گەندەڵییەكانی یەكێتی قووتابییان لە كۆلێژی پزیشكی هەولێر

Wednesday, 05/01/2011, 12:00

1437 بینراوە


گیا لەسەر بنجی خۆی دەروێت..

هەروەك لە باسەكەی پێشووماندا بەڵێنی ئەوەماندا ناوی ئەو قووتابییە ئەندامانەی یەكێتی قووتابییانی كوردستان بڵاوبكەینەوە كە هەڵدەستن بە دزینی پرسیارەكانی مانگانە و كۆتایی ساڵ بۆیە بەڵێنەكەی خۆمان دەبەینە سەر و ناویان بڵاودەكەینەوە..وە دەمانەوێت ئەوەش بڵێین پێش ئەمە سەرۆكایەتی زانكۆی هەولێری پزیشكی و راگرایەتی كۆلێژەكەمان لەو بابەتە ئاگادار كردەوە بەڵام بە داخەوە هەڵنەستان بە ئەركی خۆیان و بە هەندیان وەرنەگرت چونكە هەندێك لە دكتۆرەكان خۆیان دەستیان لەم كارە ناپەسەندە هەیەو یارمەتی ئەو كۆمەڵە قوتابییە گەندەڵە دەدەن...لێرەدا دەمانەوێت ئەوە بڵێین كە بەرپرسە باڵاكانی ئەم رێكخراوە گەندەڵە گلۆپی سەوز بۆ ئەم ئەندامانەیان هەڵدەكەن كە ئەم گورزە گەورەیە لە پرۆسەی خوێندن بوەشێنن و لە هەمان كاتدا بەم قوتابیانانەیان گوتووە هەر دكتۆرێك بووە رێگر لەبەردەمتان یان هەستان كرد دكتۆرێك بەم كارەی ئێوە دڵگرانە پێمان بڵێن و خۆمان عیلاجیان دەكەین بۆیە دكتۆرەكانیش هیچیان پێناكرێت یان ناوێرن هیچ بكەن...بەڵێَ بەمشێوەیە حیزب لەم ووڵاتە دەستی خستۆتە ناو هەموو بوارێك بێ گوێدانە ئەوەی كە ئاخۆ ئەنجامی ئەم كارە ناپەسەندانەیان چ دەبێت...ئاخر ئەمانە بیرناكەنەوە ئەم قوتابییانە پاش دوو ساڵی دیكە دەبنە پزیشك و مامەڵە لەگەڵ گیان و لەشی مرۆڤ دەكەن و خەڵك رازین خوشك و دایكی خۆیان تەنها پزیشك مامەڵەیان لەگەڵ بكەن و متمانەیان پێ هەنە بەڵام پزیشكێك بەم جۆرە دەربچێت و پرسیاری تاقیكردنەوەكان بدزێت دەبێ چ جۆرە پزیشكێكی گەندەڵ و بێرەوشتی لێدەربچێت..ئەم كۆمەڵە قووتابییە كە لە قۆناغی چوارەمن تەنها خەریكی رابواردن و كات بەسەربردنن و بە هیچ شێوەیەك ناخوێنن و هەوڵ نادەن كەچی لە پێش هەمووان دەردەچن و كەس ناڵێ لەل,سەبارەت بە چۆنییەتی دزییەكەیان چەندەها شێوازییان هەیە لەوانە پاش دەوام دەمێننەوە و كلیلی ئەو ژوورەیان كۆپی كردووە كە پرسیارەكانی تێدا هەڵدەگیرێت و دەچنە ناو ژوورەكە و پرسیارەكان دەبەن وە هەروەها لەگەڵ سكرتێری سەرۆك بەشەكان رێككەوتونە و برێك پارەیان پێدەدەن ئەوانیش یارمەتییان دەدەن,یان هەندێك لە دكتۆرەكان خۆیان یارمەتییان دەدەن كە كارەساتەكە لێرەدایە, دكتۆر كە قدوە و نوخبەی هەموو گەلێكە بچێت دزی بكات دەبێ تەواوی كۆمەڵگاكە چۆن بێت..وە ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە تەواوی قووتابییان بەم كارە دەزانن بەڵام ناوێرن تەنانەت یەك قسەشیان لەگەڵ بكەن و بگرە زۆر جار دیفاعیان لێدەكەن و ئینكاری ئەوە دەكەن ئەوانە دزی بكەن لەكاتێكدا خۆیان دەڵێن ئێمە پرسیارەكان دەبەین پێویست ناكات درۆ بكەین...بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك قووتابی قۆناغی چوارەم ئەو غەدرەمان پێ قبووڵ نەكرا و ویژدانمان ئازارمان دەدات كاتێك ئێمە شەو و رۆژ بخەینە سەر یەك بۆ ئەوەی ناجیح بین ئینجا ئەگەر دەرچین لەولاشەوە ئەو كۆمەڵە قووتابییە پرسیار بدزن و بە ئاسانی بۆی دەرچن, وە بۆیە كوردستانپۆستمان هەڵبژارد چونكە دەزانین تەواوی گەندەڵەكانی ئەم ووڵاتە و لە نێولنیاندا بەرپرسەكانی یەكێتی قووتابییانی گەندەڵ خوێنەرێكی بەردەوامی ئەم سایتە مەزنەن و زۆر دەترسن لەوەی باسیان بكرێ كە ئا ئەوەتا باسیان كرا و دڵنیا بن كە هەر باسیان دەكرێ و گەندەڵییەكانییان بڵاو دەكرێتەوە...ئەمەش ناوی كۆمەڵە قووتابییە دزەكەیە كە بە یارمەتی یەكێتی قووتابییانی كوردستان ماوەی سێ ساڵە پرسیارەكان دەدزن:

1- سەفەر كەمال مامەند نوێنەری قۆناغی چوارەم كەسێكی زۆر گەندەڵە و سەرپەرشتی كارەكە دەكات

2- احمد محمد عمر كە سەرەرای ئەوەی گەندەڵە زۆر زۆر زۆر بێ رەوشتە و هەردەم كاری نابەجێ و دوور لە رەوشت ئەنجامدەدات

3- بڵند محمد علی ئەمەش زۆر گەندەڵە و تەنها كەیفی بە كاری نایاسایی دێت

4- راماو چاپوك كەسێكی ژێراوژێرە و كارەكانی بە نهێنی ئەنجامدەدات

5- ئامانج وەیسی خۆی ئاستی زانستی باشە بەڵام پرسیارەكان بۆ ئەوانی تر حل دەكات و بەشدارە لە گەندەڵییەكان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە