مەلا بەختیارو ئەوانی تریش ...بەرپرسن لە دۆران و سوك بونی یەكیتی

Tuesday, 18/08/2009, 12:00

1781 بینراوە


مەلا بەختیاری بى سەواد كە چەندین سالە خوی كردوە بە مونەزیری یەكیتیو تەنانەت هەموو كوردیش هەرلە خۆیەوە قسەی بى سەرو بى بەر دەكرد ،بەراستی وای دەزانی كە زۆر فەیلەسوفەو خۆشی قەناعەتی كردبو كە لەو زیرەك تر نیە تا وای لیهاتبو ئەوەندە مەغرور ببو بەگالتە پیكردنەوە وڵامی رۆشنبیرو نوسەرانی تری دەدایەوە ،بەڵام زۆریك لە رۆشنبیرانو خەلكی كوردستان بەگشتیو خەلكی سلیمانی بەتایبەتی، دەمیكە حەقیقەتی ئەو پیاوەیان بۆ دەركەوتوە ، تەنانەت ئەوەندە قسەكانی نەزانانەو كرچو كال بون خەلكی ئاساییش ئەوانەی خویندەواریشیان نیە یان زۆر كەمە بۆیان رون ببۆوە بایی چەندەو گالتەیان بە قسەكانی دەهات بۆیە لە سەروبەندی پیش هەلبژاردنەكان لە سلیمانی قسەیەك لە ناو خەلكدا بڵاو بوو، دەیانوت پیویستە لیستی گۆران سوپاسی مەلا بەختیار بكات چونكە چەندجار لە تەلەفیزۆن دەركەویت وچەند قسەبكات وكەللە شەكر بشكینیت ئەوەندە خەلك زیاتر رقیان لە یەكیتی دەبیتەوەو ئەوەندە زیاتر دەنگ بە گۆران دەدەن، دەیانوت ئەوەندە بیزراوە تەنانەت دایكی خۆشی دەنگی پینادا هەر واش بوو بەراستی خزمەتیكی گەورەی بە لیستەكانی ئوپوزسیۆن كرد چۆن كاتی خۆی زۆر كەس لە داخی ملازم محسن دەبوە پیشمەرگە لە دەنگدانیشدا زۆریك لە خەلك هەبوون لە داخی مەلاو بیزراوی مەلاو هاوشیوەكانی دەنگیان دا بە لیستەكانی تر،با جلال تالەبانی ئەگەر دەیەویت كەمو كوریەكان دەستنیشان بكاتو هۆكاری دۆرانی یەكیتی بدۆزیتەوە با لە مەلای بی سەوادەوە دەست پیبكات لە گەل ئازاد جوندیانی و ئەرسەلان بایز و سەعدی پیرە كە گالتەیان بە خەلكی سلیمانی دەكردو بە رابواردنەوە لە سەر میزەكانیان باسی ئەم شارەیان دەكرد ، دەلین وتویانە ئەمە شاری رابواردنە نەك رۆشنبیری ،ئەو زاتانە كە لەسایەی ئەم شارەدا دەمیان راست ببۆوە، ئەوەندە رقیان لە شارو خەلكەكەی دەبۆوە تەنانەت حیمایەو خزمەت كاریشیان بەو هەزاران گەنجە بیكارەی سلیمانی رەوا نەدەبینی كە بەهۆی دزیو راورووتی ئەوانەوە لە بودجەو بەشەپارەی شارەكە كە لە حكومەتی ناوەندیەوە بۆی دەهات هەژارو بیكار ببون ،وە لە خزمو قەومو عەشیرەتو ناوچەی خۆیانەوە حیمایەوە حەشەمو خەدەمیان دەهینا ،ئەگەر یەكیكیش رەخنەی لەو وەزعە بگرتایە خیرا بە سلیمانچیتی تۆمەتباریان دەكرد، بەڵام ئیدی سلیمانی لە خەو راچلەكی و بویانی سەلماند هەر شارەكەی هەلمەتو قوربانیە بەرامبەر ناپاكانو چیتر ریگا نادت ئەو بیكاتو خەلكانی تر كڵاوی بكەنە سەرو بە ناوی كوردایەتیەوە بیخۆن،
با جلال تالەبانی ئەوانە دەربكات و سزایان بدات نەك پۆلیس یان پیشمەرگەیەكی قوربەسەر كە هیچ سودمەند نەبوە لە یەكیتی جگە لە زیانو سوكایەتی پیكردن نەبیت، بەڵام با ئەوەش بزانیت كە ئەگەر ئەوانیش سزا بدات یەكیتی لای خەلكی سلیمانی و كورردستان ئەوەندە رەش بوەە هەرگیز نابیتەوە بە یەكیتیەكەی جاران ،مەلا بەختیارو ئازاد جوندیانی توانیان ئەو پیلانەی كە بۆی بەكری گیرابون لە لایەن هەندیك لایەنەوە بۆ سوك كردنی یەكیتی باش جیبەجی بكەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە