ساڵیادی تیرۆری رەئوف کامیل و لێکۆلینەوەکانی بارزانی لەسەر تیرۆر

Wednesday, 26/05/2010, 12:00

2314 بینراوە


دوو خۆپیشاندان هه‌ولێریان جوڵاند و پارتییان ریسواکرد
18سال له‌مه‌وبه‌ر ، یه‌کێک له‌ئه‌ستێره‌ ده‌گمه‌نه‌کانی بادینان ، له‌رۆژی 26 /05/1993 له‌به‌رده‌م ماله‌وه‌ی و به‌به‌ڕچاوی خه‌لک ، پۆلێ چه‌کداری پارتی (‌ پاسه‌وانه‌کانی فازیل میرانی) دارماو له‌مرۆڤایه‌تی ، دله‌ گه‌وره‌که‌یان له‌لێدان خست . 17 ساله‌ ئه‌م تاوانه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ، که‌چی نه‌دۆسیه‌ی له‌دادگا هه‌یه‌ ، نه‌تاوانباریش له‌ زیندانه‌ ؟ . ئه‌وه‌ی دوای ئه‌ویش رویدا ، تیرۆری هاوڕێی و هاوبیرانی بووه‌ ئه‌لقه‌یه‌کی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆ راگه‌یاندنی سزای مه‌رگ و ترس به‌سه‌ر بادینان له‌ تیرۆری (نه‌زیر عومه‌ری ، ره‌وتی کۆمنست ، ئه‌بو نه‌سیری شوعی ، یوسف تۆما شابۆ ، ئاشوری ، رێناسی زه‌حمه‌تکێشان.... . به‌م تاوانه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌ی پارتی ، زه‌نگێکی مه‌ترسیدارو هاوکێشه‌یه‌کی نوێی خسته‌ ناو بارودۆخی سیاسی کوردستانه‌وه‌ . وه‌ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌لدانی شه‌ری ناوه‌خۆ و دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان پارتی ویه‌کێتی لێ هاته‌ ئاراوه‌ ، به‌راده‌یه‌ک ئه‌وکاته‌ی تیرۆر کرا ، یه‌ک ڕۆژ پێشوتر ، سه‌رۆکی حکومه‌تی ئه‌وکات (کۆسره‌ت ره‌سول) ، که‌ ‌هاوڕێی خه‌باتی چه‌ندین ساله‌ ی شاخ و شاری بوو ، له‌ناو سه‌دان به‌رپرس له‌دهۆک ڕێزێکی بێ پایانی لێ گرتبوو ،که‌چی 2 رۆژ دواتر تیرۆریان کرد؟ که‌ هه‌ندێ هەوال ئەوکات باس کرا‌ ، ‌ئه‌مه‌ ئیهانه‌یه‌ک بوو بۆی . سه‌رباری ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت ره‌سول ، سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو ، به‌لام له‌ ناو دام و ده‌زگا ئیداریه‌کانی بادینان ، ده‌سه‌لاتی نه‌بوو . ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی هیچ فشار و به‌دواچونێکی حکومیی ، له‌سه‌ر تیرۆرکردنی یه‌کێک له‌هاوڕێیه‌ دێرینه‌کانی بکات . ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌لایه‌نه‌ هه‌ره‌ ناشیرنه‌کانی ده‌سه‌لاتێتی ، که‌ پۆلێ کادیر له‌بادینان و سلێمانی تیرۆرکرا ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ول و هه‌نگاوێکی وه‌ک حکومه‌ت بۆ ڕێگرتنی بهاوێژێ یان له‌ئاستی هه‌لوێستێکی بوێرانه‌ی هه‌بێت؟
‌تیرۆری شه‌هید ره‌ئوف (نیمچه‌ نهێنی) بوو به‌لام ‌تیرۆری به‌رپرسی زه‌حمه‌تکێشان له‌ بادینان (ڕێناس) ، به‌رۆژی روناک باره‌گاکه‌یان گرتن رێناسیان به‌به‌رچاوی خه‌لک شه‌هید کرد و ئالا ی زه‌ردیان له‌سه‌ر باره‌گای ئه‌م حزبه‌ هه‌لدا . که‌چی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر به‌و ته‌مه‌نه‌ زۆره‌یه‌وه‌ ده‌لێت ده‌پێم بلێن پارتی کێی کوشتوه‌!؟
به‌داخه‌وه‌ نەوە سەردەشتی و سۆرانی کە تازە سەریان هەلداوە ، ئه‌و مڕۆڤه‌ ماندو نه‌ناس و بیرمه‌نده‌ ، باش ناناسن ، جگه‌ له‌هاوڕێیه‌ کۆنه‌کانی له‌ ناو کۆمه‌له‌ و تێكۆشان و چه‌په‌کان... ، بۆیه‌ بەکورتی هه‌ندێ زانیاری نه‌ده‌م.


ئه‌وه‌ی له‌ بوێری له‌هه‌لوێست و پاکی له‌ بیروباوه‌ڕ و کامل بون له‌ کوردستانیبون ، به‌که‌رامه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پاره‌ ، ڕۆشنبیر له‌ مه‌عریفه‌ی گشتی و مه‌یدانی بون له‌ شه‌قام ساده‌یی له‌ره‌فتار وخۆش مه‌جلیسی لەو مرۆڤەم بینی بوو ، له‌که‌م که‌سی ترم بینیوه‌ . به‌رده‌وام له‌ناو مجازه‌ڤه‌ ده‌ژیا ، . کاتی خۆی هه‌ندێ ئه‌ندامی ڕیکخستنی نهێنی کۆمه‌له‌ ‌له‌شاری هه‌ولێر پاره‌یه‌کی زۆریان له بانق برد، شه‌هید ره‌ئوف له‌گه‌ل کۆسره‌ت ره‌سول پاره‌که‌یان گه‌یانده‌ ده‌ست سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ...
له‌دوای ئاشبه‌تال که‌خه‌لک بروای سیاسی یه‌کجار لاوازبوو ، به‌ شاهیدی زۆر له‌هاوڕیی و سیاسیه‌کانی ئێستا ، له‌زانکۆکانی موسل و به‌غدا وسلێمانی به‌رده‌وام خه‌ریکی پێک هێنانی ئه‌لقه‌ی ڕۆشنبیریو سیاسی ڕێکخراوێکی مارکسی کوردستانی بوو . بەردەوام مرۆڤێکی بە ورەو گەشبین بوو ، وە له‌گه‌ل کۆسره‌ت ره‌سول و شیخ له‌تیف (کادیرێکی یه‌کێتی) بوو یه‌کێتی خوێندکارانی کوردستانیان لە ١٩٧٦ دروست کرد


شه‌هید ره‌ئوف چه‌ندین جار له‌گه‌لی باسی فیکری کۆمه‌له‌و شه‌هید ئارامم له‌گه‌لده‌کرد که‌بۆچ له‌ بواری فیکری کۆک نه‌بون ، به‌رده‌وام ده‌یوت له‌ناو کۆمه‌له‌ 2 بال هه‌بوو ، بالێکی زۆر کوردستانی بون ، به‌داخه‌وه‌ زو رینەیان زو شه‌هید بون . به‌لام به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له‌ فیکری شه‌هید ئارام و زۆرینه‌ی به‌رپرسانی کۆمه‌له‌ هه‌بوو که‌ بیری کوردستانیان کامل نەبوو وەئاماژەی بەهەندێکیان دەکرد کە ڕاستگۆش نەبون لەگەل مارکسیەت .



ئه‌وه‌نده‌ی ‌ بزانم دوای ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که‌یان وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ سەرکەوتونەبوو ، زۆرینه‌یان چونه‌ ناو کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران ، وه ئه‌و ‌سه‌رپه‌رشتی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له‌بادینان ده‌کرد، هه‌ولیان ده‌دا له‌ ناو کۆمه‌له په‌ره‌ به‌بیروباوه‌ره‌که‌یان بده‌ن ، له‌ گفتوگۆی 83ی یه‌کێتی له‌گه‌ل ڕژێم ، ئاشکرا بون (ڕێکخستن له‌ناو رێکخستن) به‌یانامه‌یان دژ به‌و گفتوگۆیه‌ بڵاو کردبۆوه‌ ، ئئیتر یه‌کێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا گرتی ، نازانم چۆن ئازاد کرا ، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی بزانم له‌ دهۆکیش نه‌یتوانی بژی و چووه‌ ‌ سه‌ماوه‌ (به‌هۆی خراپی چاوی سه‌ربازی شمولی نه‌ده‌کرد) .



له‌گه‌رمه‌ی تێکچونی گونده‌کان 1987 ، نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه و تێکچونانه‌ بگرێت ، نه‌یشی ده‌توانی له‌ناوجه‌کانی ژێرده‌سه‌لاتی یه‌کێتی بژیت و چوه‌ ناوچه‌ی بادینان (وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ) له‌ناو خه‌لک و پێشمه‌رگه‌کان به‌رده‌وام خه‌ریکی ململانیی سیاسی و خۆ ڕیکخستن بوو

له‌دوای تێکشکانی کورد له‌ 1988 له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان ، به‌رده‌وام خه‌ریکی پێکهێنانی پارتێکی مارکسی کوردستانی بوو ، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم 2 گروپ له‌ناو کۆمه‌له‌ ئه‌وکات خه‌ریکبون له‌گه‌لی له‌ته‌ک هه‌ندێ کادیری شوعی و گه‌ل و زه‌حمه‌تکێشان.. سالی 1989 ‌ دوای کاره‌ساتی ئه‌نفال هاته‌وه‌ ناو شار به‌نیازی ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ خه‌باتی چه‌کداری بکه‌نه‌وه

.
به‌لام به‌هۆی قه‌ره‌بالخی گروپ و لایه‌ن و سه‌رهه‌لدانی راپه‌رین و پاشه‌کشه‌ی هه‌ردو بالی ناویه‌کێتی ، پڕۆژه‌که‌یان په‌کی که‌وت ... خاوه‌نی 3 په‌رتوکی نوسینه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ و بابه‌ته‌ هه‌ستیار و پڕ له‌مشتو مره‌ سیاسیه‌کانی وه‌ک (ئه‌نفال و ئابوری کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان . ‌ له‌وکاتدا په‌ڕتوکه‌کانی ، به‌یه‌کێک له ده‌گمه‌نه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێت ، چونکه‌ پڕه‌ له‌زانیاری به‌به‌لگه‌ و دۆکۆمێنیت ...

دوایین ته‌مه‌نی سیاسی له‌گه‌ل پارتی کرێکارانی کوردستان نزیک بوو ، به‌لام سه‌ربه‌خۆیی بونی خۆی پاراست. وە زۆر هەوال باس لەوەی دەکرد یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی تیرۆری بۆ ئەو دۆستایەتیەی لەگەل پکک دەگەڕێنرایەوە ، چونکە کاریگەری لەسەر خەلکانێکی زۆری بادینان هەبوو .



‌به‌کورتی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر باس ده‌که‌م

1.له‌کاتێکدا سه‌رجه‌م هاوڕیکانی له‌به‌رپرسی بالای سیاسی بوون،  زۆرینه‌یان خه‌ریکی ئاودیوکردنی مولک مالی میلله‌ت و بودجه‌ دزینی خه‌لک بون ، ئه‌و له‌وکاته‌ی که‌زۆرینه‌ی به‌رپرسان له‌ئاستیدا شه‌رمیان لێ ده‌کرد ویه‌کێکی وه‌ک نێچیرڤان بارزانی به‌ مامۆستا قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌کرد ، که‌چی زێری خێزانه‌که‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی ڕێکخراوه‌که‌ی فرۆشت.
2. ساده‌یی ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ئاستێک بوو ، که‌مرۆڤ سه‌رسام ده‌بوو پێی ، دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر نوسینگه‌ی رۆژنامه‌ی ڕێگای ره‌نجده‌رانمان کرده‌وه‌ و له‌خۆپیشاندانی 21/08/1992 بۆماوه‌ی 6 مانگ زیندانی کرا ، زیاتر به‌گه‌نجانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی چه‌په‌کان ناسرا ، دوای ئازادکردنیشی به‌رده‌وام له‌نوسینگه‌ی (ڕیگای ره‌نجده‌ران) خه‌لک ده‌هات بۆ ناسینی ، ساده‌یی و قسه‌ خۆشی وڕۆشنبیر بونی وای کردبوو به‌ماوه‌یه‌کی که‌م ببێته‌ خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر .
دوژمنی باوه‌کوشته‌ی فیکری عیراقچی بوو به‌لام به‌شێک له‌گه‌نجانی ره‌وتی کومنست له‌هه‌ولێر و گروپێکی تریش هه‌بون گه‌رچی ره‌وتی کۆمنستیان پێ ناسیۆنالیست بوو!؟ ، که‌چی له‌زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان بوه‌ خۆشه‌ویستیان ، بۆیه‌ کاتێک تیرۆرکرا سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراوه‌ چه‌په‌کانی هه‌ولێر بۆیه‌که‌م جار خۆپیشاندانێکی هاوبه‌ شمان ئه‌نجام دا ، که‌لێره‌دا ناکرێت ووته‌ بوێریه‌که‌ی شه‌هید شاپۆر له‌ ‌به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌یاد بکه‌ین .
مه‌هدی خۆشناو ، ئه‌وکات سه‌رپه‌رشتی لقی دوی پارتی ده‌کرد ، ‌بانگهێشتی نوێنه‌رێکی ئێمه‌ی کردبوو که‌ده‌بێت بچینه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و بلێن خۆپیشاندانه‌که‌ ناکه‌ین ، به‌لام بۆ به‌یانی که‌ئه‌نجاممان دا ، زیاتر له‌ 1500 که‌س له‌لایه‌نی ، چه‌پی‌کوردستانی و عیراقی و ئازادیخواز به‌شدار بوو . که لێڕه‌دا ده‌ڵیین ، هه‌ولێر 2 جار دژ به‌تیرۆر ڕاچله‌کیه‌وه‌ جارێک بۆ ره‌ئوف کامیل و جارێکی تریش بۆ شه‌هید سه‌رده‌شت .

له‌دهۆک چله‌مان بۆ کرده‌وه‌ ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ‌تیرۆری ئاشکرا و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو ، (مجازه‌فه‌یه‌کی سیاسی بوو له‌گه‌ل ئه‌قڵی پارتی) ، له‌ وتاری تێكۆشانی ره‌نجده‌رانی کوردستان ، نوسیبومان ، که‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مان که‌متر خه‌مه‌ له‌دۆسیه‌که‌ی ، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ (قادر قاچاخ) نوێنه‌ری پارتی له‌به‌رچاوی نزیک به‌ 150 که‌س ، به‌توندی هه‌ره‌شه‌ی لێکردین . که‌چی ئه‌مڕۆ به‌ئاشکرا خه‌لک ده‌لێت پارتی تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شتی کردوه‌ و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی به‌رده‌وام هه‌یه‌ ، تۆ بلێێ ئه‌قلی پارتی له‌و هاوکێشه‌یه‌ بگات !؟

کاتێک بریار درا خۆپیشاندانێک له‌نیوان چه‌ند لایه‌نێکی چه‌پ دژ به‌ کوشتاری خه‌لکی شه‌رناخ 1992 ئه‌نجام بدرێت ، به‌سه‌دان چه‌کداری پارتی ویه‌کێتی ڕژانه‌ ناو سه‌نته‌ری هه‌ولێر ، ته‌نانه‌ت 2 دۆشکه‌شیان بردبوه‌ سه‌ر بالاخانه‌کان . ، له‌به‌رده‌م بازاری سیروان و فلکه‌ی جه‌پ هه‌موو کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی 5 که‌سیان ، بلاوه‌ پێ ده‌کرد . هه‌ر له‌وکاتدا ئارام گرده‌سۆری (له‌رادیۆی نه‌وایه‌ ئێستا) و هه‌ڤال سه‌لیم ئه‌وکات کادیری پکک بوون ، له‌گه‌ل ئاسایش توشی شه‌رده‌بن و چه‌کیان کردبون و ده‌مو چاویان به‌ خوێن بوو ، به‌پێش شه‌هید ره‌ئوفوانیان ، هێنابون ، شه‌هید له‌رقا و له‌به‌رده‌م سه‌دان چه‌کدار ، لافیته‌یه‌کی به‌ته‌نیا به‌رز کردبۆوه‌ و هاوڕێکانی له‌گه‌لیشی بون ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان کردبوو ، سه‌ره‌نجام له‌به‌رده‌م ئاسایش هه‌موو ، یه‌کمان گرته‌وه‌ ، بۆ ئازادکردنیشیان ، شه‌هید ره‌ئوف و کاوه‌ نادر و عزیز عقراوی چونه‌ لای(قورشید شێره)‌ ‌به‌رێوبه‌ری ئاسایش بوو ، له‌گه‌رمه‌ی گفتوگۆکان ، ئاسایشێک دێته‌ ژوره‌وه‌ به‌درۆ ده‌لێت به‌ردمان تێ ده‌گرن ، قورشید شیره‌ش ده‌لێت ئێوه‌ش به‌گوله‌ لێیان بده‌ن ، عه‌زیز عه‌قراوی پێی ده‌لێت ئه‌و بریاره‌کی خه‌ته‌ره‌ ده‌لێت به‌رپرسیاره‌تیه‌که‌ هه‌لیده‌گرم ، سه‌رنه‌جام هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و یه‌کسه‌ر بوه‌ ته‌قه‌ منالێکی 4 سالی کوردی ڕۆژ ئاوا به‌ناوی کوردستان و (نه‌ژبیر) کادیرێکی پکک بوو ، شه‌هیدکران و 13 که‌سیش خزانه‌ زیندان ، که‌هه‌رچی تاوان و سوکایه‌تی و ئه‌شکه‌نجه‌ بوو به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام درا ، ته‌نانه‌ت سلێان له‌ده‌ستدرێژی سێکسیش بۆ ئافره‌تێک نه‌کردبۆوه‌ . بیرمه‌ شه‌هید ره‌ئوف هه‌موی کرده‌ نوسین و دای به‌ئه‌منستی و هه‌ر له‌و ڕۆژدا به‌ئه‌منستی ئاشنا بوم ، وه‌ بوه‌ وانه‌یه‌ک که‌خه‌باتی تیا بکه‌م ، ئه‌وا چه‌ند ساله‌ وه‌ک ئه‌ندام و هاریکارێکی به‌رده‌وامیان زانیاریان پێ ده‌دم ، بۆئه‌وه‌ی گیانی ره‌ئوفه‌کان ، له‌مالئاوایی خۆشه‌ویستان ڕزگار بکه‌م.



شه‌هید ره‌ئوف، یه‌که‌م که‌سه‌ په‌رتوکی له‌سه‌ر ئه‌نفال داناوه‌ ، وه‌له‌دوای راپه‌رین یه‌که‌م که‌سه‌ ، له‌ته‌ک 12 کادیری پکک بونه‌ زیندانی سیاسی و یه‌که‌م تیرۆری سیاسیه‌ که‌ تیرۆرکردنه‌که‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ و ناره‌زایه‌تی گه‌وره‌ی لێ بێته‌ ئاراوه‌ و ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌ جیهانیه‌کان له‌سه‌ری بنوسن . به‌لام تائێستا دۆسیه‌که‌ی داخراوه‌ یان نیه‌ !؟
‌بارزانی ئیستا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات ده‌بێت لێ پێچینه‌وه‌ له‌تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت ولێژنه‌ی بۆ پێک بێت !؟ ‌ تۆ بلێی ، تاوانباره‌ سه‌ره‌کیه‌کان ئاشکرا بکات ئه‌گه‌ر حزب و کوره‌که‌شی ده‌ستی تیا بوو؟ یان وه‌ک تیرۆری شه‌هید ره‌ئوف بکوژه سه‌ره‌کیه‌کان هه‌ر به‌به‌رپرسی ده‌هێڵێته‌وه‌ و له‌ڕۆژگاری ئاینده‌ له‌ گالته‌جاریه‌کی پۆلیسدا ، کۆمه‌ڵی زانیاری نادروست به‌ کۆمه‌ڵیک ده‌م و چاو بۆمان ده‌خه‌نه‌ سه‌رشاشه‌ی تێڤێکان . تۆ بلێی پارتی ویه‌کێتی له‌و ئه‌قله‌ رزگار ببن ، سه‌رباری تیرۆری ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی هه‌ست بکه‌ن، ره‌وره‌وه‌ی مێژوه‌ بەکەس ناوەستێت ، مێژوش وه‌ک تیرۆریستێک هه‌ندێ لاپه‌ره‌یان پێ ده‌به‌خشێ و ره‌ئوفێک تیرۆر ده‌که‌ن ، سه‌دان سه‌رده‌شت سه‌ر هه‌لئه‌ده‌ن وگۆران و هه‌ژانێکی مێژویی ئاوا دروست بکه‌ن که‌جێ پێی کورسیه‌کانیان له‌ق بکات و تیرۆری (ره‌ئوف و حه‌مه‌ حه‌لاق و مامۆستا ئه‌مین و شاپۆرو سه‌رده‌شت و سۆران فه‌رهاد فه‌ره‌ج و به‌کر عه‌لی ...له‌بڕی بێدەنگبونمان ، بونه‌ته‌ قوتابخانه‌یه‌ک بۆ پێگه‌یاندنی هه‌زاران که‌سایه‌تی بوێری تر . دلنیام و هه‌زار جار دلنیام تیرۆری ئه‌و تێكۆشه‌رانه ، ‌ بێ باجی سیاسی و مێژویی لێی ده‌رناچن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە