حکومەتی بەریتانی خۆشحالە کە تورکیا ئامادەیە گفتوگۆ لەگەل نوێنەرانی پەکەکە بکات

Friday, 14/12/2012, 12:00

1354 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌ک * حکومەتی بەریتانی و یەکێتی ئەورووپیی کار بۆ دانپێدانان بە ناسنامەی نەتەوەیی کورد و مافەکانی لە تورکیا دەکات

* ئەوهاوپەیمانییە تازەیەی سوریی [هاوپەیمانی هێزە ئۆپۆزیسۆنی و شۆڕشگێرییەکانی سوریا] لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە گفتوگۆدان تا زامنی بەشداری تەواوی کورد لە پرۆسەی گوازتنەوەدا بکەن

* ئێمە پشتگیری سوریایەکی نوێی دیمۆکراتی هەمووگریی سەقامگیر دەکەین کە مافی هەموو بەشەکانی سوریا بە کۆمەلگای کوردیشەوە زامن بکات

نامەیەکی نوێ و پێوەندی بەردەوام

دو ابەدوای ئەم وەلامە د. کەمال نامەیەکی تر ی بۆ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەریتانی و کۆمەلێ ئەندام پەرلەمان نووسیوە جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە نوێنەری راستەقینەی کورد لە سوریا [پەیەدە] یە و پێویستە رۆژاوا جارێکی تر نەکەوێتە ژیر کاریگەری تورکیاو لە سیاسەتی [کوردی باش] ی سەر بە ئەمریکاو تورکیا و [کوردی خراپ و تێرۆریستی] سەر بە پەکەکە واز لێبێنێت ورێگە بدەن هەلبژاردنی دیمۆکراتی ساغی بکاتەوە کێ نوێنەری کوردی سوریایەو پێوستە هەر لە ئێستاوە مافی نەتەوەیی کوردو کەمێتییەکانی تر لە دەستووردا بچيەسپێ و بۆ دوایی هەڵنەگیرێت و سوپاسی حکومەتی بەریتانی کردووە بۆ هەولدا ن و هاندانیان بۆ گفتوگۆی نێوان تورکیا و پەکەکە.


ئەمە بەشیکە لە نامە وەلامییەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا

وەزارەتی دەرەوەو کۆمۆنوێلت
بەشی خۆرهەلاتی نزیک

بەرێوەبەرایەتی خۆرهەلاتی نێوەند سەرووی ئەفریقا

شەقامی کینگ چارلس

لەندەن

٢٠١٢١٠ کانوونی دووەمی


بەریز د. میراودەلی


سوپاست دەکەین بۆ ئەو نامەیەی لە ٦ ی نۆڤەمبەردا دەربارەی کوردی تورکیاو سوریا بۆ سەرەکوەزیرانت نووسیبوو. ئەو نامەیە گەێندرا بە وەزارەتی دەرەوەو کۆمۆنوێڵس تا وەلامی بداتەوە. من داوام لێکراوە وەلامەکەت بۆ بنووسمەوە.

حکومەتی بەریتانی ئاگاداری ئەو مانگرتنەیە لە خواردن کە لەم دواییەدا لە تورکیا روویدا. ئێمە لەوە گەیشتووین کە مانگرتنەکانی برسێتیی لە لایەن زیندانییە کوردەکان و سیاسییەکانی [بەدەپە] ی سەر بە کورد دوای ٦٨ رۆژ ١٧لە ی نۆڤەمبەردا کۆتاییان پێهێنراوە.

ئێمە خۆشحاڵین بە کۆیتایهێنان بە مانگرتنەکان و بەو ئەگەرەی کە حکومەتی تورکیا ئامادەیە کە گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی [پەکەکە] بکات.

لە بەشیکی تری نامەکەدا هاتووە:

سەفارەتی بەریتانی لە ئەنقەرە پارەی تەرخانکردووە بۆ پرۆگرامێک کە ل [ئینستوتی پێشکەوتنی دیمۆکراسی ] نەریوەی دەبا دەربارەی ئەو هەولانەی دەدرێن بۆ چارەسەری ناکۆکی [کۆنفلیکت ریزۆلیشن] لە پرسی کوردییدا. پرۆژەکە ئامانجی ئەوەیە کە چالاکی جۆراوجۆر رێک بخات کە ئەندامە تورکەکانی پەرلەمانی تورکی، رۆژنامەنووسان، ئەکاددیمییەکان، و نوێنەرانی کۆمەلگای شارستانیی دەربارەی كێشەی کورد قسە دەکەن و بۆ پیشخستنی هەولەکانی دامەزراندنی ئاشتی و دیمۆکراسی کار دەکەن. لە مانگی حوزەیراندا [ئینستوتی پێشکەوتنی دیمۆکراسی] زیارەتێكی بۆ لێکۆلینەوەی بەرواردبۆ [وەیلز] (لە بەریتانیا) رێکخست بۆ بەراوردکردنی لایەنەکانی زمان و مافە کەلتوورییەکان و ناسنامەی نەتەوەیی. ئەم زیارەتە دیراسییە لەلایەن حکومەتی وەیلزەوە میوانداریی کراو ئێمە ئاسانکاری لۆجیستیکی مان پێشکەش کردن.

دەربارەی هەولی بەریتانیاش لە چوارچێوەی یەکێتی ئەورووپیی [ئی. یو] هاتووە:

' وەک بەشێک لە مەرجەکانی هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ یەکێتی ئەورووپایی ئێمە هانی تورکیامان داوە کە چاکسازی دادوەریی بکات لەگەڵ قبوڵکردنی هەموو کەمێتییەکان بە کوردیشەوە بە پێی ستانداردەکانی یەکێتی ئەوروپا . هەر لە سالی ٢٠٠٣ ەوە یەکێتی ئەوروپا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە تورکیا دەبێ ئیشی زیاتر بکات لە سەر مەسەلەی کورد بۆ پێشخستنی خواستەکانی یەکێتی ئەوروپا.


دەربارەی کوردی سوریا لە نامەکەدا هاتووە:

وەزیری دەرەوە لە ٢٠ نۆڤەمبەردا سیاسەتی مەملەکەتی یەکگرتوو [بەریتانیا] ی دەربارەی سوریا روون کردەوە. کاتێ وتی: ئەوەی بە پەلە پێویستە گوازتنەوەیەکی عەمەلییە بۆ سەرکردایەتییەکی نوێ و شەرعیی کە رەنگدانەوەی خواستی گەلی سوریا بێت و بتوانێت توندوتیژی کۆتایی پێبێنێت و دەست بکات بە ئاوەدانکردنەوەی ولاتەکە بە یارمەتی ولاتانی ناوجەکەو جیهان.'


دەربارەی بەشداری کورد لەو پرۆسەی گوازتنەوەدا نامەکە دەلێت: "


دروستکردنی [هاوپەیمانی نەتەوەیی بۆ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنیی و شۆڕشگیریی سوریا] پلەیەکی پەڕێنەوەی گرنگ بوو. ئامانجە دەربردراوەکانی سوریایەکی دیمۆکراتی، هەموو گرەوەو سەقامگیرە.. ئێمە هانی هاوپەیمانی سوریی دەدەین کە لەگەل هەموو بەشەکانی گەلی سوریی بە کۆمەلگای کوردیشەوە کار بکات بۆ ئامادەکردنی گوازتنەوەی سایسیی کە سوریا زۆر بە پەلە پێویستی پێیەتی. ئێمە دەزانین کە ئەوان لە گفتوگٶی وردو بەردەوام دان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەلگای کورد لە سوریا دەربارەی ئاستی بەشدایکردنی کورد لە هاوپەیمانییەتەکەدا.]

دەربارەی چەکدارکردنی گروپە توندەرەوەکان کە د، کەمال هاروژاندبووی. وەزارەتی دەرەوە دەلێت:

[بە پێی ئەو قەدەغەکردنەی چەکفرۆشتن کە یەکێتی ئەوروپی خسوویەتیە سەر سوریا، ئەوە سیاسەتی حکومەتی بەریتانی نییە کە هیچ گروپێکی ئۆپۆزیسیۆنی سوری و دیارە رژێمی ئەسەدیش چەکدار بکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە