دەستور بەشدار بێت . خەڵكى شارى هەولێر لە دوای ئەو هەموو ناخۆشی و داگیركارى یەى كە بەسەرى هات تارادەیەك دووركەوتوونەتەوە لە سیاسەت و روویان كردۆتە كار و كەسابەت و وازیان لە سادەترین مافی خۆیان هێناوە كە ئەویش مافی رادەربرینە, لەم مینبەرە ئازادەوە داوا لە جەماوەرى شاری هەولێر دەكەین كە ناسراون بە خەڵكێكی موسوڵمان و سادە و پاك و جددی كە خیانەتكەكانى 31ی ئاب و داگیركردنی كارو كەسابەت لە خەڵك و داگیركردنى هەموو ئەرزەكانى دەوربەری هەولێر لە لایەن بەرپرسەكان و تەعەداكردن لە مامۆستایانى ئایینى و رۆژنامەنوسان و نەهێشتنی ئازادی رادەربرین و دەوڵەمەند كردنى چەند كەسێكى دەرەوەى هەولێر لە سەر سكى خەڵكى هەولێرو زیندانەكانى ئاكرێ و مەسیف و ئاسایشى هەولێر و زیندانە نهێنی یەكانى پاراستن و سووك كردنى گەنجان و بێ ئیش كردنى یان و و و و و و وبە هەزاران شتی تریش لەبیر نەكەن. دەنگ دانى ئەم جارە چارەنووس سازە, لیستى گۆران تەنها بۆ شارى سلێمانى درووست نەبووە بەڵكو بۆ هەموو گەلی كوردە و هی هەموومانە ئەم گۆرانەش سەرى نەگرت پێویستە گۆرانى كە درووست بكەین. دەنگ دانت بەو دەسەلاتەى گەندەڵەى كە ئێستا حوكم ئەكات واتە رازی بوونتە بەو هەموو نەهامەتی یەى كە لەسەرەوە بەكورتى باس كران بۆیە دەنگ دان بە لیستى گۆران ئەركێكە لەسەر شانى هەموو كوردێكی خاوەن غیرەت و بەشەرەف.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە