بزووتنەوەیەك لە ناو پارتى سەریهەڵدا !

Tuesday, 21/12/2010, 12:00

1016 بینراوە


لەگەڵ سازدانى كۆنگرەى سێزدەهەمى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆمەلێك گۆڕانكارى ڕوویدا كە جێگاى سەرسوڕمان بوو بەلاى خەلكى كوردستان لە هەمووى بەرچاوتر دەرچوونى هەندێ كەس بوو لە كۆنگرە بۆ ئەنجومەنى سەركردایەتى پارتى كە جێگاى نا ئومێدى خەللك بوو لە لایەك , لە لایەكى ترەوە كۆنگرەى پارتى كێشەكانى ناوخۆ و دەرەوەى قوڵتر كردەوە . بەڵام ئەوەى جێگاى تێڕامان و ووردبوونەوەیە ئەوەیە كە بە هۆى فشار و ئەو غەدرەى كە لە خەڵكى دڵسۆز دەكرێت و ڕۆژانە چەندان كەس لە ناو پارتى دێنە دەرەوەو دەست لە كارو باریان هەڵدەگرن , بەڵام كەمتر كاردانەوەیان دەبێت , ئەگەرچى پارتى حیزبێكە تا لێى نەدەى هەستت پێناكات . بەڵام وەك زانراوە هەستى پێكراوە و لە سەرچاوەیەكى نزیكەوە لە هەوڵى ڕاگەیاندنى بزووتنەوەیەك لە ناو پارتى ئاگادارى كردمەوە . كە ماوەیەكە ئەم بزووتنەوەیە خەریكى جموجۆڵ و كۆكردنەوەى خەڵكە بە تایبەتى ئەو خەڵكانەى كە پارتى تۆراندووینى و تووڕەن . وەك سەرچاوەكە دەڵێت , ئەم هەوڵە و تەقەڵایە (مزەفەر تاهیر) سەرپەرشتى دەكات . (مزەفەر تاهیر) كادیرێكى كۆنى پارتیە و لە بنەماڵیەكى شەهیدە و ماوەى پانزە ساڵ سەركردایەتى لاوانى پارتى كردووە و دوا جار تاكە پاڵێوراو بوو بۆ پۆستى سكرتێرى لاوانى پارتى بەڵام بە هۆى هەڕەشە و ساختە و كودەتاى ستافى سەركردایەتى لاوانى پارتى بە هاوكارى پشتیوان سادق . نەیتوانى ئەم پۆستە بەدەست بێنێى و دوایى چەندین بەلێن كەچى ئێستا لە ماڵە و وەك پەرچە كردارێك هەڵساوە بە دروستكردنى بزووتنەوەیەك كە لە خەڵكى تۆراو و تووڕە لە پارتى پێكهاتوون و هەر بە پێى زانیاریەكان لە ئێستادا نزیكەى (60 بۆ 70) خانەوادەى بنەماڵەى مزەفەر تاهیر كە دەكەونە سنورى ناوچەى بلباسیەتى و بەشێكیشیان لە هەولێرن زۆر بە توندى خەریكى كۆكردنەوەى خەڵك و ڕاگەیاندنى بزووتنەوەیەكن لە بەرامبەر ئەو سووكایەتى و بێڕێزییەى بە مزەفەر تاهیر دەكرێت لە دیارینەكردنى پۆستێك و حیساب بۆ نەكردنى .

بەڕێزان لە ماوەى داهاتوو لە ووردەكارییەكانى دیكەى ڕاگەیاندنى ئەم بزووتنەوەیە لە دژى پارتى ئاگادارتان دەكەینەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە