کاره‌ساته‌ گه‌لێک ته‌نیا خه‌می پاره‌ی بێت

Thursday, 28/06/2012, 12:00

1424 بینراوە


نووسینی نووسەری بێمۆڕاڵ، وەك دەرمانی ئیكسپایەر وایە بۆ كۆمەڵگا .
لە ساتێكدا نەك باشووری كوردستان، به‌ڵکو تەواویی میللەتی كورد چاوەڕوانی هەره‌شەی پلانێكی نۆی سیاسەتی نیودەوڵه‌تییە.
لەساتێكدا گەلی باشوری كوردستان بەدرێژایی 21 ساڵه‌ی دەسەڵاتی كوردی تاقە هەنگاویكی بۆ سەرەوه‌ریی و كەرامەتی مرۆڤیایەتی تاكی كورد نه‌هێشتۆته‌وه‌.
لە كاتیكدا 9 ساڵە باشوری كوردستان لە جێبەجێكردنی بڕیار و گفتەكانی به‌غدا و گەڕانەوەی ناوچەداگیركراوەكان و جیببەجیكردنی مادە 140 هه‌ڵویستێکی نه‌بووه‌. ئه‌و به‌شه‌ داگیرکراوه‌ی فرۆشتووه‌ و ده‌ستی لێهه‌ڵگرتووه‌.
دادگایكردنی بكوژانی 17 شوبات و هەزاراها گرفت و كێشەی هەڵوسراوی نێوان هەریم و بەغدا ودەسەڵاـی هەریم و جەماوەری كوردی تا بێت گه‌وره‌تر و بۆچاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه .
له‌کاتێکدا مه‌سعود بە شه‌ڕێکی نابەرامبەری و ناپێویست كەوتوتە دژایه‌تییکردنی لایەنە توندڕەو و ناسیونالیستە فاشیەكانی بەغدا(سنە وشیعە).
لە ساتێكدا تاقە كوردێك لەجیهاندا خاوەنی كەرامەتی مرۆڤایەتی خۆی و ده‌وله‌تی خۆی نییە.
لەساتێکدا و لەم ژیانە پڕ قەیران و ئایندە تاریكەدا كۆمەڵێک قۆنتەراتچیی و پۆخڵه‌واتی ناو کۆمه‌ڵگای (ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر) بە پلانێكی نۆیی جەلال هانی گەنجانی بێ ئایندەی كورد دەدەن، تا بێنە سەر شەقام و داوای (پارە) بكەن. ئەمە یەكەمجار نییە، كە جەلال پاشقول لە نووسەر و ڕۆشنبیرانی سلێمانی دەگرێت، وەك که‌ره‌سته‌بازی بۆ ویستی خۆی و (خەساندنی خەڵكی سلیمانی) بەكاریان ده‌هێنێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ووتەیەكی جوانی مەسعود بارزانی هه‌یه‌، که‌ ده‌ڵێت:
(هیچ كەسێك لای من لە ڕۆشنبیری كورد سوكتر نییە، چونكە دەتوانم هه‌ره‌ باشەكەیان بە پارە بكڕم).
(هه‌ڵبه‌ته‌ حه‌دی نییه‌ ناوی كوردستانپۆست بهێنێت).

سەردەمانیك كە جەلال و مەسعود بەناوی (فیدرالییەوە) خەریكی فرۆشتنی باشوری كوردستان بوون بە ناسیۆنالیستی عەرەبی، پرسی كورد پرسێكی گەرم و ویستی كۆمەڵە كەسانیكی هوشیار و نەتەوەیی بوو.
جەلال قۆنتەراتی (ریفۆراندومی) دا بە شیركۆ بێكەس، هەڵكەوت عبدلله و دكتور یاسین. ماوەیەك گەنجانی خوینگەرمی سلێمانی و ناوچەكانی تریان پێ گه‌وجاند. سه‌ره‌نجام ئه‌م قۆنته‌راتچییانه‌ خۆیان پیده‌وڵه‌مه‌ند کرد و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی دیکه‌ی بۆ کورد به‌رهه‌م نه‌هێنا.
جەلال هوشیارە و قوتابی (MI6)ه‌، دەزانێت چۆن گه‌مه‌ بە ویژدان و موڕاڵی كورد دەكات.
كاتێك خواستی جەماوەری توڕه‌ی کورد له‌ 17ی شوباتد، بووو كورەی ڕاپه‌ڕین . دیسانەوە جەلال كۆمەڵە نووسەرێكی وەك بەختیار عه‌لیی و ئاراس فەتاحی لە ئەڵمانیەوە بۆ سلێمانی هێنایه‌وه‌ و توڕەبوونی خەڵكیان بەچەند وتار و سیمینارێکی درۆزنانە ساردكردەوە، جەرگی دایك و باوكی قوربانییەكانی (17 شوبات) و تاوانەكانی خێڵی بارزانیان كرده‌ قوربانی دەستكەوتێكی نهێنی بەدڵنیاییەوە ئایندە ئاشكرای دەكات.
ئەو نووسەرە بێمۆڕاڵانەی ڕاپەرینی خەڵكیان سارد كرده‌وە چ پرسیارێكیان بۆ جەرگی سوتاوی خاوەن قوربانیەكی 17 شوباتی خیڵی بارزانی هەیە؟
ئیستاش كە باشووری كوردستان و ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە دۆزێكی سامناکدا تێپەڕ دەبێت. پێویستە باشووری كوردستان (بەتایبەتی سلێمانی) ئەو پرسیارە بكات ئەری ئێمە لەم ناوچەیدا (مرۆڤین یان ئاژەڵ)؟
كۆمەڵی ڕۆژنامەنووس بۆ كاڵبوونەوەی ئەو پرسیارە. پرسیاری جەنگی مالكی و مەسعود ده‌هێننه‌ ئاراوه‌. ڕۆڵی ئەكتەرانەی سیاسییە ئیفلیجەكە (جەلال) به‌جێده‌هێنن. كەمال ڕه‌ئوف و هاومۆڕٍاڵەكانی وه‌ک خۆی ویستی جەماوەر بۆ پرسە نەتەوەییەكان دەگۆڕنەوە بۆ پرسی (پارە)، ئه‌مه‌ ماوەیەك لەمەوبەر كوردستانپۆستی جەربەزە پەردەی لە سەر شانۆگەرییه‌کی بێ شەرمی نێوان كەمال ره‌ئوف و پیاوە ئیفلیجەكە (جەلال) هەڵدایەوە بەوەی (چەند دۆنم زەوی بە دیاریی پێشكەش بە كه‌مال ره‌ئووف) كردووە، تا لەو رێگایه‌وه‌ ئەگەر دەنگێك هەبێ جڵەویان بكات.
ئەم گردبوونه‌وه‌یه‌ی سلێمانی بۆ تێپڕاندی بودجە هیچ نییه‌، جگه‌ له‌ سیناریۆیەكی تری جەلال و مه‌سعود بۆ خەساندنی كۆمەڵگا، تا خه‌ڵکه‌که‌ تەنیا بیر لە پارە بكەنەوە نەك له‌ (كەرامەتی به‌ مرۆڤبوون و مرۆڤایەتی خه‌ڵکی کوردستان).
هاوبەشیكردن لەو جورە گردبوونەوانە جگە لە زیان بە كورد هیچی تری لێبه‌رهه‌م نایه‌ت و نرخی نییە، چونكەئه‌مڕۆ كێشەی گەلی كورد لە باشور (پارە) نییە بەڵكو كەرامەتە، که‌ مه‌سعود و تاله‌بانی ده‌یانه‌وێت به‌ پاره‌ بیکڕن.

28.06.2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە