وەلامیك بۆ فیرخوازان ستۆپ و گەندەلی وەزیری خویندنی بالا لە بینەقاقا دایە

Thursday, 25/11/2010, 12:00

819 بینراوە


بە دلنیاییەوە نووسەری بابەتی فیرخوازان ستۆپ یەكیك لەو كەسە گەندەلانەن كە دلاوەر لە خوشكەزاو براو برازا دەوری خۆی و تەنانەت سەرۆك وەزیرانیشیان تەنیوە ئەمانە كۆمەلیك كەسی بی ئاستن تكایە با ئیوەو وەزیرەكەتان وەلامی ئەم پرسیارانە بۆ مامۆستایان و فیرخوازانی زانكۆ روون بكەنەوە كە لە زانكۆی سلیمانی و هەولیر و كۆیە و دهۆك و سۆران باسی گەندەلی وەزیر بووە بە باس و خواسی رۆزانە
1.جەنابی وەزیر هەست دەكات كە لە كوردستانە وە تا چەند ئاگای لە واقیعی كۆلیز و پەیمانگاكانە
2.با بیسەلمینیت تەنها یەكیك لەو پۆستانەی لە زانكۆكانی و پەیماگاكانی زیر دەسەلاتی یەكیتی بە كەفائەت بووە نەك بە حیزبایەتی كە هەموو مامۆستا وەزیریان لە پیش چاو كەوتووە لەبەر ئەوەی خاوەنی (قول بلا عمل)ە
3.با جەنابی وەزیر لەگەل مامۆستایانی گشت زانكۆكان كۆبونەوە بكات بزانیت لەو كاتەی ئەو هاتووە بە بەرنامە شەقاو شرەكەی چی بەسەر ئاستی زانستی هاتووە
4.جەنابی وەزیر دەستی پارتی لە وەزارەت بریوەیان زیاتر یەكیەتی سەرشۆر كردووە و پارتیش بووە بە برای گەورەی بەریزی
5.تا چەند جەنابی دەستی هەبوو لە دانانی پۆستی ناوچەكانی زیر دەسەلاتی پارتی یە یان سیاسەتی بی لایانانە پیادە دەكات . جەنابی وەزیر لە زانكۆكانی زیر دەسەلاتی پارتی كەس حسابی بۆ ناكات و لە زیر دەسەلاتی یەكیتی بەهەمان شیوە حیزب بالا دەستە . پیویست ناكات دەهۆلی بۆ بكوتن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە