لە گروپى راپەرین بۆ ئۆپۆزسیۆن

Saturday, 05/03/2011, 12:00

1883 بینراوە


بەرێزان سەركردەكانى ئۆپۆزسیۆن تكایە...... تكایە ..........تكایە داواكارین لێتان راپەرینەكەمان لەبارمەبەن وە ئاراستەى راپەرین بە دەردى رانیە مەبەن تكایە بۆ واتان لە خۆتان كردوە تووشى دوورووى بون لە لایەك پشتیوانى ئەكەن لەلایەك ئەلێن ئەوە ئێمە نین بەلكو شەقامە وە جەماوەر خۆى بێزارە .

ئیمە ئەمانەوێت ئەوەتان پێبلێن چ گۆران یان یەكگرتوو یان كۆمەل ئەو كەسانەى دەنگیان پێداون دلنیا بن چەند لایەنگرى ئێوە بن دوو ئەوەندە بێزارن لە دەسەلات وە ئەگەر بێزارى دەسەلات نەبوایە دلنیا بن كەس تاقەت و ئارەزووى هەلبژاردن و دەنگدانى نەبوو جا ئەگەر ئێوە بە ئاشكرا داوا نەكەن لە خەلكى چۆن لایەنگرەكانتان ئەتوانن بە ئاشكرا بێنە مەیدان,نازانین ئێوە خۆتان لە گێلى ئەدەن یان ئەترسن یان سیاسەت ئەكەن كە ئەمە سیاسەت نیە ئێوە ئەیكەن .

بۆیە داواكارین بەشێوەیەكى بۆێرانە و مەردانە وەرنە مەیدان و بەشدارى بكەن لەخۆپیشاندان بە تایبەتى سەركردەكانتان .ئێمە نازانین بۆ رۆژێك دكتۆر محمود دێت و رۆژێك قادر عەزیز دێت و رۆژێك شێركۆ بێ كەس دێت و یان ئەندام پەرلەمانەكان .بۆیە كاك نەوشیروان مامۆستا عەلى باپیر و مامۆستا ێەلاحەدین و گشت سەركردەكانى ئۆپۆزسیۆن پێتان ئەلێین مرۆڤ یەكجار ئەمرێت و مێژوو رەحم بە كەس ناكات ئەگەر ناتوانن بەشدار بن وازبێنن لێمان با لەبارنەچێت وە ئەگەر بەشدارى راپەرینن مەردانە بێنە پێشەوە چونكە ئێمە چاوەرێ ى رانیە بووین بەلام حكومەت بەر هەشێوەیەك بێت هێزى خۆى نیشان دا بۆیە بریارمان داوە بە ئاگادارى سەرجەم شارو شارۆچكەكان لە سلێمانیەوە دەست پێبكەین ئەوەتا تا ئێستا هیچ كەنالێكتان بە رێكو پێكى رومالى خۆپیشاندانەكان ناكەن .

هەروەها پەرلەمان بووەتە گەورەترین كێشە بۆ جەماوەر پێمان نالێن بۆ پەرلەمان جێناهێلن ؟ كە دلنیان دەسەلات تەنها سوود لە كات وەردەگرێت .ئێوە نازانن رومالكردنى كۆبونەوەى پەرلەمان تەنها فێلە وە خەلك خاو دەكاتەوە .

تكایە .....تكایە ئەم هەلەمان لێتێكمەدەن با لەدەستمان نەچێت مێژوو رەحم بەكەس ناكات .

بەرەو راپەرین.


5/3/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە