لیستی کەرە دێز لە نێوان پەلە قاژەو گوماندا

Saturday, 30/05/2009, 12:00

3400 بینراوە


دوای ئەوەی سەرانی مافیای هەردو حیزبی دەسڵاتدار بۆیان دەرکەوتوە کە بەتەواوی سوک و ڕیسوا بون لەبەر چاوی جەماوەردا جەماوەر هەمو دروشم و درۆ و بانگەشەکانی پێشتر بۆ هەڵبژاردن دەیان کرد هەموی فشە دەرچو تەنهاو تەنها ئامانجیان دزین سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەیە. ئەوە هەرچەندە لە دەرەوەش لەبەر چاوی وڵاتان بەهەمان شێوە سوكو سەلیم بون. چونکە ئەوان لەوەتەی پارەیان دیوە کوردایەتی و خوێنی شەهیدان و ئەو هەمو ڕەنج و ماندوبونەی خەڵکی کوردستان بە درێژای چەندین ساڵی ڕابوردو کێشاویەتی لە تاوی پارە و سەروەت و سامان لە بیر چۆوەو لەیادیان کرد. بۆیە ئێستا لەوە دەرچوە پێیان بوتری خەباتگێڕو شۆڕشگێڕ ئەوە هەرچەندە لە ماوەی خەباتی شاخیاندا دەیان خۆفرۆشیو کاسەلێسی و مامەحەمەییان بۆ وڵاتانی دوژمن بەکورد کردوە دەستیشیان لە قەتڵ و عامی کورد بە کورد بەکوشتان نەپاراستوە. ئەمڕۆش کەبۆیان دەرکەوت لەوە زیاتر ناتوانن خەڵکی کوردستان تەفرە بدەن هاتن بە لیستی کەرە دێزیان ڕاگەیاند بە بڕوای من هەردو سەرانی مافیا بۆیە ئەمجارەیان لە جیاتی ئاڕمی حیزبەکانیان ئەسپیان بەکار هێناوە وەك لۆگۆ چونکە سور دەزانن هەرچی چاوی بە ئارمی ئەم دوحیزبە بکەوێ ئێڵنجی دێ و دەڕشێتەوە چونکە ئەوەندە لێی بێزارن . خەڵکی حەز دەکەن کوێر ببن بەڵام ئاڕمی ئەم دو حیزبە نەبینن. واش لە پەلە قاژەدان بەم لاو لادا پارە دەبەشنەوە وەعدی سەیرو سەمەرە بەخەڵکی دەدەن سەیارە دەکەنە هەدیە. کوچەو کۆڵانەکان پینەو پەڕۆ دەکەن. دەشڵێن ئەمە هەڵمەتی هەڵبژاردن نیە ئەوەی ئەمڕۆ ئاوا لە پێناوی بردنەوەیان تەخشان و پەخشانی دەکەن پارەی دزراوی ئەم میللەتە کڵۆڵەیە کەچی ئەوان وای نیشان دەدەن پارەی مارەیی دایکیانە یان وەرەسەی باوکیانە بۆیان ماوەتەوە. لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا ئیستاش سەرانی هەردو بنەماڵە لەیەکتری بە گومانن هەرچی سەرانی مەسعود و پارتیە گومانیان لەوە هەیە لیستی گۆران کە نەوشیروان سەرۆکایەتی دەکات تاکتیکێك بێت و دواجار نەوشیروان هەمولایەنگرانی خۆی و زۆربەی زۆری ئەو خەڵکە ناڕازییەی کە پێشتر ئامادە نەبوە دەنگ بە هیچیان بدات بکاتەوە بەناو یەکێتی داو بەوەش گورزێكی کارێگەر لە سەرانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بوەشێنن چونکه‌ له‌ هه‌ڵس و که‌وتو پاشقوله‌کانی جه‌لال که‌ له‌ رابوردو کردویه‌تی ده‌رسیان وه‌رگرتوه‌ و به‌ گومانه‌وه‌ هه‌ڵس و که‌وتی له‌ ته‌کتدا ده‌که‌ن بارزان باوکیش کاتی خۆی جه‌لالی به‌ڕێوی شوبهاندوه‌و . هەرچی سەرانی جەلالیشە ترسی ئەوەیان لێنیشتوە کە نەبادا وەزعەکە بەشێوازێکی تر بگۆڕێ و لە ناکاوێکدا دوای هەڵبژاردن سەرانی پارتی لەگەڵ لیستی گۆڕاندا لە ژێرەوە ڕێک بکەون لەبەر ئەوەی سیاسەت داکو بابی نیە چونکە زۆرینەی ئەندامانی خوارەوەی پارتی نارازین کە پارتی لەگەڵ جەلالیەکان بەلیستێك دادەبەزن چونکە پێیان وایە دزو داوێن پیسەکان و پیاو کوژەکان ئەوانەی لە دێر زەمانەوە دوژمنایەتی پارتی دەکەن لەڕیزی جەلال و جەلالیەکان دان و ئەمڕۆش بەدەست لیستی گۆڕان و کاك نەوشیروانەوە وەك دەهۆڵی دڕاویان لێهاتوە بۆیە لە ناچاریان ئەو هەمو تەنازولاتانە بۆ پارتی دەکەن ئەوە هەرچەندە مەسعود لایەنگرانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە جارێ ئەوان واتە پارتی ئیش لەسەر جەلالیەکان دەکەن لە بەر ئەوەی جەلال و جەلالیەکان خاوەنی هێزی چەکدار و پارەن. دواتریش کەبۆیان لوا ئەوجا لە سەر لیستی نەوشیروان و یەکگرتوش وردە وردە بەبەرنامە کاردەکەن بۆ توانەوەو هەڵوەشاندنیان چونکە پارتی خۆی بەحیزبی دایك دەزانێ و پێی وایە دەبێت لە دواڕۆژدا هەمو حیزبەکانیتر سوجدەی بۆ بەرن... ئەوان واتە باڵی جەلالیە مشەخۆرو توند ڕەوەکان کە ئەمڕۆ وەك مریشکی مەسڵحەیان لێهاتوە هەرگیز ئامادەی بچوکترین تەنازولات نەبون لە بەرامبەر حیزبە کوردستانیەکانی تردا لە مێژوی شاخ و شاریشدا ئەوە سەلماوە هەمیشە خۆیان بە قولەی قاف و بەرامبەریشیان وەك مێرولە سەیر کردوە. بەڵام ئەمڕۆ کەدەبینین گڵۆڵەیان کەوتۆتە لێژی و بۆئەوەی ئاشبەتاڵیان بەسەردا نەیەت ئاوێزانی پارتی بون. ئەو پارتیەی بەگەورەترین سەرمایەوە بە هەزاران چەک و پێشمەرگەوە گەورەترین ئاشبەتاڵی لەمێژوی کوردا تۆمار کردو خوێنی زیاتر لە 25 هەزار شەهیدی بەفیڕۆداو سەرۆکەکەی بە سەدان ملوێن دۆلارەوە تێیتەقاند بۆ ئەمەریکا . بۆیە ئەمڕۆ لەترسی ئاشبەتاڵێکی تری حەتمی کەوتونە پەلە قاژەو لەبەرامبەرلیستی گۆڕان و سەر بەخۆدا توشی نەخۆشی دەرونی بون. ئەیبزڕکێنن.سەرانی پارتی بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵکی ئاوارە ئیدعای ئەوەدەکات کە زەویان دەداتێ بە ئاوارەکان بەڵام ئەم بڕیارە تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە تائیستاش لە هەولێرن لقەکانی پارتیش بروسکەیان کردوە بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی ئەگەر دەیەوێ زەوی بداتە ئاوارەکان نابێت ئاوارە گەڕاوەکانی لی بێبەش بکات ئەگینا ئاوارەکان لە سلێمانی و سنورەکانی دێنە سەریان و بەرد بارانیان دەکەن و لقەکانیش وێران دەکەن . ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین وەعد لە سەر ئاستی بەرز بە ئاوارەکان دراوە کە قەرەبو بکرێنەوە کەچی ئەوە چەندین ساڵە دەستی دەستی بە ئاوارەکان دەکرێت. ئەم دواخستنی هەڵبژاردنە لەلایەن مەسعودەوە تەنها بۆ ئەوەبو کە درفەتیان هەبێت خەڵکی نارازی ئاشت بکەنەوە. ئەو پەلەقاژەو راکەڕاکو جڕتو فڕت و سەیارەو زەوی و پارە بەشینەوەیەی سەرانی مافیای جەلال و مەسعود هەر چەندە دژی یاسای هەڵبژاردنیشە بەڵام ئەوە دەر دەخات کە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەربەخۆ نیە. ئەگینا سەرۆکی گشتی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە هەر کەس هەوڵ بدات پارە بۆ دەنگ کڕین بەکاربێنێ لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەکرێت . بەڵام دیارە ئەم بڕیارەی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تەنها حیزبە بچوکەکان و لیستی گۆڕان و سەربەخۆ دەگرێتەوەو باس کردنی سەرانی جەلال و مەسعود بڤەیە پێدەچیت سەرانی مافیا بە پارەی دزراوی میللەت گورزی خۆیان لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وەشاندبێ بۆیە وا بێباکانە بە هەمو لایەکدا بە ئاشکرا پارە دەبەشنەوە . کۆمیسۆنیش خۆی لێ کەڕو کوێر کردوە. پەندێکی نوێ هەیە دەڵێت بەرتیل بەرد دەتوێنێتەوە. بۆیە گریمانەی ئەوەش هەیە کۆمیسۆنی باڵای هە ڵبژاردنەکان توابێتەوە هەرچەندە کۆمیسۆن بەردیش نیەو ئەوانیش خاوەنی گیرفانن.لە لایەکی ترەوە کەوتونەتە دەرکردنی ئەوانە کە دەزانن دەنگیان پێنادەن وهەڵیان نابژێرنەوە موچەکانیان دەبڕن .ئەگەر چی ئەوەش دژی یاسای هەڵبژاردنەو هەوڵێکە بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی ناڕازی ڕیزی دزەکان بەجێ نەهێڵن.چونکە زۆرینەی خەڵک ئەوانەی چیتر ئامادە نین چارەنوسیان لە دەستی ئەم دزانەدا بێت بە ئاشکرا هاوار دەکەن کە موچەشیان ببڕن دەنگیان پێنادەنەوە. بۆیە سەرانی مافیا توشی دڵە راوکێ بون پەلەقاژەیانە. لەسەروی ئەم هەمو فێڵ و تەڵەکەو هەڕەشەو چاو سورکردنەوەیەوە دور نیە فاڵیش نەگرنەوە تابزانن چارەنوسی خۆیان و ئەو پارەیەی لە میللەتیان دزیوە چی بەسەر دێت......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە