کێ تاونبارە حەسەن غفور یان شێخ سالاری بەڕێوبەری بانکی کوردستان

Tuesday, 27/07/2010, 12:00

1254 بینراوە



پرسیارێکە دەبێت بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر یان شێخ ساڵار بەڕێوبەری بانکی کوردستان وەڵاممان بداتەوە


چەند مانگێک پێش ئێستا کەسێک بە برە دۆڵارێکی تەزویر لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیر کرا دوایش ئەو کەسە لە پۆلیسی هەولێر دانی نا کە ئەم دۆلارە تەزویرانە ئی کەسێکە ناوی حەسەن غفورە هەر دەست بەجێ پۆلیسی هەولێر ناوبراوی گرت و ماڵەکەشیان پشکنی بڕە پارەیێکی زۆری دۆلاری تەزویر لە ماڵەکەشیدا دەستگیر کرا بەمەش هیچ گومانێک نەما کە حەسەن غفور خاوەنی ئەم دۆلارە تەزویرانەیە وهەر بە هەمان مەبەست بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر هاتە سەر تێڤی و باسی ئەم تاوانەی کرد بۆ ماوەیێک حەسەن گیراودەست بەسەر بوو لە لایەنی پۆلیسی هەولێر پاشانیش کەس نەیزانی چۆن ئازاد کرا ئەوە لە کاتێکدا ناوبراو هەموو تاوانەکەی بە شێوەێکی قانوونی بە سەریدا ئیسپات بوو، هەر لە دەمی خۆیەوە لای چەند هاورێیەکی خۆی باسی لەوە کردبوو کە ئەم دۆلارانە ئی کەسێکە بە ناوی شێخ سالار کە بەڕێوبەری بانکی کوردستانە لە هەولێر هەر لە بەرئەوەشە کە ئازاد کراوە چونکە شێخ یەکێکە لە کەسانی بنەماڵەی بارزانی. بۆیە ئێمە بە هەقی خۆمانی دەزانین وەکو ڕۆژنامەنوسێک کە ماوەیێکە لەم کەیسەدا لێکۆڵینەوەو بەدواداچون دەکەین بپرسین لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بۆ تاکو ئێستا هیچ زانیاریێک نادات لە سەر ئازادکردنی حەسەن غفور یان دەپرسین ڕاستە کەسێکی وەکو شێخ سالار کە بەڕێوبەری بانکێکی باوەڕ پێکراوە لە کوردستان دەستی هەبوو لە پێدانی یان بڵاوکردنەوەی دۆلاری تەزویر؟ چونکە ئەم پرسیارە هێندە دەهێنێت کە لە سەری بوەستین بە تایبەتی شتێک گەر مەترسی هەبێت لە سەر ئاسایشی گەلەکەمان خەڵکێکی بەرپرسیش
لە سەر ئاستێکی بەرز ناوی تێوەگڵا بێت لەم تاوانە. بۆ زانیاری زیاتر بڕێکی زۆر لەم دۆلارە تەزویرە چەند مانگێک وەکو موچە بە سەر کارمەندانی کەناڵی کۆڕەک و کەناڵ چوار دابەش کرا بوو.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە