نێچیرەڤان بارزانى وازی له پارتی هێناوه و ده‌ڵێ جارێکی تر بۆی ناگه‌ڕێمه‌وه
Thursday, 31/12/2009, 12:00
1422 بینراوە
تایبەت بە كوردستانپۆست
سەرچاوەیەكى ئاگادار تایبەت بە كوردستان پۆستى راگەیاند كە نێچیرەڤان بارزانى وازی له پارتیی هێناوه، هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه، که به هۆی ناکۆکیی له نێوان بنه‌ماڵه‌که‌یاندا، ئه‌م ناکۆکییه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌تدا نه‌ماوه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، که نێچیره‌ڤان ناگەڕێتەوە ناو حیزب و ماوەیەكى زۆرە سەفەرى دەرەوەى کوردستانی كردووە، هۆكارى سەفەرەكەشى، وه‌ک له زمانی خۆیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه تەنیا بۆ ئەوەیە حەساسیەت دروست نەبێت.
سەرچاوەیەكى نزیك لە مەكتەبی سیاسی پارتیەوە كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت، سەبارەت بە گەڕانەوەى نێچیرەڤان بارزانى بۆ ناو حیزب، رایگەیاند كە بەڵێ پێشتر ئەو دەنگۆیە هەبووە، هاوكات سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە مەسعود بارزانى و مەسرور بارزانى داوایان لە نێچیرەڤان بارزانى كردووە بۆ ماوەیەكى زۆر كوردستان بەجێ بێڵێت و سەفەرى دەرەوە بكات، سەرچاوەكە هۆكارى ئەمەشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه که تا حەساسیەت لە نێوان مەسرور بارزانى نێچیرەڤان بارزانى که‌مبێته‌وه، چونکه مانه‌وه‌ی له کوردستاندا زیاتر کێشه‌کانی نێوانیان قوڵتر ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست