فەزیحەیەكى گەورەى ئاسایش و پۆلیسى كۆیە و باڵى كۆسرەتیەكان بەبەڵگەوە

Tuesday, 18/05/2010, 12:00

1535 بینراوە



لەهەڵبژاردنى ئەندامانى كۆنگرەى (ی.ن.ك) لە كۆیە باڵى كۆسرەت لەنێو هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس بە تەنسیق لەگەڵ مەڵبەندى 14 كڵاویان كردە سەر خەتى گشتى و فەزیحەیەكى گەورەیان خوڵقاند بەڵگەش بۆ قسەكان ئاكامى هەڵبژاردنەكەیە كە هەموو دەرچووە خاوەن دەنگە یەكەمەكانى ئەو سنورە ئەندامانى كۆنگرە لەئەفسەرانى ئاسایش و باڵى كۆسرەت تێناپەرێت و هاوكات ڕێگە لەدەیان كەس دەگیرێت و ناهێلن بەشدارى لە پرۆسەكە بكەن.
ئەو گاڵتە جاڕیەى مەڵبەندى 14 ى یەكێتى لەم هەڵبژاردنە تۆماریكرد لە مێژووى ئەو حزبە برواناكەم شتى لەوشێوەیە روویدابێت بۆ نموونە كوتلەى كۆسرەت رەسوڵ عەلى بە ئیجبارى و زۆرەملێ و بەرنامە رێژى ژمارەیەك ئەفسەرى ئاسایش و پۆلیسیان لە كۆیە و تەق تەق لەسەر سندوقەكان دەسنیشانكرد چاوەدێرى راستەخۆى بەڕێوەچوونى پرۆسەكە بوون و كارێكیان كرد سەرجەم دەنگە یەكەمینەكانى ئەو سنورە لە دەرچوانى نێو خۆیان تێنەپەڕێت.
تەنسیقى ڕێبین محەمەد سۆفى بەرپرسى مەڵبەندى 14 كۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەرى ئاسایش و پۆلیس وایكرد كە لەو هەڵبژاردنە ئەسوەدى حاجى مەلا كە بەڕێوەبەرى ئاسایشى كۆیەیە دەنگى یەكەم بەدەست بهێنێت و شوكراللە كە بەڕێوەبەرى پۆلیسى (كۆیە)یە دەنگى دووەمى بەدەستهێناوە و رەفیق عەبدڵا بەڕێوەبەرى ئاسایشى هەولێرە لەكۆیە دەنگى سێەمى بەدەست هێناوە و هەروەها رەمەزانى حاجى محەمەد كە پلەى نەقیبە لە ئاسایشى هەولێر لە كۆیە دەنگى چوارەمى بەدەستهێناوە و ئەنوەرى عەزە باوە جێگرى بەڕێوەبەرى ئاسایشى هەولێرە لەكۆیە دەنگى پێنجەمى بەدەستهێناوە.
ئەو فەزیحەیەكۆمیتەى (تەق تەق)یشى گرتۆتەوە بەهەمان شێوە كە سەر بە مەڵبەندى 14 ى كۆیەیە قارەمان سەلمان كە نەقیبى ئاسایشە دەنگى رەها و یەكەمى بەدەستهێناوە و ناوبراو لەسەر سندوقى هەڵبژاردن راستەخۆ چاوەدێرى وردى هەبووە لەسەر پرۆسەكە و هەروەها شێروانى كوێخا ێاڵح ئەویش نەقیبى ئاسایشە دەنگى دووەمى بەدەستهێناوە"
ئەمە لەكاتێكدایە لە كۆمیتەكانى كۆیە و تەق تەق بەدەیان كادر و ئەندامانى یەكێتى لەژێر فشارى ئەم كەسانە مافى بەشداریكردنى دەنگدانیان لێ زەوتكرا و نەیانهێشت دەنگ بدەن هەركەسێك گومانیان هەبوایە لەخەتى گشتیە بەهەربیانویەك بوایە دوریاندەخستەوە و رێی دەنگدانیان لێ دەگرتن.
ئایا ئەمەیە مافى ئازادى و تاك لەڕێزەكانى ڕێكخستنى حزبدا و بەوشێوە ناشارستانیە هەڵسوكەوت بكرێت,ئایا ئەمەیە كێبەركێى پۆستى حزبى و تاكتیكى ناشەرعیانە كە ساڵانێكى دورودرێژە لەسەنگەرى هاوخەباتى و هاوبەرنامەیییدا بەرەو سەنگەرى دژایەتی و دوژمنكارى ئاراستە بكرێت!!!دەپرسم ئاخۆ كارەكتەرەكانى حزبێكى سیاسی بەو جۆرە تەمسیلى پرۆسەى دیموكراسی بكەن دەبێ چ داهاتویەك بخوڵقێنێت!!
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە