بانگەوازی بۆ پچدک

Saturday, 10/08/2013, 12:00

1037 بینراوە



پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان خاوەن پێگەی سیاسی و جەماوەری خۆیەتی ، ئەم پارتە لە هەموو مژار و بابەتە هەستیارەکانی نەتەوەیی و نیشتیمانی خاوەن هەڵوێست بووە ، لە هەموو مژارە چارەنوسدارەکاندا لێکدانەوە و تێڕوانی تایبەتی حزبەکەی خۆیان هەبووە ، من ئەزانم هاوسەرۆکەکانی پچدک کەسانی خۆنەویستن و خزمەتکاری ئەم گەلەن ، من ئەزانم پێشڕەوان و کادێران و ئەندامان و دۆستان و لاینگرانی ئەم پارتە خۆنەویستن و هەموو ئامانج و داخوازیان خزمەتکردنی گەلی کوردە ، هەر بۆیە ،من ئەزانم هەموو کەسێک لەناو پچدک دا خۆنەویستە و جگە لە بەرژەوەندێکانی گەل بیر لە شتی تایبەتی تر ناکەنەوە .
پێویستە پچدک چی بکات ؟
١/ جەماوەری خۆی کۆبکاتەوە و بەرەو سنوری ڕۆژئاوا بەڕێیان بکات .
٢/ هێزی خۆی بۆ دۆست و دوژمنان نیشانبدات کە خاوەن هێزە .
٣/ سەرۆکایەتی کجک بانگەوازی هاوکاری سەرتاسەری کردووە .
٤/ دەبێت هاسەرۆکاکەنی پچدک و بە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیانەوە بگەنە سنور چالاکی مانگرتن ئەنجام بدەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە