23ی نیسان ڕۆژی جیهانی کتێب

Monday, 23/04/2012, 12:00

2878 بینراوە


 





جەژنی هاوڕێ یانی کتێبە

لە ساڵی ١٩٩٥ وە ئەم ڕۆژە کراوە بە ڕۆژی جیهانی کتێب
دەکرێت ڕۆژی جیهانی کتێب بکەینە ڕۆژی خۆشەویستی بۆ نووسین و کتێت
لەو ڕۆژەدا پێویستە هەموومان ڕووبکەینە کتێب وەک هاوڕێ یەکی هەمیشەیمان
لەبەر ئەوەی کتێب باشترین هاوڕێ ی بەنرخی مرۆڤەکانە گەر بتوانن لێ ی نزیک ببنەوە
منداڵان فێری خۆشەویستی بکەین بۆ کتێب با هۆگری بن، لەم ڕۆژەدا پێویستە لەسەرمان کتێب و چیرۆک پێشکەشی مندالەکانمان بکەین
بەس تەنها کتێبە لە نەزانی و نەفامی و گێلیتی و گەوجاندن ڕزگارمان دەکات و فێرمان دەکات چ ڕێگایەکی باش و سەربەرزانە و سەربەخۆیانە بە ئازادی بۆ ئێستا و دواڕۆژی خۆمان هەڵبژێرین
بۆ ئەوەی نەوەیەکی ئازاد و سەربەرز و ئازا و چاونەترس پێبگەیەنین بۆ دواڕۆژ، پێویستە بە پەروەردەیەکی دروست و تەندروست و شارستانی منداڵانمان گۆش بکەین، تا چیتر وەک ڕێژوان و سورکێوەکانی کوردستان نەبنە قوربانی کلتوری توندوتیژی دەسەلاتی دیکتاتۆری بنەماڵەیی
لە ڕۆژی جیهانی کتێبدا ئەرکمانە خوازیاری پەروەردە و خویندنێکی شارستانی بین بۆ مندالەکانمان....لەو ڕۆژەدا پێویستە هەموو ئازادیخوازان بانگەوازی ناساندن و جێگیرکردنی مافەکانی منداڵان بن، تا منداڵان لە جیاتی کاسپی و عەلاگە فرۆشتن خەریکی خوێندن و فێربوون بن، منداڵان و میرمندالان مافیان هەیە نەک ئەرک، دەسەڵات ئەرکێتی مافەکانی منداڵان لە دەستوور و یاسایەکی مۆدیرن و شارستانیدا جیگیر بکات، پێوانەی شارستانی و باشی هەرسیستمێک بە جیگیرکردنی مافەکانی منداڵان بی جیاوازی پێوانە دەکرێت، نەک وەک کوردستان مندالانی هەردووبنەماڵە و بەپرسانی نا بەرپرس وەک پاشا دەژین و گەورەشیان دەکەن کە ببنەوە بە جێگیری یان جێگرەوەی باوکیان لە دەسەڵاتدا وەک پێشەی هەموو دیکاتاتۆرەکان...!! هەرکاتێک توانرا دەسەڵات بگۆڕدرێت بە سیستمێکی شارستانی بە دەستور و یاسایەکی مۆدیرن و دیموکراتی، ئەوا دەتوانرێت باس لە مافەکانی منداڵان بە یەکسانی بکریت...ڕۆژی جیهانی کتیب دەکرێت بکەینە ڕۆژی هاندان و نووسین بۆ مندالان و میرمنداڵانی کوردستان

ساڵی ٢٠٠٥ لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەشی منداڵان لە ۆرک شۆپێکی دووهەفتەیدا بۆ منداڵان لە ژێر ناوی " هاندانی خوێندنەوە و نووسین" بەوکارە هەستام و لەگەڵ خانمی چیرۆک نووس فەوزی یە مەنمی توانیمان دڵی چەند منداڵێک خۆش بکەین، بەڵام بەردەوامی ئەو کارە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری هەبوو، بەداخەوە وەک پێویست هاوکاریمان نەکرا ڕۆژی جیهانی کتیب لە مندالان و گەنجان و خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت و لەم ڕۆژەدا هەریەکە و لە شوێنی خۆیەوە کتیبێک یان چەند کتیبێک بکڕێت و بیباتەوە بۆ ماڵەوە، تا کتێب کڕین ببێتە کلتورێکی ڕۆژانەی خەڵک و هەریەکە لەشوێنی خۆی و لە ماڵەوە ڕەفەی تایبەتی بۆ کتێب دروست بکات، کاتێک گەورەکان بەم کارە هەڵبستن خۆیان دەکەنە پێشڕەوی خوێندنەوە و فێربوون و منداڵانیش چاو لە ئێوەی گەورە دەکەن و خۆشەویستی بۆ کتێب و فێربوون و نووسین گەورەدەبیت...دواڕۆژێ ڕوونی هەر نەتەوەیەک بە ستراوە بە پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵانیەوە، لەبەر هەر منداڵانی ئەمڕۆن دەتوانن سبەینێ ببنە پێشڕە و سەرکردە و زانا و دانا و مامۆستا و دکتۆر و بەرهەمێنەر لە هەموو بوارەکاندا






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە