ئاشەكەی بارزانی چ دەهاڕی (بەشی دووهەم)

Monday, 09/07/2012, 12:00

2096 بینراوە


* بەپێ یاسای سروشت (چڵەپووشێك) هێندەی قەبارەی خۆی سەنگی لەسەر گۆی زەوی هەیە.
كورد میللەتیكی 40 میلوینیە هێندەی (چڵەپووشێك) قورسای لە نێو خێزانی نێودەوڵەتیدا نییە.
لە بەرنگاربوونەوە نێوان دوو هێزدا . یان دووتەندا دوو ئەنجامی هەیە ئەویش (دۆڕا و براوە) ئەنجام دۆڕاو دەبێ ملكەچی داخوازییەكانی لایەنی سەركەوتووبێـت .
لە نێوان (مالكی و مسعود)دا مەسعود دۆڕا .
ئەمە كارەسات نییە .كارەسات گەلی باشوره‌، که‌ دەبێ نرخەكەی بدات.
نێوەی سەركەوتن لە زانینی هێزی دوژمن و تاكتیكی بەرنگاربوونەوەی دوژمندایە .
مەسعود سیاسییە . لێ سیاسیەكی بازاڕیی، عەوام و ڕەشۆكییە، دیسان مه‌سعود نەكەسێكی ئەكادیمییه‌، نە لەخۆشەویستی نیشتمان وكێشەی گەلەكەیەوە نزیکایه‌تیی هه‌بێت، تا له‌وێوه‌ سیاسه‌ت بکات، سیاسه‌تی ئه‌و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی و عه‌شرته‌که‌یتی، له‌وێوه‌ سیاسه‌ت ده‌کات و لێی تێگه‌یشتووه‌. مه‌رجیش نییه‌ هەموو سیاسیەك دەرچوی زانكۆی بێ. ئەو كەسەی ئەكادیمانە مامەڵە لە تەك سیاسەتدا بكات سیاسیەكی ئەكادیمانەیە.
مه‌سعود ئەو بەریكەوت كوڕی سەرۆك عەشیرەتێكی نەخۆیندەواری گەلیكی ناهوشیارە. گەلێك كەبەشێكە لەنەتەوەیەكی 40 میلونی كەلە نیشتمانی خۆیدا قەرەجە. یان (میوانە) وەك كریس كوجرا ووتی.
لەخویندنی ئەكادیماییای ڕوژنامەگەری و هونەری نوسینی ووتاری سیاسی.
سێ شێوەی نووسین هەیە.

ڕۆژنامەنووس:
ووتارنووس (ئەو ووتارەی بۆ سەرۆك كومار یان پاشاكان دەنوسیرتەوە.وەك وتارەكەی بریمەر لەمەڕ گرتنەكەی سەدام لەلایەن ڕۆژنامەنووسیكی ئەمەریكیەوە)
ڕاویژنووس (ئەو كەسەیە، كە ئاموژگاری سەرۆك یان سەرۆك وەزیران بۆ كاری سیاسی, ژوانی دیبلۆماسی دەكات).
هەریەكی لەم نووسینانە پیویستە فاكتی گرژی وئاڵۆزی ئەڵتەرناتیف یان مەزەنەی دۆزەكە دەستنیشان بكات . لەسێ خاڵدا بەرجەستە دەبێ .

خاڵی یەكەم: ئیستا (واتە) گرژی . قەیران . گرفتی دۆزی سیاسی (ڕۆژ) .
خاڵی دووهەم : ڕابووردوو . پەیوەندی قەیرانی ئیمڕۆ بە میژووە.
خاڵی سێهەم : داهاتوو . پەیوندی قەیرانی ئیمڕۆ بە ئایندەوە.
خاڵی یەكەم (گرژی ڕۆژ) بۆ توێژینەوە و مەزەنەی سیاسی دەچیتە نێوان خاڵی دووهەم و خاڵی سێهەمەوە , واتە میژوو . ئایندە .
لای فۆكۆ (گرنگی میژوو لە تۆماركردنی ڕاستیدا نیە.بەڵكو گرنگیی میژوو لەئاشكراكردنی ڕاستیەكانی ئێستادایە.*1

لای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای پێشوو (مارگریت تاچتر) كۆتایی میژوو، سەرتای نۆیە .
Der Ende der Geschichte .Der Anfang das Nonsens.*2
ئەمە شێویەكە لە ماتماتیكی سیاسی.

سیستەمی سیاسی باشور ناتوانرێ (پێناسەیەكی سیاسی) لەفەرهەنگی سیاسی بە مانا زانستی و ڕونڕەویەكەی بۆ بدوزرێتەوە. ئەوە نەبێ پیناسەیەكی نۆی (مافیای خێڵەكی ووردە بۆرجوای كوردی بێ بنەمای نیشتمانی) (لە ڕیكخراوە مافیاكانی ووڵاتانی تردا بنەمای نیشتمانی هەیە. ئەمە بابەتێكە ئیرە جێگەی نیە.
ئەم دوو ڕیكخراوە لەبەرئەوەی بەشێوەی سروشتی گەشەیان نەكردوە و گەشەش ناكەن بۆیە ئاساییە پەیوەندییەكانی نێوانیان و نێوان نەیارەكانیان بە پێوەری سیستەمێكی سیاسی نەپیورێ.
جگە لەمە باشور و سیاسیەكانی و ئابوریەکه‌ بەشێكن لە عیراق . عیراقیش ووڵاتێكی كۆلۆنیالیە.
گەیشتن بە سیستەمێكی دیموكراسی لە عیرقدا (خه‌ونه‌ واته‌ فشەیە)
رمسفیلد دەڵێ: (قسەكردن لەسەر دیموكراسیكردنی ڕۆژهەڵات كۆسمۆتیكە واتە تەنیا ئارایش مكیاجە).
جەنراڵ (دیڤید بتڕاوس) یەكێكە لەجەنراڵە ناودارەكانی سوپای ئەمەریكی و داگیركردنی عیراق لەبارەی دیموكراسیكردنی سیستەمی سیاسی عیراقیەوە دەڵێ: (عیراقراسی Iraqracy).*3
واته‌ سیستەمیكی تایبەت بە عیراقیەكان .عەرەبەكان بەهەموو (تیڕوانینە جودا و مزهبیەكانیانەوە) گەیشتونەتە ئەو بڕوایە بەسیستەمی دیموكراسی ناتوانن بگەنە ئامانج. هۆكەشی ئەو بنامایانەی دەبنە سەقامگیریی سیستەمی سیاسی لەئیستای عیراق وكوردستاندا بوونی نییە.
بۆیەعەرەبەكان دەگەڕێن لەدووی سیستەمیكی تاكڕەوی عەرەبی (دیكتاتۆری نەتەوی و نیشتمانی)(كە زۆر ڕاستە وپێویستی ڕۆژە)ئەم پڕۆژەیەش لەسەر ڕێكەوتنی سیاسی (توافق سیاسی) سونەو شیعە دەكرێ.
نە پڕۆژەی مالكی هەرسدەهینی , نە پرۆژەی بەعس . ئەوان ریكن لەسەر عیراقیكی عەرەبی ڕەسەن. یانی خاوەنی وتارێكی عەربین.ئەوان ڕێكن لەسەرئەوەی كوردوەك(پاشكۆ)ی عیراقی عروبە بێ بە(بەشێوە ئۆتۆنۆمیە كولتورێكەی نەك سیاسیەكەی) بمێنێتەوە.
جیاوازی پڕۆژەی عەرەبی عیراقی (شیعە و سونە) لەگەڵ پڕۆژەی كوردی (جەلالی و مەلایی) ئەوەیە ئەوان.پڕۆژەی (نەتەوەی و نیشتمانیان) هەیە (جەلالی و مەلایی) پڕۆژەیەكی مافیاویزی لۆكاڵی بێ گوتاری نەتەوەیی و نیشتمانی كوردی.چۆن جەلالی لەكێشەی (مالكی و مەسعودا) پشتی كردە مسعود. مسعودیش لە پڕۆژەی سیاسیدا پشتدەكاتە (جەلال).كۆمەكی مەسعود بۆ هاشمی بوونی عزت دوری بەئاگای (مسعودە).ئەویش بەخەیاڵی خاوی سیاسی مسعود دەتوانی لە كەناڵی سونە و بەعسیەكانەوە. مالكی لاوازبكات.نزیك بوونەوەی مالكی و عزت دوری زۆر نزیكترە لە نزیكبوونەوەی مەسعود و مالكی.چۆن مالكی ئامادەبوو ئەفسەرە بەعسیەكان بگەرینتەوە بۆ سوپای عیراقی . ئاساییە (دعوە و بەعس) كە بەرەگەز(عەرەبن) لەئاست بەرژەوندی عروبەی عیراق یەكبگرن.
وفیق سامرائی كۆنە بەعسی دەڵێ (زوربەی ئەو كەسایەتیە عەربیە سونیانەی من بینومن كە هەندیكیان ئەندام پەرلەمانن لایەنگرێ مالكین . نزیك بوونەوەی ناچاری نیوان بەعسیەكان ومالكی هەیە*4).

شكستی پڕوژەكەی مەسعود .
مەسعود سێ نەیاری هەیە (نەیار و ئۆپۆزیسوین دوو پیناسەی سیاسی جودان).بە گەوجیتی كەوتە نیوانیان.
1: لایەنی كوردی (نەیاری جەلایەكان)
2 : لایەنی عیرا قی (نەیاری شیعە وسنە)
3 : لایەنی ناوچەی (نەیاری ئیران وتوركیا)
1: مەسعود سیاسەتێكی تاكڕەوی پیادە دەكات نەڕێزی بۆپڕینسیبی كاریهاوبەشی هاوپەیمانیتی ئیستراتیجی جلالییەكانە نەپەرلەمان.دەبێ وابێ چونكە ئەوپەروەردەی هوشیاری(خێڵە)ئەو زللە سیاسیەی جەلال بە زیرەكانە لەمەسعودی دا سزای ئەو نزیك بوونەوەیەی مسعود و نەوشیرەوانە. لێرەدا سەرتای دۆڕانی كورد وهەرەسی(فیدریاڵی)لەگەمەی سیاسی نێوان هەریم وبەغداد دەستی پێكرد.
ئەگەرباشور هەریمێكی سەربەخۆیە(بۆ پیكهاتەسیسایەكانی ئەم هەریمە یەكگرتوو نین بەرامبەر بەكیشەی هەریم و بەغداد ؟).
2: ئەگەر مەسعود شیوەنی ئەوە دەكات كە نابێت دەسەڵاتی چەق (بەغداد) تاكڕەو ودیكتاتور بێ ئەوە تەنیا داكۆكردن لەسیستەمێكی دیموكراسی وپەرلەمانی ئەركی مەسعودی(كورد) نیە بۆ عەرەب.عەرەب خۆی پیویستە ڕەنگی ئەو دەسەڵاتە بڕێژی بەدرۆ و بیانو(مسعود) گەریكیتی سۆزی شەقام ومالی سیاسی عەرەبی رابكیشێ لێ عەرەبەكان لە مسعود زۆر زیرەكترن و بەم بازییەی سەمای سیاسی ناكەن.لەڕاستیدا گرفتی مەسعود و مالكی وەكی لە وتاری پیشودا نوسیومە (گرفتی شێوە و سیستەمی سیاسی عیراق نیە) بەڵكو مەسعود ناتوانی تا سەر وەڵامی پرسیارەكانی مالكی لەمەڕ(دزینی پیتڕۆڵی كوردستان) نەداتەوە.بەدڵنیایەوە هەركەسێكی تریش دوای مالكی بێت.پڕۆژەی دزینی پیترۆلی مەسعود پەسەند ناكات.31 ئاپیش كەسوپای سەدامی بانگكیشكرد.لەسەرپارستنی بەرژەوەندی (خیڵ) بوو نەك(بەرژەوەندی گەلی باشور).
ئاشكرابوو ئۆپۆزیسونی مالكی (سدر و ئەوانی تریش) بوون بە نەیاری مەسعود. دۆستی مالكی .
3: ئیران وتوركیا : ئیران سیاسەتیكی هوشیارانەی نەتەوەی(فارسی) لەعیراقدا پیادەدەكات.نەك كورد شیعەكانیش دژی ئەو پرۆژەیە بوستنەوە وەك (حكیم) تیروردەكرێن.ئەم راستیە لە جیهانی دا ئاشكرایە.شای ئیران پۆلسیكی ئەمریكی بوو لە ناوچەكە لێ لەپشتەوە كەسایەتی نەتەوەی فارسی دەپاراست. ئیستا ئیران و توركیا گەركیانە جڵەوی كیشەكانی رۆژهەڵاتی نیوەراست بەدەستخۆیانەوەبیت. عیراقی پرئاشوبەش باشترین گۆرەپانی ئەوپڕۆژیەی. پیوەندی نیوان توركیا و مەسعود دوو بنەمای هەیە یەكەم پیتڕۆڵ و دووهەم پارتی كریكارانی كوردستان. بۆ یەكەم زۆر نزیكە توركیا و عیراق وەك(دوو حكومەت) ریكەوتینیك لەسەر پیترۆل بكەن. مەسعود دەچیتە كەنارەوە.كیشەی كوردی باكور و تورك لەئایندەدادەبێ چارەسەریكی بۆ بكرێت. چونكە لەئاستیكی باشی سیاسیدا دەگوزەرێ . بەریكەوتنی كوردانی باكور و توركیا . رۆلی مەسعود زۆر پچوك دەبیتەوە. ئاشتی باكوری كوردستان تەواوی سیستەمی سیاسی باشور دەگوردرێ . مەسعود لە ناو كورد و عیراق و ناوچەكەدا ڕوتدەكرێتەوە .
بە بەرگێكی ترەوە دەچیتە ئەرشیفەوە .
سەرچاوەكان :
1: زانین ودەسەڵات لاپەڕە 102 . دكتور كمال میراودەلی .
2: John Gray . Politik der Apokalypse.. Wie Religion die Welt in die Krise strzt
3: الحیاە 03=06=2010
4: سبەی 08=07=2012
08=07=2012
به‌شی یه‌که‌م

چاوه‌ڕێی بەشی سیهەم بن له‌ ژێر ناونیشانی : هاڕینی مەسعود مردنی جەلال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە