جووڵانەوەی چەکداری پژاک لە کەش وهەوایی ئێستا دا پێویستە یان نا!!!!

Wednesday, 04/08/2010, 12:00

1583 بینراوە



وەڵامێک بۆ ژمارەیەک لە زانایان و سیاستمداران و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەو باوەڕەدان خەباتی چەکداری کورد بە گشتی و ئی پژاک بەتایبەت هیچ شوێنەواری و کارتێکردنی لە سەر جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران نییە!!!

ماوەیەکە ژمارەیەک لە زانایان و سیاستمدارانی کورد و بەشێک لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان زەرورەتی جوولانەوەی چەکداری کورد بە گشتی و ئی پژاک یان بەتایبەت هێناوەتە ژێر نشتەری تەحلیلەکانی سیاسی خۆیان و ئەو پرسیارەیان وەگر خستە کە گوایە جووڵانەوەی چەکداری هەنوکەی پژاک نەک زەرورەتێکی بۆ ئێستای ڕۆژهەلاتی کوردستان نییە بەڵکوو شوێنەواریەک و کارتێکردنێکی ئەوتۆی لە سەر پێکەر و بۆنێەی سەربازی جەمهۆری ئیسلامی ئێران دانەناوە و لە داهاتوش دا تەئسیریکی بەرچاوی نابێ.
بەرلە لێدوان لەسەر زەرورەتی خەباتی چەکداری لە کوردستان پێویست بە چاوخشاندنیکی خێرای ڕەفتار و کردەوەی سی و یەک ساڵ تیپەر بوون تەمەنی سیاسی جەمهۆری شیعە ئیسلامی و هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەو رابەتەدایە.
دوای شۆرشی گەڵانی ئێران، بەهۆی لاواز بوونی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی، ئەو هەوڵ و دەرفەت بۆ مەلاکانی قۆم درووست بوو کە نیزامێکی ئیسلامی بە پێی شەریعەتی شیعە لە ئیران دابین بکەن و سیستەمی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگای ئێران لە سەر بنەمای شریعەتی شیعەی دوازدە ئیمام دامە بەزرینن.
پاش دامەزرانی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران زۆرینەی حیزبە سیاسییەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی زەمانی شا لایەنی جەمهۆری ئیسلامی ئێرانیان گرت و ئاگا یان نائاگا بە دەلیلی سیاسەتێکی چەوت و نادرووست و تەحلیلێکی ناشیاو لە بارودۆخی ئەو کاتەی ئێران وەک پالپشتێکی گرینگ لە داسەپاندی و مشرووعییەتدانی نیزامی کۆنە پەرەستی شیعە ئیسلامی ئێران عەمەلیان کرد.
لەوانە دەتوانری بە هێزەکانی چەپ وەک حیزبی توودەی ئیران، چریکەکانی فیدایی ئەکسەرییەت، سازمانی موجاهیدین خەڵک، جەبهەی ئازادی وجەبهەی میللی، و هتد ئیشارە بکری کە خەتی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێرانیان هەڵبژارد و بە بۆچوون و تەحلیلی نادرووستی ئەوکاتەیان لە کۆماری شیعەی ئێران، بە قەوولی خۆیان دەستیان بە خەباتی مەدەنی کرد تا بەڵکوو لەو ڕێگایەوە گۆرانکاری لە ناو نیزام بەدی بەهێنن و نە هێڵەن دەسەڵاتی داهاتووی ئێران بەکەوێتە دەستی مەزهەبییەکانی توندڕەوەوە.
بەڵام بەداخەوە زۆر زۆ ئاشکرا بوو کە هەموو ئەو حیزب و رێکخراوەنە کە بە پەیروەی کردنی لە تەحلیلی خەباتی مەدەنی لە ناخۆی ئێران دەستیان بە هاوکاری نیزام کردبوو، لە هەڵەدان و نیزام توانی بەشی زۆرینەی ئەو ڕیکخراوانە بە تەواوی لە بەێن بری و بەشەکەی تر کە خۆیان لە چەنگی نیزام دەرباز کربوو پەنایان بۆ جووڵانەوەی چەکدار برد.
لە پێداهاتنەوەی خێرای کارنامەی سیاسی سی و یەکساڵەی کۆماری شیعەی ئیسلامی ئێران لە لایەک و تەحلیلی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی لە مەڕ نیزامی ئیسلامی ئێران لە لایەکی دیکەوە دەردەکەوەی کە نیزام هیچ باوەڕێکی بە جووڵانەوەی مەدەنی وشارەستانی نییە و ئەو حیزب و ناوەندییانەی پەیڕەوییان لە سیاسی خەباتی شارەستانییەت لە ناو ئێران کردوە مەحکوم بە فەنابوون.
من لیرەدا نامهەوێت لە سەر شەرایەت و دۆخی خەباتی مەدەنی و مەرجەکانی لە کۆمەڵگایەک لێدوان و هەڵسەنگاندن بکەم چۆنکە ئەو بەشە پێویستی بە بابەتێک جۆداگانەیە، بەڵام ئەوە بەشەی کە من بە پێویستی دەزانەم لێکدانەوەی لە سەر بکرێت دوو مەسەلەن برتین لە:
یەکەم، ئایا لە سی و یەک ساڵی رابردووی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران شەرایەت و دۆخی کار کردنی مەدەنی بۆ حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵات کوردستان پێکهێناوە کە حیزبە کانی کوردی خۆیان لێ لادابێ؟.
یاخود، یائا لە سی و یەکساڵ تەمەنی جەمهۆری شیعەی ئێران بارودۆخە وشەرایەتی خەباتی شارەستانی بەدیهاتوە کە خەڵکی کورد بتوانی کاری مەدەنی بکا و بەرەوپیری نە چووبێ؟
دووهەم، و مەسەلەی هەرە گرینگ ئەوەیە، ئایا قانوونی ئەساسی جەمهۆری ئیسلامی ئێران مەوودای و ماوەی جووڵانەوە و کارکردنی مەدەنی بۆ تاک، کۆمەڵگا و ریکخراوەی مەدەنی و سیاسی تێیدایە؟.
بە واتایەکی دیکە بە پێی یاسای ئیسلامی شیعەی ئێران ، مەلاکانی قۆم ئەسلەن بڕوایان بە کاری کردنی مەدەنی، سیاسی، فەرهەنگی هەیە وە دان بە بوونی حیزب و رێکخراوەی سیاسی جۆراو جۆردا دینن؟
لە سی ویەک ساڵی رابردوو دا خەڵکانی ئێران ئەو تەجرەبەیان هاتووتە دەست کە جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران بە هیچ یاسا و قانوونێک پابەند نییە و رێزیش لە ئازادی تاک و کۆمەڵگا ناگریت و ئیمان و بڕواشی بە بوونی هیچ حیزب و ریکخراوەیەکی مەدنی و ئەو بابەتانەی نییە کە خەڵک و حیزبەکانی کورد خۆیان لێ لادابێ تا بەرێزانی زانا و سیاستمداران رەخنە گری کورد جووڵانەوەی چەکداری کورد و ئی پژاک بەتایبەت رەت کەنەوە.
جەمهوری شیعەی ئیسلام ئیسلامی ئیران نە حیزبی سیاسی و ناوەندی مەدەنی و فەرهەنگی قەبووڵەن و نە ئیجازەی دامەزانیشیان دەدا، تەنانەت ئەو رێکخراوە مەدەنی سیاسییگەلی مەزهەبی کە سەر بە نیزامیش بوون کەوەلکران و سەرانی دەسبەسەر کران.
نمونەی روونی بێ نتیجە بوونی هەڵسورانی مەدەنی ناوخۆی ئێران مەحمەدی خاتی سەرۆک کۆماری دوو دەورەی نیزامە کە بڕاواشی بە وەلی فەقیی و قانوونی ئاساسی ئێران هەیە، گەجی هەنوکی لە هەموو کاری کردنێکی مەدەنی و سیاسی بێ بری کراوە، تەنانەت رێگای هاتنەودەرەوەی بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسەکانی ناوەندییەکانی چاڵاکی مەدەنی پێ نادرێت.
دەتوانین بەڵێین لە سی و یەکساڵ تێپەر بوونی کۆماری شیعە ئیسلامی ئێران جگە لە ڕۆژەکانی سەرتایی شۆرشی گەلانی ئێران، کە هەندی ئازادی لە ئارادا بوو، هیچ قۆناخێکی موناسەبی کارکردنی سیاسی مەدەنی نەهاتووتە گۆری و نیزامیش ئەو بوارە فەراهەم نکردوە کە کاری مەدەنی و شارەستانییەت بکرێت کە حیزب و خەڵکای کورد خۆیان لێ لادابێ.
بەڵام سەیر ئەوەیە کە ڕەخنەگرانی خەباتی چەکداری لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بێ ئەوەی ئیشارەیەک بە ڕەفتار و کردەوەی نیزام بکەن قەڵەمی هێرشتیان گرتووتە دەست و کور مەحکوم بە شەر خوازی کردوە، ولەو بەڕوایەدان کورد و عێزبەکانی کوردی هیچ رەغبەتێکیان بە کار مەدەنی نییە.
بەڵام ئێستە لە شەرایەتێکی ئاوادا کە جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران، لە هیچ شەرایەتێک دا کارکردنی سیاسی مەدەنی لە ناخۆ دا فەراهەم ناکا و تەنانەت بەشدت بەربەرەکانی هەموو حەرەکەتێک و چالاکی مەدەنی دەکا و حیزبەکانی رۆژهەڵات کوردستانی بە غەیرە قانوونی و هەڵوەشاوە دەزانی، کورد چ رێگایەک بەگرێتە بەر کە تووشی ناکارایی و ناچالاکی نەبێت؟
ئایا کورد دەبی دەست لەسەر دەست دابنی و چاوەڕەوانی بەدیهاتنی شەرایەت بۆ کارکردنی مەدەنی لە لایەن نیزامەوە بێت یاخود خۆی مەحکوم بە سیاسەتی کەمپنشینی بکا و لە گۆرپانی سیاسی و جوولانەوەی ناخۆیی دوور بەکەوێتەوە، و نیزامیش بە ئارەزووی خۆی خەڵکی کورد بکۆژی و لە ناو فەرهەنگی کۆپەرەستی ئیسلامی شیعەدا بێ تاوینێتەوە؟.
بەداخەوە بەرێزانی رەخنەگر لە خەباتی چەکداری کورد نە باسێک لە سیاسەتەکانی و تووندوتیژی نیزام بە رامبەر بە کورد دەکەن و نە وەڵامیک یان بۆ ئەو پرسیارەی پێیە، لە حاڵەتێکدا کە کورد دەرفەتی کار کردنی مەدەنی پێ نادری چ بکا.


ئەرگەر مەبەستی بەرێزانی رەخنەگر وزاهێنان لە خەباتی چەکداری لە پێناوی خەباتێکی شارەستانی ولە وڵاتێکە کە پەیڕەوی لە یاسای مەدەنی و شارەستانییەت دەکا ئەوشتێک، دەنا لە فکری خەباتی شارەستانی بوون لە ژێر ڕەکیفی جەمهۆری شیعە ئیسلامی ئێران تیرێکە لە تاریکایی و مەحکوم بە فەنایە.
روون و ئاشکرایە ئینتەزار کردنی بۆ پێکهاتنی بارودۆخ کار مەدەنی ناخۆیی لە ئێران و خۆ مەحکوم کردن بە ژیانی کەمپنشینی نەک هەر ناشیاوە و لەبەرژەوەندی جووڵلانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نییە، بەڵکوو سیاتێکی مەحکوم بە فەنابوون. هۆکەشی ئەوەیە کە جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران پابەندی هیچ یاسایەک نییە، و بوونی هیچ رێکخراوە و ناوەندی فەرهەنگی و سیاسی و مەدەنی قەبووڵ ناکا.
پژاک دەبێ هەستی بە هەڵوێستی نیزام لە رابەرتەی کاری مەدەنی و پوشایی پێکهاتوو لە ئاکامی نەبوونی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دەرکی ئەو راستییەی کردبێ کە دەستی داوتە خەباتی چەکدار لە ناوخۆی کوردستان.
بەڵام ئیستا پرسیار ئەوەیە ئایا خەباتی چەکداری هەنوکەی پژاک راستییەک لە بارودۆخی هەنوکەی ئێرانە و یان تیرێکە لە تاریکایی دا، کە کەوەتوتە ژێر نشتەری سیاسی رەخنەگرانی چالاکی چەکداری لە ئێران؟
من پێموایە کە تەحلیل وهەڵسەنگاندنی خەباتی چەکداری هەنوکەی پژاک پێویستە لە چەند بواری هەڵاوارد و جیاوازەوە لێکدانەوەی لەسەر بکرێت.
یەکەم ئایا خەباتی چەکداری هەنوکەی پژاک بۆ لاوازی کردن یان رووخاندنی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێرانە، یاخود خەباتی چەکداری پژاک پەیامی راگەیاندی زیندوو راگرتنی هەست و سۆزی نەتەوەی کورد و ئیدامەی خەبات و چالاکی پێشویە؟.
ئەگەر خەباتی چەکداری پژاک لە ڕەوانگای تێکرووخاندی نیزام لێکدانەوەی لەسەر بکرێت نەک هەر درووست نییە بەڵکوو هەڵەیەی سیاسی مەزوەنە، و تیرێکە لا تاریکاییدا، پژاک زۆر باش حاڵییە و دەزانی کە جووڵانەوەی چەکداری بۆ رووخاندی کۆمارشیعەی ئیسلامی ئێران نییە، بەڵکوو پەیامی راگەیاندنی سۆ و هەستی نەتەوایەتی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستانە.
هەموو هیزوکانی سیاسی ئێران ئاگاداری ئەوەن کە تەنانەت شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق نێتوانی یەکیک لە نیزامەکان بەرووخینی، تا چ بگا بە خەباتی چەکداری حیزبەکانی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان.
کەوابوو دەتونین بەڵێین ئەوکەسانەی خەباتی چەکداری هەنوکەی پژاک لە ڕەوانگای رووخاندنی نیزامەوە تەحلیل دەکەن، سەخەت لە خەتا دان و تووشی هەلەی تەحلیلی ئۆپۆزسیۆ ئێران بەتایبەت ئی حیزبی توودە لە ڕۆژەکانی سەرەتایی شۆرش لە مەڕ جەمهۆری شیعەی ئێرانە.
دووهەم پرسیار لەو رابەتەدا ئەوەیە، ئایاخەباتی چەکداری هەنوکەی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندەی تەئسیر و شوێنەواری و کارتێکردن لەسەر پۆشایی حەزووری حیزبی دێموکرات، کۆمەلە، خەبات و هتد داناوە و هەڵوێست و پێشوازی خەڵکانی کورد لە ناو خۆی کوردستان لە ئەو سیاسەتەی پژاک چەندەبوو؟.
بێگومان حیزبەکانی سوونەتی کە ئێستە لە کوردستان حەزووری چەکداریان نەماوە و لە کەمپەکانی کۆیە جێگیر بوون و پێوەندیان لە گەل خەڵکانی ناوخۆی کوردستان پچراوە و ئەو درەفەتە بۆ پژاک درووست بووە کە ئەو پۆشایییە پڕ کاتەوە و خەڵکی کورد لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە باوەشێکی ئاوەلەوە پێشوازیان لە حەزووری چەکدارانی پژاک کردوە و حازەریشن هەموو یارمەتی بەدەن و هاوکاریشیان دەکەن.
پرسیاری سێهەم لەو رابەتەدا باری رووانی ئەو مەسەلەیە کە بەداخەوە هێج یەک لە رەخنەگرانی خەباتی چەکدار هەستیان پێ نکردوە. لە لایەک پرسیار ئەوەیە، شوێنەواری و کارتێکردنی ئەو سیاسەتەی پژاک لەسەر هەست و سۆزی نەتەوەیی کورد چەند بووە، و لە لایەکەی دیکەوە نیزام چەندە بە خەباتی چەکداری پژاکەوە مادندووە و شوێنی لەسەر سیاسەتەکانی ناخۆیی ودەرەکی ئێران تاچ رادەیەک بووە؟
بە پێچەوانەی ئەو چەند کەسە لە زانایان و سیاستمدران وحیزبەکانی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کە پێی یان وایە جووڵانەوەی ئێستای پژاک قورسایی یەک و کارتێکردنی ئەوتۆی لەسەر سیاسەتی جەمهۆری شیعەی ئیسلامی لە کوردستان نە بوو، دەبێ بەگوترێ رەخنەگرانی خەباتی چەکداری لە هەلەیەکی مەزەنی لێکدانەوە و تەحلیلی سیاسی لە مەڕ بارودۆخی ئێران و سیاسەتەکانی نیزام دان.
جووڵانەوەی چەکداری پژاک توانیویەتی،لە پلەی یەکەم دا بۆشایی خەباتی چەکداری حیزب دێموکرات و کۆمەڵە، خەباتە و هتد لە کوردستان پڕکاتەوە و نشات و هەست و سۆزی نیشتمانی خەڵکانی کورد بەرزراگرتووە. و لەقۆناخی دووهەمدا، خەباتی چەکداری پژاک لە بارووحی و ڕەوانی کارتێکردنێکی یەکجار زۆر لەسەر هێزکان نیزام لە ناوچەی کوردستان داناوە، و نیگەرانی و مەترسییەکی یەکجار زۆری لە ناو هێزانە سەربازی نیزام لە کوردستان درووست کردوە، جگە لە باری هەزینەکانی ماڵی ئەو تێکەڵ چونانە.
بەجێیە ئاماژە بەوەش بکرێت کە حەزووری هێزی چەکداری پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاڵپشتێکە بۆ وەگرخستنی کار مەدەنی هەموو توێژەکانی کورد لە کوردستان.
خەباتی چەکداری پژاک بە چەند دەلیل زەرورەت و پێویستێک ئێستای جووڵانەوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خۆ لێ لادان لەو سیاسەتەی لە بەرژەوەندی جووڵانەوەی خەباتی هەنوکەی کورد نییە، دەلیلەکانی:
یەیەکەم، جۆری ڕەفتار وکردەوەی نیزامی شیعەئیسلامی ئێران پێویستی و زەرورەتی خەباتی چەکداری پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دە سەلمێنی. وە جەمهۆری ئیسلامی ئێران بە کەڵک وەرگرتی لە سیاسەتی داگیرکەرانە دەرفەت و مەجالێکی بۆ کارکردنی مەدەنی لە هێج بوارێک نەهێشتوتەوە، پژاک ناچارە بۆ بەرزراگرتنی هەست و سۆزی نەتەوەی کورد و پڕ کردنەوەی بۆشای چاڵاکی حیزبەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان لە خەباتی چەکداری کەڵک وەر بگرێت.
دووهەم، خەباتی کردنی مەدەنی لە وڵاتێک پێویستی بە بوونی حیزب و رێکخراوەیەکی رەسمی کە ئازادانە بتوانی کاری مەدەنی لە ناوخۆیی بکا هەیە، نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێران لە سی و یەک ساڵی تێپەر بوونی ئاشکرا نیشان داوە کە هیچ حیزب و رێکخراوەیەکی قەبووڵ نییە، تەنانەت ئیجازەی دامەزراندەنیشان نادا.
جەمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران هەموو حیزبەکانی کورد لە ڕۆژەهڵاتی کوردستان بە هەڵوەشاوە و غەیرە قانوونی دەناسی، کە وابوو چۆن حیزبە و سازمانەکانی کوردی دەتوانن جەخت بخنە سەر کاری مەدەنی و واز لە خەباتی چەکداری بهێنن؟.
مێژووی چاڵاکی و خاباتی مەدەنی باکووری کوردستان ئەو ڕاستییە دێنێتە دی کە خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی بستراوە یەکترن، بە تایبەت لە ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی حکومەتێکی دیکتاتۆر و کۆنە پەرەستی مەزهەبین و هیچ حیزب و رێکخراوەیەکی سیاسی و مەدەنی و فەرهەنگی مافی بوونیان پێ نەدراوە.
ئاکام ئەوەیە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی ئەو بەشە لە زانایان و سیاستمداران و حیزبە کوردییەکان کە لەو باوەڕەدان خەباتی چەکداری پژاک لە کەش وهەوایی ئێستا دا نا پێویست و قۆرسایی یەکی ئەوتۆ لە سەر نیزام نیە، نەک هەر لە هەلەدا، بەڵکوو لە ژێر تەئسیری بیرو باوەڕی رێکخراوەیی و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی لایانگەرانەیان ناچارەن بۆ خۆ دەربازکردن لە قۆناخێکی پێکهاتوو و نەبوونی حەزووری چەکداری لە کوردستان پەنا بۆ ئەو جۆرە لێکدانەوە و تەحلیلی سیاسی برن.
خەباتی چەکداری پژاک لە گەش و هەوای ئێستای کوردستان لە پێوەندی سیاسەتی داگیرکەرانە جەمهۆری شیعە ئیسلامی ئێران کە بە هەموو توانا و هێزیەوە هەوڵ دەدا فەرهەنگی نەتەوەیی کور لە ژێر هێمای مەزهەب لە ناو ئیسلام بەتاوینێتەوە، پێویستی یەک و زەرورەتێکی ئیجتەناب ناپەزیر و پالپشتێکیشە بۆ وەگرخستنی چالاکی مەدەنی ناوخۆی لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان.
توێژەران، هێمن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە