كێ گەندەڵە ؟ .

Sunday, 14/02/2010, 12:00

1108 بینراوە


لەڕوانگەى خۆمەوە هەر دەسەڵات گەندەڵ نیە ئەوەش گەندەڵە كەبۆ پارە دەنگ بەپارتى و یەكێتى دەدا ، گەندەڵە ئەو كەسەى دەرچووى زانكۆ و پەیمانگایە و دانەمەزراوە دەنگ بەلیستى هاوپەیمانى بەرژەوەندى تەسكى حزبایەتى پارتى و یەكێتى دەدا ، گەندەڵە ئەو كەسەى لەزانكۆ وەرناگیرێ و دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدات و كوڕى بەرپرسەكانیش بەشەهادەى تەزویر لەزانكۆ دەخوێنن ، گەندەڵن كەسوكارى شەهیدانى شەڕى ناوخۆ ئەگەر دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى بدەن كەڕۆڵەكانى ئەوانیان بەكوشتداو دوایش گووتیان ئێمە فریشتەین وئەوان لەخۆیانەوە خۆیان داوەبەكوشت، گەندەڵن كەسوكارى بێ سەروشوێن كراوانى شەڕى ناوخۆ ئەگەر دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى بدەن كەڕۆڵەكانیان بەعس ئاسا ئەنفال و شوێن بزركران و چوونە بەردەم پەرلەمان و پەرلەمان كارەباى لەسەر بڕین و وەڵامى نەدانەوە ، گەندەڵە ئەو هاوڵاتیەیى كرێ چیە و هیچ موچەیەكى نیە و دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدات و بەبەرچاویەوە حكومەتى مافیا تەنانەت نایان كات بەكرێكاریش و كرێكارى بیانى دێنێتە پڕۆژەكانیەوە ، گەندەڵن ئەو ئاوارانەى شەڕى ناوخۆ كەسەر و ماڵیان چووە و ئەمڕۆ ئیهمال كراون و دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدەن و بەبەرچاوى ئەوانیشەوە بەرپرسە شەریكەكانى پارتى و یەكێتى قەرەبوو كرانەوە بەزەوى و خانوو و پارە ، گەندەڵن كەسوكارى شەهیدانى هەڵەبجەى شەهید لەدواى ئازادكردنى گەورەترین تاوانبارى جەنگ فڕۆكەوان تاریق ڕەمەزان و ڕێگرى تاڵەبانى لەوەى عەلى كیمیاوى لەسێدارە بدرێ و ئەمڕۆ بێن دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى بدەن ، گەندەڵن كەسوكارى ئەنفالكراوان كەلەژیانێكى ناخۆش و نەهامەتى بژین و وەزیرەكەى پێشووشیان هەزاران دۆلارى تەنها لەمیكیاجى دەم و چاوى دا كەلە مەیموونیش نەبێت لەهیچ شتێكى تر ناچێت ، گەندەڵن ئەو كارمەندانەى 30 ساڵە خزمەت دەكەن و تائێستا زەوى نیشتەجێ بوونیان وەرنەگرتووە و كوڕى بەرپرسەكانیشیان كەتەمەنیان ناگاتە نیوەى خزمەتى ئەو كارمەندە بەتەمەن و ماندوانەوە سەدان دۆنم زەوى كشتوكاڵیان لەسەر تاپۆ كراوە، گەندەڵە ئەو كەسەى 20 ساڵ خەباتى هەیە و موچەكەى ناگاتە 400 دینار و دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدات ، گەندەڵە ئەو كەسەى زیندانى سیاسیە و تائێیتاش هیچ موچەیەكى نیە و دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدات ئەوانەش هەر گەندەڵن كەمووچەیان هەیە و چوار ساڵە لەبەغداوە پارتى و یەكێتى لێیان دەخۆن ، گەندەڵە ئەو گەنجەى پارەى نیە ژیانى هاوسەرى دروست بكات و دێ دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدات ، گەندەڵن ئەو كەم ئەندامانەى 250 دینار موچە وەردەگرن و دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدەن كەلە2004 وە لەبەغداوە 150 هەزاریان بۆ دێ و لێیان دەخۆن، گەندەڵن خەڵكى ئەو لادێیانەى هیچ خزمەتگوزاریەكیان بۆ نەكراوە و ئەمڕۆ دێن دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدەن ، گەندەڵن كەسوكارى ئەو نەخۆشانەى كەنەخۆشەكانیان چارەسەریان لەدەرەوەى وڵات هەیە و پارەیان نیە و دەسەڵات نایان نێرێت بۆ چارەسەر بۆ دەرەوە و دێن دەنگ بەلیستى پارتى و یەكێتى دەدەن ، گەندەڵن ............ هتد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە