مه‌سعود بارزانی وه‌ک باوکێک ده‌بێت گوێ بۆ داواکارییه‌کان بگریت
Wednesday, 11/05/2011, 12:00
1343 بینراوە
سه‌باره‌ت به‌و وه‌فده‌ی ژماره‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی که چوون بۆ لای مه‌سعود بارزانی هه‌ندێ زانیارییمان ده‌ست که‌وتووه بۆ بنێرم به‌و هیوایه‌ی بڵاوی بکه‌نه‌وه و سوودی لێوه‌ربگرن:
وه‌فده‌که بریتی بوون له‌م ناوانه:
1. حاجی ئه‌نوه‌ر
2. دکتۆر فایه‌ق گوڵپی
3. ساڵح (له ڕانیه)
4. عمر شاوری
5. سه‌لام مارف
6. علی مولود (ناسراو به ئاسۆ غه‌ریب)
له دانیشتنه‌که‌دا، یه‌کێک له‌وانه (حاجی ئه‌نوه‌ر) به مه‌سعود بارزانی وتووه: (تۆ وه‌ک باوکێک ئه‌بێ گوێ بۆ داواکاریه‌کانی خه‌ڵک بگری) ئه‌مه له کاتێکدا له سه‌را که هه‌ر که‌سێک قسه‌ی بکردایه خه‌ڵک هاواری ده‌کرد و ده‌یان وت: (سه‌رۆک به قوربانت بێ، و بڕوخێ بڕوخێ)
س. م
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو
تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه له سایتی ئاوێنه‌وه قه‌رزکراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست