ڕوونکردنه وه یه ك له "نالی پێنجوێنی" یه وه بۆ ڕای گشتی کوردستان

Tuesday, 09/08/2011, 12:00

1644 بینراوە


ڕوونکردنه وه یه ك له "نالی پێنجوێنی" یه وه بۆ ڕای گشتی کوردستان
بۆ به ڕێزان: - ڕای گشتی کوردستان.
- ڕیکخراوه کانی کۆمه ڵگای مه ده نی.
- ڕێکخراوه کانی مافی مرۆڤ.
- گرووپی ڕۆژنامه نووسانی بێسنووری کوردستان
ئێمه وه ک ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه نووسێک خه ون به کۆمه ڵگه یه که وه ده بینین، که له سه ر بنه مای دیموکراسی، ڕێزگرتنی مافه کانی مرۆڤ، چه سپاندن و سه روه ری یاسا، دادپه روه ریی و یه کسانیی، فه راهه مکردنی ژیانێکی شه ره فمه ندانه بۆ هاوڵاتیان ڕۆنرابێ. له دیدی ئێمه وه، داکۆکیکردن له و بنه مایانه، لێپرسراوییه تی ئه خلاقی نووسه ر و ڕۆشنبیره و پێویسته ماندونه ناسانه له پێناویدا تێبکۆشێ. بێگومان، مافی ڕاده ربڕین و ڕه خنه گرتن له پێشه وه ی ئه و مافانه دێنه هه ژماردن و پێویسته به گوێره ی یاسا پارێزراوبن. ئێمه له چه ند ساڵی ڕابردوودا، وه ک گرێبه ستێکی ویژدانی، به گژ گه نده ڵی، سته م ، نایه کسانی و به تاڵانبردنی سامانی وڵات چووینه ته وه و ڕه خنه مان له ئه نجامده رانی گرتووه. هیچ که س و لا یه نێکیش له سه رو ڕه خنه وه نابینین و وه ك موقه ده س ته ماشای ناکه ین. هه وڵمانداوه، زۆر به ئاگاداریی و لێپرسراوییه وه، ڕه خنه، له بوختان و سووکایه تی و ناوزڕاندن، جیابکه ینه وه. به داخه وه، هێشتا که سانێک هه ن، ڕه خنه له سووکایه تی و بوختان و درۆ جیاناکه نه وه. له دیدی حیزبیی ئه وانه وه، ماستاوچی و ڕاپۆرتنووس دڵسۆز و نیشتمانپه روه رن. ڕه خنه گری جدی، با ڕاستگۆ و دڵسۆز و بنیاتنه رانه و له چوارچێوه ی ئه ته کێتی نووسین و ڕه خنه دا بنووسێ، وه ک دوژمن و ناحه ز وێنا ده که ن. هه ر که س ڕه خنه یه کیان لێبگرێ، هه وڵده ده ن به پاره و پوول بیکڕن، یان به هه ڕه شه و تۆقاندن و سه رکوتکردن بێده نگی بکه ن!.
له ماوه ی ڕابردوودا بابه تێکمان له سه ر ڕه وشی هه رێمی کوردستان و به رپرسیارێتی ده سه ڵاتداران، له ڕۆژنامه ی "کۆمه ڵ"دا بڵاوکرده وه *، ڕه خنه کانی ئێمه که زۆر واقیعین و له سووکایه تی و ناوزڕاندن دوورن، هه ندێ که س و لایه نی بێزار کردووه. ئه و که سانه ده یانه وێ له ڕێی (مقاشێک)ه وه، گرفت و سه رئێشه مان بۆ درووست بکه ن. ئێمه له پیلان و کاره ناشیرینه کانی ئه وان دژ به قه ڵه مه ئازاد و ئازاکان بێئاگانین، ده زانین که ئه وان هه رچیان پێبکرێ به رامبه ر ئه و که سه ی ڕه خنه یه کیان لێبگرێ ده یکه ن.
ده مه وێ له م ڕوونکردنه وه یه دا، ڕۆشنبیر و نووسه ر و ڕۆژنامه نووسان و خه ڵکانی ئازادیخوازی کوردستان ئاگادار بکه مه وه، که ئێمه هیچ دوژمنێکی شه خسیمان نییه، هه ر گرفت و کۆسپێک بێته ڕێمان ئه و که س و لایه نانه لێی به رپرسن و سه لامه تی ژیانمان له ئه ستۆی ئه واندایه. ده شمانه وێ ئه و ڕاستییه دووپات بکه ینه وه، که ئه و جۆره هه ڵسوکه وت و کاره دزێوانه، کۆڵمان پێناده ن. هه میشه هه وڵ ده ده ین له به ره ی داکۆکیردن له مافی هاوڵاتیدا بمێنینه وه، دژ به گه نده ڵی و سته م و نایه کسانی، له هه رکه س و لایه نێکه وه ئه نجامبدرێ ده نگمان هه ڵبڕین. وه ك مه حوی ده ڵێ:
به حه ق هه ر حه ق، به ناحه ق ناحه قم وتووه له ڕۆژێ بووم
ئه گه ر وه کو مه نسور بیشمکوژن ناکه م له حه ق لاده م
نالی پێنجوێنی، ئه ندامی ڕێکخراوی ئه مینستی ئه نته رناسیۆناڵ له سویسرا، 2011.8.3
تێبینی:
* ڕۆژنامه ی کۆمه ڵ ژماره 466، ل 5، له ڕۆژی 2011.3.29 . بۆ خوێندنه وه ی بابه ته که تکایه کلیک له سه ر ئه م لینکه بکه. http://islamicgroup.net/Babetekan/komal/k466.pdf


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە