رقم لە هەلبزاردنە

Sunday, 31/05/2009, 12:00

4872 بینراوە


لەوەتەى باس و خواسى هەلبزاردن هاتوتە كایەوە,هەردەم سەردەمى بەعسم دیتە بەرجاو,جونكە خەلكیان بەزورەملئ دەبرد بۆ دەنكدان.ناحەقیشیان نەبوو,جونكە خەلك دوزمنىبەعس بوو.بەهەمان شیوە ئیستا ئەم حزبانە كەوتونەتە جاوسوركردنەوە لە خەلك.جاریك دەلین معاشتان دەبرین یان دەلین ئەكەر دەنكمان بینەدەى دەتخەینە كونە رەشەكەوە* . باشە مادام ئیوە متمانەتان بەخوتان نیە بۆ خوتان دەبالیون؟؟بۆجى خەلك دەنكتان بیبدات؟ تا ببین بە برد بەسەرماندا برۆن؟ یان دەتانەوئ بانقەكانى ئەوروبا زیاتر ئاوەدان بكەنەوە؟.بو دەتانەوئ خەلكى بكەن بە كۆیلە؟ بۆ دەتانەوئ خەلكى بە ئەزبەنى بانكتان بكا؟ لە كاتیكدا كورد بە دوزمنى خوتاندەزانن. بۆ وەك كورك دەكەونە كیانى ئەو میللەتە ئەكەر دەنكوى هەلبزاردن نەبئ؟من بە راى خۆم سەككیكم بیباشترە دەنكى بیبدەم نەك ئیوە, جونكە هەموو شتیكى خوتان لە ئیمە جیا كردوتەوە(ریكاوبان , قوتابخانە ,نەخوشخانە , سەرمایە.......) دەنكدان بە ئیوە دەنكدانە بە كوشتنى كەنج و نیشتمانبەروەرى ولیكترازانى كۆمەلایەتى. باسى كام شتى باشتان بۆ بكەم كە ئیوەى كەندەل نەتانكردوە؟؟؟ دەزانن ئیستا سەرەتاى 74 و سەرهەلدانەوەى شۆرش نیە تا خەلكى بە حەماسەت بەبیرتانەوە بی؟؟؟!! دەزانن سەردەمى رزیمى بشتاوبشت نیە تا بەكەیفى خوتان هەلس وكەوت بكەن؟؟!! نازانم خەلك بە كیل دەزانن یان هەر ئەوەندە عەقلتان بر دەكات؟ئیوەى كام كارى باشتان كردوە ئەكەر اە بەرزەوەندى خوتان نەبووبئ؟ (دروست كردنى شەقام؟ دروست كردنى سوبەر ماركیت؟ یان دەرهینانى نەوت؟) كەركوكم بۆ جیە ئەكەر نەتوانم زستانیك بە كەرمى بەرمە سەر؟ ئازادى ساختەم بۆ جیە ئەكەر نەتوانم بر بەدەمم بلیم ناااا؟ باسى ئاسایشى هەریم دەكەن؟كاكە كیان لەبەر جاوى رەشى ئیمە نیە ئاسایش دەباریزن بەلكو لەبەر كورسى و سەروەتى خوتانە تا لەدەستتان نەجى.باشە ئیوە لە جاخى بەردینى دەزین یان كویرن لەبەردەم ئەم هەموو دابەزینانەى لە رۆزنامەو بیكەكان دادەبەزنە سەرتان؟؟ وا بزانم خەلك بە نەفام و نەزان تیدەكەن. باشە ئەم قسە زلانە جیە دەیكەن لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەكان لەبارەى جاكسازى , كەجى لە رووى كرداریەوە نە بایدئ و نە باران..... كەنجانى ولات دلسۆزانى كورد تكایە بیر لە دلهاتووى خوتان بكەنەوە نەك داهاتووى حزبیك كە بە یەك دوو كەلاى دۆلار دەنكتان دەكرن. هیوادارم بیر تەسك نەبین و هەلنەخەلەتیین وەك هەموو جارانى بیشوو دەنكیان بینەدەین بە جەواشەكردنمان بە قسەى خۆش و ئایندەیەك كە بەهەشت دروست دەكەن بومان. ئاكاداربن بەهەشت بۆ خۆیان دروست دەكەن بەلام ئیمە دەكەن بە خولام وجاو لە لەتك نان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە