لە حوكم ڕانیدا تازەین , لە دزیدا شارەزاین ,لە خیانەتدا ئازاین

Friday, 11/02/2011, 12:00

1502 بینراوە




هەندێ قسەى پڕو پوچ , بێ ماناى سەرۆكە كەم خوێندەوە , بەڕاستى مایەى گاڵتە پێ كردنە , لەو جۆرە قسانەن كە ڕۆژانە سەرۆكە دیكتاتۆرو لە گەل تۆقیوەكان پێمان ئەڵێنەوە , لەو ڕۆژەوەى خەڵكى تونس و میسر ڕٍژانە سەر شەقامەكان و داواى ڕوخاندنى حكومەتە دیكتاتۆرەكەى خۆیان كرد , ئیتر لەو ڕۆژەوە بە سەلیە گوێ بیستى ئەو جۆرە قسانە ئەبین ,ئەوەتا لێرەش حیزبەكان , سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت هەمان ئەو ڕستانەمان بۆ دەڵێنەوە كە موبارەك و ئەسەدو على عبداللە و بن على و شا عبداللە ونازانم كێ و كێ ڕۆژانە بۆمان ئەكەن , مەسعودیش بە هەمان ئاواز و ئیقاع ئەو جۆرە قسە بێ مانایانە ئەكات , بۆ ئەوەى خەڵك سارد بكاتەوە ,مالیكى لە ترسى ڕاپەڕین نیوەى موچەكەى كەم كردەوە ,تازە ئەڵێت وا كارەبات چاك دەكەم , لێرەش لە دواى بەیاننامەكەى گۆڕانەوە لە ماوەى یەك هەفتەدا كۆمەڵێك بەرنامەیان داناوە كە ئەمە هەموو گاڵتە جاڕییە چونكە ئەوەى ئەوان دەیكەن قەت نابێت بەڵام بۆ ئەوەیە خەڵك سارد بكەنەوە , گوێم لە عارف قوربانى بوو لە كەناڵى پەیامى كۆمەڵەوە باسى ئەوەى دەكرد كە 1500 فایلى گەندەڵى هەیە و پارتى و یەكێتى لەبەر ئەوەى نەبێتە دەستكەوتى معارەزە نایدەنە دادگا , باسى لە موڵكى حكومەت وگشتى دەكرد كە لە لایەن یەكێتى و پارتیەوە داگیر كراوە , ئەیووت حكومەت تەنها لەبەر ئەوەى نەبێتە دەستكەوت بۆ معارەزە بۆیە هیچ ناكات , شتى تریشى ئەووت , كەچى خۆشیان دێنە سەر كەناڵەكان و هاوار دەكەن , كەم و كوریمان هەیە , بەڵام چاكى ناكەن , هەقە هەموو خەڵك لێیان بپرسێ ئەى بۆ چاكى ناكەن ؟ مەسعود ئەڵێ ((ئێمه‌ له‌ حوكمرانیدا تازه‌ین و هه‌موومان پێمانوایه‌ كه‌موكورتی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه‌)) با منیش لەو خائینە بپرسم ئێوە بۆ لە دزیدا , بۆ لە گەندەڵیدا , لە جۆرەكانى بە هەدەر دانى پارەى ئەم میللەتەدا , بۆلە داگیر كرددنى موڵك و ماڵى خەڵك و حكومەتدا , بۆ لە تیرۆرو شەڕى براكان ,بۆلە دزینى نەوت ,لە فێڵ كردن لەم میللەتە هیچ حوكم ڕانێك نیە وەكو ئێوە بێت ,لە جۆرەكانى جاشێتیدا , بڕوا بكەن خەڵكینە ئەوەى ئەمانە ئەیكەن لە هەموو دنیادا نمونەى نیە ,ئەو دزى و ڕاووڕوتەى ئەم حكومەت و حیزبانە ئەیكەن لەمیللەت نمونەى نیە , ئەوەى ئەم كاربەدەستانە ئەیكەن نمونەى نیە ,كەچى تازە مەسعود ئەڵێت ئێمە تازەین , بیست ساڵ تازە , بە بیستى تر ئەبنە نیو داش , بە بیستى تر ئینجا كۆن ئەبن , كەواتە ئەبێت چل ساڵى تر چاوەڕێى بین تا كۆن ئەبن , ئاخر ئێوە بەچى لە هیچەوە بونە ملیار دەر ,بۆ ئەمە تازە نین ,بەڵام بۆ ئاوەدان كردنەوەى كوردستان تازەن , جۆرەها دزیتان داهێنا , بەڵام بۆ لەناو بردنى گەندەڵى تازەن , لە ژێر سەدان ناودا هەرچى موڵكى باشى كشت و كاڵى ئەم ووڵاتە تان داگیر كرد , بەڵام لە بوژاندنەوەى كشت و كاڵدا تازەن , سەرۆك تۆ درۆ ئەكەیت , سەرت دا لە بەرد ئێوە تازە نین , بەڵام ناتانەوێ بیكەن , پێمان سەیرە ئێوە بەس بۆ خزمەتگوزارییەكانى ئەم میللەتە تازەن بەڵام كە دێتە سەر ئیشەكانى خۆتان , ئەوەندە كۆنن , نمونەتان نیە ,ئەوە دەیان ساڵە نەخۆشخانە چوار سەد قەرەوێڵەییەكەى سلێمانى تەوا نەبوە , چونكە بۆ خەڵكە , بەڵام لەو كاتەوە بە سەدان باڵەخانە براون بە ئاسماندا ئەمە هى خۆتانە یان تیاى شەریكن , ئەو ئوتیلەى فاروقى مەلا مستەفا چەندین ساڵ دواى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەییەكە دەستى پێ كرد چونكە ئەمە هەموتان تیاى شەریكن ئەوا تەواو بوو , كراش بە مەعەسكەر , بەڵام نەخۆشخانەكە هەر تەواو نەبوو , ئێوە بەس لە خزمەت گوزارییەكانى میللەتدا تازەن , لەوانى تردا نمونەتان نیە , مەسعود تۆ لە حوكم ڕانتیدا تازەیت , بەڵام لە دەوڵەمەند كردنى بنەماڵەكەتدا زۆر كۆنى ,لە حوكم ڕانیدا تازەیت بەڵام لە جاشایەتیدا خۆت و باوكە جاشەكەشت نمونەتان نیە و وەكو پەشتەماڵى حەمام هەر ڕۆژەى بەبەر داگیر كەرێكەوەن , ئەم ماوەیە گوێمان لەوم جۆرە قسانە زۆر ئەبێت , ئاوا بڕوات ماوەیەكى تر هەر ئەم مەسعودە ئەڵێ موچەكەم كەم دەكەمەوە , لەوانەیە حكومەت هەڵوەشێنێتەوە , ئەڵێ كارەبا چاك ئەكەم , لەوانەویە هەندێك دزو گەندەڵ بداتە دادگا , چونكە دیكتاتۆرەكان كە ترسیان بوو ئەم شتانە ئەكەن , وەكو موبارەك و بن على و ئەوانى تر , با فشارەكان بەردەوام بن بزانن چى تریش ئەبینن , ئەوەى ئێستا دەیڵێن , دەیكەن , قەت نەیان ووتوە و قەتیش نەیان كردوە , بەڵام شەق ئەزانێ قوناغ لە كوێیە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە