دیسان مەڵبەندى 31ى داقوق

Friday, 25/09/2009, 12:00

1671 بینراوە


دیسانەوە لە مەڵبەندى داقوقەوەو بە گوێرەى ئەو بەڵێنەى كەداومانە بە خوێنەرى ئازیزمان كـــــــــــــــە درێژە بە زانیاریەكانمان لە سەر هەردووجێگرى یەكەم(ئدریس عادل) ناسراو بـــــــــــــــــە ئدە فیدایى و (محمد ێدیق) ناسراو بە شێخ زانا بدەین و پـــــەردە لەسەر تاوانەكانیان لابدەین .ئدریس عادل گلى لە دایك بووى 1972 / گوندى حـــــــــــــــــەوتەغارە لە قەزاى داقوق، ئەم زاتە گوایە دەرچووى ئامادەیی پیشەسازییە بەس لە خوێندەوار ناچێ بـــــــــە یو ئێن دەڵێ وى ئێن و بەدیسپلین دەڵێ ئسپرین ،كاتێ قسە ئەكا تف لە دەمــــــى دەرئەچێ نامەش بۆ شوێنێ بنوسێ مەگەر خۆیشى لەگەڵ نامەكەدا بڕوات بۆ ئەوەى بۆیان بخوێنێتەوەچونكە كـــــــــــــەس لەدەسخەتەكەى تێناگات خاوەنى كـــــەسایەتیەكى زۆر لاوازەو ژیانى لەسەر نیفاق و دووڕوویی بەندە ماڵــــــــى شێخ برایم تەكسیەكى بەرازیلى بۆ دەكڕن بۆ ئەوەى ناوبازاڕییان بۆ بكات بە كورتى كاسە لێسى ماڵــــــــــــى شێخ دەبێ،باوكى خاوەنى تەكێیەكە لە حەوتەغار لە كاتى بەعسیەكان شوێنى حەوانەوەى پیاوەكانى ڕژێم بوو ناوبراو هـــــەر لە كاتى كاسە لێسیەكەیەوەى لە بەعسیەكان نزیك دەبێتەوە نازناوى ئدریس بەرزنجى هەڵئەگرێ بــــەوشێوەیەفایلى نۆكەرى بۆ ئەكرێتەوە پاشان دەچێتە نێو شانۆ گەرى كــــــوردى و بۆ خزمەتى حیزبى بەعس كــــــــــــار دەكات جارێكیان تیپى شانۆكەیان بۆ چالاكى دەچنە قوتابخانەى حــــەوتەغارى سەرەتاى وگۆرانى و شانۆ پێشكەش دەكەن و گۆرانى بەسەر سەدامــى دیكتاتۆردا دەڵێن تائێستاكە ئەو وێنە ناشرینە لە مێشكى خوێندكارەكاندا نەسڕاوەتەوەو وەك خــائینێكى چڵكاوخۆر تەماشاى دەكەن ، ئەم خائینە بۆ زیاتر ڕازیكردنى بەعسیەكان شانۆگەرى بە كــــــــەم زانى و بووە فیدایی سەدام جلى ڕەشى لەبەركردو فەرماندەیی ئەو هێزەش بە خــــــــــــەتمێكى بان شان ناڵى نۆكەرییان بۆ لێدا بۆ جــــــــارى دووەم لەگەڵ مەفرەزەكەى عەقیدى نەخــــــوەو عزووفرقەى بــــــــەعس (حمید مجید عەتییە) بــــــــەجلى فیدایی پڕ لە شەرمەزارییەوە دەچنە گوندەكانى خەوتەغارو هــــــــــــــــــــەڕەشە لە تۆپێنچیەكانى ناوچەكە دەكەن كە ئــــــــەگەر وەلایان بۆ حیزبی بەعس نەبێ ئەوا ناهێڵن كەس لەسەر ئەو گۆڕپانە یارى بكات چونكە ئــــــــــــەو گۆڕەپانە دیارى شۆڕش و سەید ڕەئیسە بۆیە ئێستاكێ خـــــەڵكى ناوچەكە وەكو ســــــــەگ تــــــــــەماشاى ئەم خائینە دەكەن و تف و نەعلەت لەو بەرپرسانەش دەكەن كە پشتیوانى لە خەڵكى وا خائین دەكەن و ئەوە كەسانەش بە نەزان و خۆفرۆش لە قەڵەم ئەدەن كە بەچەند هـــــــــــــەزار دینارێكى حـــــــــــــــــەرام دەنگیان بەم زۆڵە كوردە داو كردیانە جێگر مەڵبەند. لە كاتى هێرشەكانى ئەمەریكا بۆ سەرعێراق لە ساڵى 1991 (ه . پ . ك) كـــــــــــــوردستانى لە دام و دەزگاكانى بــــــەعس پاك كردەوە ئا ئەوكاتە شێخ جەعفەركە وەزیرى دەوڵەت بوو خۆى و منداڵەكانى خۆیان گەیاندە حـــــەوتەغارو لە مـــــــــاڵى باوكى ئدریس عــــــــــادل خۆیان شاردەوە بۆ ماوەیەك بـــــــــــە حوكمى ئەوەى باوكى ئدریس (حاجى عادل) موریدى ماڵى شێخ ئیبراهیمە . لە ساڵى 2003 ئـــــــــەو كاتەى پرۆسەى ئازادكردنى عێراق دەستى پێ كرد و سەرانى بەعس شوێن نەبووخۆیانى تێدابشارنەوە ئا ئـــــەوكاتە ئەحمەدى كوڕى عزت ابراهیم الدوری مناڵەكانى ناردە ماڵى حــــــــــــــــاجى عادلى باوكى ئدریس فیدایی لەوێ بۆ ماوەیەك حەوانەوە هەر لەو كاتەداعزت الدورى كە بۆ سەردانى قەتەعاتى جەیش هاتە ناوچەكەو دوا سەردانى بۆ ئەو لیوایە بوو لە چیاكانى زەمبور بەرامبەر حـــــــــــەوتەغار لەكاتى گەڕانەوەى بە سەر جادەى حەوتەغاردا ڕۆیشت و لایدایە ماڵى حـــــــــــــاجى عادل و لە تەكیەكەى چایەكى خواردەوەو لە دواى پشوویەكى كەم بەرەو زەرگەو چیاكانى حـــــــــــەمرین ڕۆیشت . كاتێك (ه. پ . ك) گەیشتنە قەزاى داقوق ئەم زاتە لەلایەن (تحسین نامق) ەوە پشتگیرى لێ كرا بــەو مەرجەى دزى بۆ تەحسین بكات ئــــــــــــــــــــــــدریس یش قۆڵى دزى لێ هەڵماڵى و كـــــــەوتە كۆكردنەوەى چەك وسەیارەو تەنانەت ڕووتانەوەى پارەو زێڕ لەو كــــــــەسانەى لە بەغداوە بەرەو كەركوك و موسڵ و كوردستان دەهاتن بۆ خۆى و تحسین نامق ى كۆئەكردەوە پەیوەندى ئدریس و تەحسین گەیشتە ئەوەى ئدریس ئافرەتى سوزانى بۆ تەحسین نامق دەبرد ئێستا ئەمانە بوونەتە واجیهەى ناو یەكێتى نیشتمانى كوردستان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە