کاك مەسعود ئایا دەزانی..؟

Sunday, 19/07/2009, 12:00

2678 بینراوە


ئایا دەزانی ئەمڕۆ کە هاتیتە یاریگای سلێمانی زۆرینەی خەڵکی ئامادە بو حیمایەکان و چەکدارەکانی خۆت و کۆسرەت و بەرهەم و مەلابەختیار و دەروێش ئاغاو فەرەیدون جوانڕۆیی و باقی بەپرسەکانی تر بون قەرەباڵغیان دروست کردبو ئەوە جگە لەوەی لە هەولێرو هەڵەبجەو دەورو بەری و لە کەرکوکیشەوە خەڵکیان هێنابو تا یاریگاکە قەرەباڵخ بێت تۆ وابزانی ئەوە هەموی جەماوەری ئێوەیە و خەڵکی سلێمانین بەڵام لە راستیدا وا نەبو بەرزانی ئەحە سمێڵ و سەلام عەبدوڵڵای لقی چوارەکەت هەرکات تەماشای لایەکی یاریگاکەیان دەکرد وەختابو شێت دەبون سەریان کردبو بە بناگوێی یەکدا چونکە کەمترین خەڵکی لێبو بۆیە خێرا خێرا بە تەلەفون ئەملاولایان ئاگادار دەکردەوە کە خەڵک بهێنن . دواتریش کە کەوتیتە قسە و دوجار مایکرۆفۆنەکان وەستان بەڵام تۆ ئاگات لەخۆت نەبو هەر دەت ڕێساو قسەت دەکرد. هەر لەولاوەش عەبدوڵا ئاگرینەکەت کە دەمێکە تڕۆکراوەو لەلایەن جەنابتان هیچ ئەهمەیتێکی پێ نادرێ خۆی بە وەستای جاش خەفیفە وەستا حەسەن ناساندو وتی من عەبدولا ئاگرینم بۆیە وەستای جاش خەفیفەش پەلاماری داو ماچی کرد چونکە هەردوکیان لەلایەن تۆو جەلالەوە نیوە تڕۆ کراون بۆیە دڵیان بە یەکتری دەسوتێ . بڕوات بێت هەر دو مەتر لەنزیك تۆوە برادەرێکی کادری خۆتان کە لە دو ڕیزکورسی لەپێش شێخ مەحمودی شێخ کاوەوە دانیشتبو هەرکات تۆ قسەت دەکردو خەڵك لە نەزانینەوە چەپڵەی بۆ لێ ئەدای ئەو برادەرە لە جیاتی چەپڵە هەمو جاریک جرتیکی بۆ ئەکێشای و دەیگوت وەڵڵا موچەکەمان جوانە . ئەوە جگە لەوەی لە هاتنە دەروەدا بە گوێی خۆم گوێم لێبو دەیان کەس لە ئەندامەکانی خۆتان ئەنواع جنێوی مزریان بۆ ڕەوانە دەکردی و دەیان گوت ئەم هاتو هاوارە تەنها بۆ ئەوەبو دەنگی پێبدەین ساوەڵڵاهی دەنگی پێنادەین . لەوەش سەیرتر ئەوەبو بەسەدان لەو پۆستەرانەی کە وێنەی جەنابتی پێوەبو لەدەورو بەری یاریگاکە لەسەر جادەو بەردەمی دوکانەکان لەژێر تایەی ئوتومبێل و پێڵاوی خەڵکەکەدا کەوتبو دواجاریش هەر خۆت و ئەو قافڵە مۆنیکایەی بە پارەی دزراوی میللەت کریوتە بەسەر وێنەکانی خۆتدا ڕۆیشتی. بەڵام لەوەش سەیتر برادەرانی لیستی گۆڕان هەندێکیان وێنەکانی تۆیان لەسەر جادەکە هەڵدەگرتەوەو قەدیان دەکرد و لەپەنا دیوارێکیان دادەنا وەك چۆن پارچە نانێك دەبینی و لەبەر ئەوەی کە گوناهەو ڕسقە خەڵکی هەڵی دەگرێتەوەو لەپەنا پاسارێکا دای دەنێ بەوشێوەیەش وێنەکەی تۆیان هەڵدەگرتەوە . هەتا برادەرێك وتی ئەوە بۆ هەڵی دەگریتەوە خۆ حەدیس و سورەتی تیا نیە . ئەوەی تیایدایە بریتیە لە درۆو وێنەی دزەکان.... بۆیە پێت دەڵێم هیچ دڵت بە و کۆبونەوەی مەڵبەندو لقەکەی خۆتان خۆش نەبێت چونکە ئەوانە هەمویان لە ترسی موچە بڕین هاتبون یان بۆ گوێ گرتن لە گۆرانی و هەڵپەرکێ هاتبون ئەگینا بڕوات بێت هەر ڕۆژێك کە دو تیپ یاری دەکەن لە یاریگای سلێمانی ئەوندە خەڵك کۆدەبێتەوە دەرزی هەڵبدەی لەبەر چڕی حەشامات ناکەوێتە سەر زەوی.... بە قەبری بارزانی باوکت ئەوەی دەیگێرمەوە ڕاستیە جا ئەگەر بڕواش ناکەیت کەیفی خۆتە....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە