رونکردنەوەیەک بۆ گۆڤاری سڤیل

Wednesday, 19/05/2010, 12:00

1881 بینراوە


گۆڤاری سڤیل لەدوا ژمارەیدا ، راپۆرتێکی بلاو کردۆتەوە لەسەر رۆژنامەی هاولاتی . کە ناوەڕۆکی ئامانجەکەی تۆمەت بارکردنێتی , کەسەر بە لایەن و بەرپرسێکە . لەنێو ئەو ڕاپۆرتەیدا ، پەرەگرافێکی ١٥٠ وشەیی ، بابەتێکمی بەکارهێناوە . وە سەرەتای راپۆرتەکەی دێرێکی کردۆتە مانشێت !؟ . بەهۆی هەستیاری بارودۆخەکە دوای تیرۆری شەهید سەردەشت بەکارهێنانی ئەو نوسینە لە تۆمەت دانە پاڵ ڕۆژنامەی هاولاتی و هەست دەکەم تێکەل بەگەمەیەکی سیاسی کراوە ، بۆیە بەگرنگی دەزانم ئەو تیبینیانە بدەم
1) ئەو نوسینە دوو رۆژ بەر لەرودانی شەهید سەردەشت لە مالپەری کوردستان پۆست و هەندێ مالپەری تر بلاو کراوەتەوە ، کەدەبوایە ئەو گۆڤارە ئەو مۆراڵە ڕۆژنامەگەریەی هەبوایە ئاماژەی بەوە بکردایە ، لەکوێی وەرگرتوە؟
2) لە بابەتەکە بەیەک وشەش، تۆمەتی لایەنگیری سیاسیم بۆ رۆژنامەی هاولاتی و سەرنوسەرەکەی دروست نەکردوە؟ چونکە رەخنەکە لەرەفتارێکی ڕۆژنامە و سەرنوسەرەکەی بووە، نەوەک لە مۆرلێدانی سیاسی . لام وایە دەبێت رەخنەگرتنمان هەمە لایەن و سنور ی نەبێت وەبەپێی دیاردە بێت، نەوەک هاوسۆزی بۆ لایەن یان ڕق هەلگرتن لەلایەنێکی تر. بۆیە ئەگەر رەخنەم لەسەر شیوازی رەفتاری رۆژنامەی هاولاتی و سەرنوسەرەکەی لەمەسەلەی ڕێکخراوی ئاسودە هەبێت ، بەپێچەوانەی ئەمە دەست خۆشی لەهەوڵەکانی لیژنەی چالاکی بێدەنگ نابین دەکەم ، کە رۆژنامەی هاوڵاتی وسەرنوسەرەکەی یەکێک لەلایەنە چالاکەکانی بون.
3) نازانم تاکەی هەندێ ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوس واز لەو تێروانیە قێزەوەنە ناهێنن ، هەرچی بکەیت تۆمەتی (لایەنگیری و دەست لەپشتی بەرپرسێک بۆ دژایەتی بەرپرسێکی تری لێک دەدەنەوە . بەمەش هە ول دەدەن هەموو ناڕزایەتیە جوانەکان دژ بە دیاردە قێزەوەنەکانی ناوکۆمەلگا بکوژن، بێ باوەری لای خەلک دروست بکەن . کەهەموو نارەزایەتی ورەخنەیەک دەگیرێت، بەفیت و دەستی لایەن و بەرپرسێک ئەنجام دەدرێت . هەروەک لەم راپۆرتەی گۆڤاری سیڤیل هاتوە گوایە یاداشتنامەکەی ئێمە لە ڕیکخراوی ئاسودە "گەمەیەکی سیاسی و ململانێی بەرهەم سالح و نێچیرڤان بارزانیە" . کەئەمە ڕۆژانی داهاتوو دەیسەلمێنی.

هیوادرم نوسین و رەخنەی هیچ کەسێک بۆ بەکارهێنانی گەمەی سیاسی و هاوسۆزی بۆ لایەن بەکار نەهێنرێت، بەلکو نوسینی هەر وشەیەکمان بە مۆرالەوە وەک ئەمانەتێکی رۆژنامەگەری بێت.

ڕێزم
قادر نادر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە