قوباد تاڵەبانی......... ئاخ غیرەت..... بتخوا!!

Monday, 15/02/2010, 12:00

1572 بینراوە


قوباد تاڵەبانی پێش سەفەرەكەی 16 ی مانگی بۆ ولایەتی ئەریزۆنا، بە پەلە كوبونەوەیەكی ئەنجامدا لە گەڵ پاشماوەكانی یەكێتی سەبارەت بە ھەڵبژاردنی ئەنجومه‌نی نوێنەرانی عێراق 2010. پێیانی راگەیاندوە كە خوی ناتوانێت سەرپەرشتی كەمپینی ھەڵبژاردن بكات لە نزیكەوە چونكا ئەو نوێنەری حكومەتە ئەبێت بێلایەن بێت لە بەردەم میدیاكان، بەڵام لە ژێرەوە دەبێت ھەموو شتێك بە ئەمری خۆیی بێت. لە میانەی قسەكانی جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە دەبێت ئاگاداری پاشماوەكانی یەكێتی بكرێت بۆ ئەوەی دەنگ بدەن بە پالێوراوەكانی یەكێتی لە لیستی 372، بەھیچ شێوەیەك نابێت دەنگ بدرێت بە كاندیدە پارتێكان. 3 بۆ 4 جار تەكیدی لە سەر ئەوە كردوە كە دبێت برۆن سەردانی ماڵی ئەو كەسانە بكەن كە بۆنی یەكێتیان لێوە دێت لیستی ناوی كاندیدە یەكێتێكان كۆپی بكەن بیدەن بەخەڵكی كوردی ئەمریكا، یان بە ئیمەیل بنێردرێت بۆیان ، وە بە ھیچ شێوەیەك ئەم كارە تێكەڵ نەكرێت بە كارەكانی بانگەشەی ھەڵبژرادن لەگەڵ پارتیدا. وە نابێت پارتی ئاگاداری ئەم كارانە بێت. تا ئێستا ئێمە نازانین كێی ڕاسپاردووە بۆ ئەم كارە. بەپێی زانیارێكانمان پێی دەچێت كەسانێك رابسپێڕێت كە پارتی گومانیان لێ نەكات بۆیە پێی ناچێت كەسایەتی حزبی بن. ئێمە لە ھەولی ئەوەداین بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر بۆ ئەوەی ئەو دەمووچاوانە دیاری بكەین.
كۆبونەوەكەی ئەریزۆناش بۆ مەراسیمی ڕێزلێنانە بۆ ئەو سەربازانەی بەشداری شەری عێراقیان كردوە، یان بۆ بەشداری شەری عێراق دەچن. ئەندامی دەستەكەمان لە شاری ئەریزۆنا پیی راگەیاندین كە دەتوانن كەسێك بەكرێ بگرن بۆ تەماتە بارانی قوباد لە كاتی ڕێورەسمەكە كە بلیتەكەی تەنھا 30 دۆڵارە كۆ دەكرێتەوە بۆ كەسوكاری سەربازەكان، بەڵام ئێمە نامانەوێت ڕێزی كوردێك بشكێنین لە بەردەم بێگانە تەنانەت ئەگەر ئەو كوردە نەوت فرۆشەكەی واشنتونیش بێت، بۆیە ئەو كارە ناكەین. ھەر چەندە كوردی خەراپ زۆرن بەڵام ھەرگیز ئامادە نین كەرامەتی بشكێنین لە بەردەم بێگانەیەك. ئەگەر ھەموو ئامادە بووان كورد بن ئەوە جێی خۆیەتی ریسوابكرێت. ھەر بۆ ئەم باسەش قوباد تاڵەبانی تا ئێستا بۆ مەراسیمی ڕێزلێنانی ھیچ كوردێك نەچووە، نە چۆتە ماڵی ھیچ كوردێك لەوانەیە لەمەودوا بە بۆنەی ئەوەی دەنگ بدەن بە باوكی سەردانی ھەندێ ماڵبكات، ھە سەردانی ماڵە جولەكەی كردوە چونكا (چاڵا ، ماتزووە ، كوشەر)ی لێیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە