** گۆڕان**

Tuesday, 04/01/2011, 12:00

1456 بینراوە


سوپاس بۆ گەلم گەل بە ئاگا ھات
بەرەو گۆڕانە وا خۆریش ھەڵھات
پێڵووی ھەڵبڕی میللەتی نووستووم
كەوتەوە سەر پێ خەڵكی پەككەوتووم
زۆر شادم ئەمڕۆ گەلم ھۆشیارە
سەر چۆپی گرتووە مەحوی ئەم جارە
پڕ بەدەنگ ئەڵێ ھاوارم بۆتان
بەرنەدەن ئاڵای گۆڕانی خۆتان
سەیری یارە كەن ڕەنگی گۆراوە
لە بوونی گۆران شین ھەڵگەڕاوە
پیرەمێرد ئێستا لە وێ وەستاوە
فرمێسك لە چاوا واقی ووڕماوە
ڕایگەیاند پێمان ووڵات گۆراوە
بیری كۆن و چەوت باوی نەماوە
ئەمجارەش ووتی پیری ووڵاتم
بەرەو گۆڕانە خەڵكە وا ھاتم
كاكە ئارامیش بروسكەی خۆی نارد
فەرمووی پەیامم بە گۆڕان سپارد
گەردەلوولەكەی گەرمیان و كوێستان
لە جێ ی چەك پێنووس ئەگرێتە سەر شان
دەرمان و چارە لە لای گۆڕانە
ھێوركەرەوەی دەرد و خەممانە


ھۆڵەندا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە