بۆ وەزیری تەندروستی: تكایە تاكەی واسیتە؟!!

Sunday, 04/10/2009, 12:00

1282 بینراوە


سلێمانی
دیاردەی واسیتە وخزمخزمێنە لە دام و دەزگاكانی دەوڵەتدا وەكو خانەیەكی (سەرەتانی) جەستەو لاشەی ئەم حوكومەتەی داڕزاندوە بەچەشنێك تەشەنەی كردوەو پەرەی سەندوە كە وەزارەت و فەرمانگە نیە ئەم نەخۆشیە نەیگرتبێتەوەو توشی ئیفلیجبوونی نەكردبێت وەزارەتەكەی ئێمەش (تەندروستی) بێبەش نیە لەم دیاردەیە!! ئاخرپیشەی پزیشكی و تەندروستی ئەركێكی یەكجار سەخت و هەستیارەو ئامانەتێكی زۆر قورسە لەسەر شانی ئەو كەسانەی لەو بوارەدا كار ئەكەن چۆن ئەبێت وبەچی مەنتیقێك ڕەوایەو دروستەلە بری لێهاتوویی و دڵسۆزیی و موستەحەقبوون، واسیتەو مەحسوبیەت و حیزبایەتی بكریتە پێوەر بۆ دابەشكردنی ئەرك و فەرمانەكان و ئیمتازاتی پزیشك لەكاتی پیشەكەیدا؟؟!! من باسی ئەوە ناكەم كە چۆن تاوەكو كەسێكی حیزبی و خزمى مەسئول وەستا بێت بوار بۆ كەسی تر نیە باس لەخوێندنی باڵاو زەمالەو ئیفاد بكات تەنها ئەمەوێت ئەوە بڵێم كە واسیتە و حیزبایەتی ڕۆڵێكی سەرەكیان هەیە تەنانەت لەپرۆسەی دابەشكردنی پزیشكە موقیمەكان بۆ شارو شارۆچكەكانی دەرەوەی شار دوای ئەوەی كە ماوەی ئیقامەی ناو شار تەواو دەكەن بەڕادەیەك كە ئەوانەی واسیتەیان هەیەو نامەی مەسئولەكانیان پێە لەكام شوێنەی خۆشەو نزیكەو باشە دائەنرێن بەبێئەوەی موستەحەقیش بن وە ئەوانەشی كە كوڕی فەقیرو هەژارن و واستە شك نابەن ئەوا كام شوێن خراپ و دوورەو بێكەڵكە لەو شوێنانە دایان ئەنێنن بێئەوەی بتوانێت رەتی بكاتەوە!! وەیان ئەگەر كەسێك واسیتەكەی زۆر بەهێز بێت و لەخوا پێداواكان بێت ئەوە لە (نەخۆشخانەی شۆڕش) دایئەنێن و هەر ناشچێتە دەرەوەی شارو ماوەی یاسایی تەدەروجیش ناكات لەوێش بە ئارەزوی خۆی لە هەفتەیەكدا 3 ڕۆژ دەوام ئەكات!!! ئەمەیە عەدالەت و یەكسانی لەكەڵ ئەو پزیشكانەی كە شەو وڕۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیاندان!! من ناڵێم نابێت كەس بنَێردرێتە شوێنە دورەكان بەڵكو بەپێچەوانەوە پێویستە پزیشك لە هەموو شوێنێك ئامادەبێت خزمەت بكات بەڵام كە باس هاتە سەر عەدالەت و یەكسانی با دڵسۆزیی و لێوەشاوەیی ونمرەی هەڵسەنگاندن بكرێتە پێوەر نەك شتی تر...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە