تاوانەكانی داعش شەرمەزار دەكەین

Monday, 16/06/2014, 12:00

1906 بینراوە


رۆژی یەك شەمە 15ی حوزەیران هێزەكانی داعش تاوانێكی گەورەیان ئەنجامدا , 1700 خوێندكاری‌ كۆلێژی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عێراقی لە بنكەی‌ سەربازی‌ (سبایكەر-شاری‌ تكریت) بە كۆمەڵ گولە بارانكرد ئەمەش دوای‌ ئەوەی‌ هەفتەی‌ رابردوو خۆیان رادەستی هێزەكانی داعش كردبوو , بە كۆمەڵكوشتنی دیلەكانی جەنگ دەچێتە چوارچێوەی تاوانە مەزنەكان ((تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی)).
داعش لە تەمەنی خۆیدا بەردەوام بووە لە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید بەرامبەر بە كەمایەتییە ئاینییەكانی سوریا و سەپاندنی ئابلوقەی ئابووری بەسەر هاوڵاتیان و ئیغتیسابی ژنان بە ناوی زەواجی نیكاحەوە , كوشتنی دیلەكان و هاووڵاتیان و پیشاندان بڵاو كردنەوەیان , هەموو ئەمانە ئەم هێزە دڕندەیەی كردۆتە یەكێك لە هێزە هەرە دڕندەو تیرۆریستەكانی ئەم سەردەمە, ئەركی هەموو مرۆڤێكە بەرەو رویان ببێتەوە .
ئێمە وێڕای ئیدانە كردنی كوشتنی دیلەكان بە تایبەت 1700 قوتابی عێراقی لە شاری تكریت لە لایەن داعشەوە , وە داواكارین سەرانی ئەم گروپە تیرۆریستییە لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی دۆسیەیان بۆ بكرێتەوە و مولاحەقەی یاسایی بكرێن.
هاوكات لایەنگیری لە داعش لە هەموو بوارەكان فكر , راگەیاندن, تەجنیدی لایەنگیر وەك تاوان سەیر بكرێت و ئەنجامدەر سزای یاسایی بدرێت.

كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
[email protected]
17-6-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نەو‌یستی سەربەخۆیە, پشتیوانی داواكاری بنەماڵەی قوربانیانە لە كوردستان ,كار دەكات لەسەر پرسەكانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بنەبڕكردنی شوێنەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی لە كوردستان, ئەندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانە .
كوردستان بێ جینۆساید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە