بەڕێز / سەرۆكى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان بەڕێز / سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان

Friday, 26/02/2010, 12:00

1054 بینراوە


بابەت / یاداشت
بەڕێزان ئێمەى زیندانیانى سیاسى كوردستان هەموومان كوڕانى تێكۆشەرى ئەم گەلەین وە پایەكانى ئەم دەسەڵاتەلەسەر خوێن وئەشكنجەو لەسێدارەدانى هەزارن هاوڕیانى تیكۆشەرمان دروست بووە بەبێ جیاوازى نێوان زیندانیانى هەموو لایەنە سیاسیەكان ,ئەوا بۆ زیاتر لە (3) سێ ساڵە ئێمەى نوێنەرانى هەڵبژێردراوى (دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان) هیچ ڕێگاو بنەمایەكى دیموكراسیانە نەما نەیگرینەبەر بۆ جێبەجێكردن و هەمواركردنى یاسایى ژمارە (4) ى ساڵى 2006 ى پەرلەمانى عێراقى فیدراڵ كە بەچەندین ئیمتیازاتى تیادا پەسەند كراوە سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەى سەرجەم زیندانیە سیاسیەكانى عێراقى فیدراڵ و هەرێمى كوردستان ,بەڵام تا ئیمرۆ هیچ كارێك نەكراوە بۆ بەجێگەیاندنى ئەم یاسایە لە هەرێمى كوردستاندا كە لەكاتێكدا ئێمە بەم شێوەیە هەموو لایەكمان لى ئاگادار كردۆتەوە:
لەرێكەوتى 7-5-2008 بەیاننامەى راگەیاندنى دەستەى كاتى بۆ داكۆكى كردن لە مافى زیندانیە سیاسیەكان .
20 -5-2008 /یاداشت بۆ مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) .
15-9-2008 /یاداشت بۆ بەرێز سەرۆكى هەریمَى كوردستان .
20-10-2008 /یاداشت بۆ سەرۆكى ئەنجوممەنى نیشتمانى كوردستان .
25-9-2008 /یاداشت بۆ سەرۆكى ئەنجومەنى نیشتمانى عێراق ,سەرۆكى حكومەتى عێراقى فیدراڵ .
28-9-2008 /پشگیرى پارێزگارى سلێمانى بەنوسراویان بۆ /سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ,سەرۆكى حكومەتى فیدراڵى عێراق ,سەرۆكى هەرێمى كوردستان ,سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى كوردستان ,سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان ,وەزارەتى ناوخۆ , بۆ كردنەوەى نوسینگەى دەزگاى زیندانیە سیاسیەكان لە شارەكانى هەرێمى كوردستان (سلێمانى وهەولێرو ,دهۆك).
27-10-2008 /یاداشت بۆ لێپرسراوى مەڵبەندى (ى.ن.ك) سەبارەت بەنوێنەریان و كێشەى زیندانیە سیاسیەكان .
18-11-2008 /یاداشت بۆ لێپرسراوى مەكتەبى رێكخراوە دیموكراتیەكان (ى.ن.ك) ئاگادار كردنیان لە نوێنەریان وكێشەى زیندانیانى سیاسى .
3-2-2009 / یاداشت بۆ كارگیرى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) سەبارەت بەچارەسەرو هەڵبژاردنەوى نوێنەران بە شێوەیەكى دیموكراسیانە .
27-2-2009 /بەیانامە و بڵاوكردنەوەى بەڵگەكان كە حكومەتى هەرێم بوجەى تەرخانكراوى لە میزانیەى %17 وەرگرتووە .
15-3-20009 /رسالە مفتوحە الى السید رئیس مجلس الوزراو د.نورى المالكى .
17-3-2009 /لەلایەن 160 زیندانیانى سیاسیەوە داواى یاساى لەسەر چەند وەزارەتێكى حكومەتى هەرێم لە سلێمانى تۆماركرا .
11-4-2009 /رسالە مفتوحە الى السید (ایاد السامرائى) رئیس اللجنە المالیە فى مجلس النواب العراقى .
31-5-2009 /بەیاننامە بۆ خۆپیشاندان .
3-7-2009 /بەیاننامە قبوڵ نەكردنى بریارەكەى (جێگرى سەرۆكى حكومەت عیماد ئەحمەد لەگەڵ كۆمكار بە برینەوەى مینحەیەكى یەك مانگى (390) هەزار بۆ تەنها 403 كەس .
22-7-2009 /بەیاننامەى دەنگ نەدان بە لیستى (یەكیتى وپارتى) لە هەڵبژاردنەكانى 25/7 دا .
18-8-2009 /كۆبونەوە لەگەڵ جێگرى سەرۆكى هەرێمى كوردستان .
21/8/2009 /بۆ بەستنى كۆبونەوەى فراوانى زیندانیانى سیاسى .
28/8/2009 /بەستنى كۆبونەوەى گشتى وهەڵبژاردنەوەى نوێنەرانى زیندانیانى سیاسى .
27-12-2009 /رسالە مفتوحە الى رئیس مۆسسە سجنا السیاسین (حل مشكلە سجنا السیاسین فى كوردستان).
14-2-2010 /یاداشت بۆ سەرۆكۆمارى عێراقى فیدراڵ و پێشنیارەكانمان بۆ كۆتایى هاتن بە كێشەى زیندانیە سیاسیەكان .
بێجگە لەم هەموو هەوڵە بە روونكردنەوەو دەركردنى بەیاننامە بۆ ئاشكراكردنى هەموو راستیەكان سەبارەت بە مافى رەواى زیند انیە سیاسیەكان.
بە سەدان جار سەردانى لایەنە سیاسیەكان و دامو دەزگاكانى حكومەت ووەزارەت وپەرلەمان كراوە بۆ چارەسەرى كێشەكە .هەروەها بەدەیان جار لە كەناڵەكانى راگەیاندنەكانى رادیو تەلەفزیۆنەكاندا چاوپێكەوتن كراوە وهەموو راستیەكانمان خستۆتە روو بۆ چارەسەرى كێشەكە .
یەكێك لە و ئیمتیازاتانە پێدانى مینحەیەكى مانگانەیە بەبڕى (500000) پێنج سەد هەزار دینار كە لە ڕێكەوتى 1/2/2008 لە هەموو پارێزگاكانى عێراقى فیدراڵدا جێبەجێكراوە تەنها لەهەرێمى كوردستاندا جێبەجێى نەكراوە .

بۆیەئێمە ئەم پێشنیارانە دەخەینە بەر چاوى بەڕێزتان بۆ چارەسەرى كێشەكە :
یەكەم / پێشنیار دەكەین (كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان) هەڵبوەشێنێرتەوە چونكە بەپێى یاساكانى (قانون الجمعیات و المنڤمات غیر حكومیە العراقیە) كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان یاسایى نیە, وە هەروەها هیچ یاساو بریارێكى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان بۆ سەندیكاو ڕێكخراوەكان ناێگریتەوە .

دووەم / پێشنیار دەكەین (بەڕێوەبەرایەتى زیندانیە سیاسیەكانى وەزارەتى شەهیدان وئەنفالكراوەكان) هەڵبوەشێنرێتەوە ,چونكە ئەم (بەرێوەبەرایەتیە) بەپێى یاسادەرچووەكانى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان دانەنراوە و یاسایى نیە ,هەروەها بەپێى یاساى دامەزراندن و پێكهاتەى (وەزارەتى شەهیدان وئەنفالكراوەكان) (بەریوەبەراتى زیندانیناى سیاسى) تیادا نیە ,وە بۆ پەیوەندى نێوان هەرێم و بەغداد ناو نراوە (مكتب تنسیق) .
سێیەم / پێشنیار دەكەین كە یاسایى ژمارە (4) ى ساڵى 2006 ى پەرلەمانى عێراقى فیدراڵ , لە پەرلەمانى هەرێمى كوردستاندا هەموار بكرێت , بەپێى یاسا (دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان) دابمەزرێت .

ئەگەر سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان هیچ وەڵامێكتان پێ نەدایەنەوە تا رێكەوتى 2/3/2010 ئەوا رۆژى دواتر كاتژمێر (10) سەرلەبەیانى لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى كوردستان لە شارى سلێمانى (مـــــــــانـــگرتــــنمان) دەست پێ دەكات و كۆتایى نایەت تا یاساى ژمارە (4) ى ساڵى 2006 بە سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەكانیەوە پەرلەمان هەموارى نەكات و جێبەجێى نەكات .

وەبەهیچ شێوەیەك تەنازول ناكەین ودەبێت لە مانگى 2/2008 وە تا ئێمرۆ مووچەى هەموو مانگەكان بدرێت بە زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان .

لەگەڵ رێزو سوپاسى بێ پایانمان بۆ جەنابتان ....
نوێنەرانى هەڵبژێردراوى
دەستەى داكۆكى لەمافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان
25/2/2010 سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە