تاوانێکی عماد ئەحمەد: بۆ مجباسی كوشت!؟

Wednesday, 18/07/2012, 12:00

1531 بینراوە


ئەمە چیرۆك نییە, دروستكراو نییە، رق و كینەش نییە، بەراستی من كەسیكی حزبی نیم و كوردم، گەنجێکم لە چەمچەمال لە شورش ئەژیم، ئەو سەردەمەی ئەم رووداوە رۆیدا تەمەنم 15 ساڵ بوو، خوم برادەری مجباس بووم، بەشێكی ئەم رووداوە خۆم ئاگادارم، بەشێکی تری ئەم رووداوە لەچەند كادرێكی یەكێتیم بیستووە، كە لەگەڵیاندا دووام، بەڵام بەداخەوە كە هاتە سەر ئەوەی بەو چەند ئەندامەی یەكێتیم پرسی: ئایا ئامادەن ئێوە بێنە دادگا و شایەتی بدەن؟ زۆر بەداخەوە ترسان نەیانوێرا، وژدانی خۆیانیان خستە ژیر پێڵاوەكانی خۆیانەوە، بەداخەوە ئەو كەسانە هەندێكیان خۆیان زۆر بە شۆڕشگێڕ ئەزانن و زمانیان دریژە، خۆیان بە رۆشنبیر و خاوه‌ن ویژدان ئەزانن. یەكێک لەو كادرانە كە دانیشتوی كەركوكە بە من ئەڵێت: حاڵی خۆم زۆر خۆشە بێم شایەتی بۆ تۆ بدەم؟ من وتم: تۆ پیاوێكی ناسراوی بە وەی راستیەكان ئەڵێی، وتی كاكە ئەوە عماد ئه‌حمه‌ده‌ پیاوێكی فێڵبازە و ئێوە لە هەقی نایەن، وتم تو بەس ئەوەندە یەكجار وەرە دادگا، وتی: تۆ كەفالەتی ماڵ و منداڵم ئەكەی؟ من لە خوم ناترسم تەمەنم زۆری نەماوە، له‌ پاشه‌ڕۆژی منداله‌کانم ده‌ترسم. بیسود بوو زورم لە گەڵیدا وت که‌ڵکی نه‌بوو.
 
مجباس منداڵێكی تەمەن 16 ساڵ بوو لە شۆڕش نیشتەجێ بوو، تەنها كوڕی ماڵەوە بوو، چەند خۆشكێکی هەبوو، برایەكی (مهدی ناوشوانی) هیرشی كردبووە سەرماڵیان بۆ تەعەدا كردن. مجباس كلاشنكوفێكی هەبوو لە ماڵەوە، دنیا شەو بوو ئەبینێ براكەی مهدی لە سەر دیوارەكەیانە، تەقەی لێ ئەكات و برینداری ده‌کات و دوایی ئەمرێت.
 
مجباس دەستگیر ئەكەن و رەوانەی ئاسایشی كه‌ركوكی ئەكەن لە دەربەندیخان , لێپرسراوی ئاسایش ماموستا جلال بوو، برای شەهید حمەرەش، كە ئیستا لە وزارەتی ناوخۆیە.

مجباس پسوڵەی كۆمیتەی رێكخستنی كركوكی هەبوو، ماڵیان نزیك ماڵی ته‌حسین شاوەیس بوو، چاودێری ته‌حسینی ده‌کرد، بۆ كۆمیتەی یەكێتی كاری ئەكرد .
ماوەیەكی پێچو که‌چی وایان بڵاوكردەوە، كە مجباس پیاوی تەحسین شاوەیسە, واتە ئەو ئەندامەی یەكێتییان به‌ خائین تاوانبار كرد, كە راستییەكەی وانەبوو، چونکه‌ هەردووكمان بۆ كۆمیتەی كەركوك كارمان ئەكرد و چاودێری جاشەكانی تەحسینمان ئەكرد، روژێک خەبەر هات، كە مجباس كوژراوە! كە چووینە ناو مەسەلەكەوه‌،  ئەو راستییانەمان بۆ دەركەوت:


مامۆستا جه‌لال                        عیماد ئه‌حمه‌د

ماڵی مەهدی هەموویان پێشتر سەر بە بەعس بوون، مهدی برا گەورەیان رفیق حزبی بەعسی بوو، پارە و جلو بەرگی بۆ جەماعەتی مەڵبەند سەرف كردبوو لەگەل ئاسایش و ماموستا جلال و عماد احمد، واته‌ پاره‌ی دابوو، له‌گه‌ڵ واسته‌ی کردبوو که‌ میجباس له‌ناو به‌رن، ئه‌وسا به‌ بیانووی ئەوەی بۆ دادگای سلێمانی ده‌به‌ن، لەرێگەی دەبەندیخان مەفرەزەیەک بە سەرپەرشتی مهدی و دایكی مهدی و چەند كارمەندێكی ناوشوانی بە بڕیاری عماد احمد و ماموستا جلال ئەو منداڵه‌ لەو رێگایە ده‌کوژن و (زەكەریان) بڕیبوو، كردبوویانە ناو دەمی و لەو چوڵە فڕێیان دابوو، دوای ئەوە جەنازەكەیان تەسلیم به‌ چەچەمال كرد، بێ دادگاییکردن شەهیدیان كرد.

دایكی مجباس پاش چەند رۆژێك چووە كۆمیتەی كركوك بۆ ئەو مەسەلەیە، لێپرسراوی كۆمیتەكە وەعدی بە دایكی مجباس دا و ئەو مەسەلەیەی گەیاندە مام جلال. ئەویش بڕیاریدا لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست بكەن، ئەو كاتە لێپرسراوی كۆمیتەكە له‌گه‌ڵ شه‌وكه‌ت كویخا شریف، وەعدیان بە دایكی مجباس دا، له‌ دادگا شایەتی حەق بدەن. بەداخەوە 31 ئابی بەسەردا هات، عماد احمد و ماموستا جلال له‌و تاوانه‌ رزگاریان بوو.

من وەك هاوڕێیەكی مجباس داوا ئەكەم لە مرۆڤدۆستان و مافی مرۆڤ، که‌ بەم كارە هەڵسن، نابی جێگری سەرۆك وه‌زیران عماد احمد و ماموستا جلال ناوخۆ و ئەو كەسانەی دەستیان لەو تاوانە هەیە رزگاریان بێت.
خوا و ویژدانم ئازارم ئەدات لە بێدەسەڵاتی لێره‌دا بڵاوی ئەكەمەوە، چونكە لە منداڵییەوە برادەر بووین و بە زوڵم و ناهه‌قی شەهیدیان كرد.  خوا هەرچی خراپ هەیە بەرامبەرم بیكات ئەگەر درۆ  ئەكەم.
بۆ زیاتر ئەوەی لە راستییەكان بزانن دەتوان لەم 2 كەسە پرسیار بكەن، كە ئاگادارن:

1. شوكت كویخا شریف.
2. غازی كەركوكی.

ئەگەر ئه‌مانه‌ ویژدانیان هەبێت و نەترسن ئەوە شایەتی ئەدەن . بڕۆن لێیان بپرسن.
بە گۆڕی مجباس و هەموو شەهیدان  ئەمە راستییەكی شاراوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە