ئەو پیاوەى بنەماڵەى بارزانى هەڵخەڵەتان بە بەڵگەوە بیناسە

Sunday, 28/02/2010, 12:00

1322 بینراوە


ئەوەى داود باغستانى دەناسێ دەزانێ كە چركى خیانەت و دووروویەكەى چەند دایپۆشیە و تاكوێی درۆ كردن و فشەكەریەكەى تا چ ئەندازیەكە لە پێناو بەدەست هێنانى پارە، هەرچەندە هەندێك مەوقیفی ئەخلاقی باس ناكەم باس ناكەم كە لە پێناو بەدەست هێنانى پارە ئەم داد باغستانیە ئەنجامى داوە بەلام ئەو چەند زانیارە دەخەمە بەر دەست كە خۆم لە نزیكەوە ئاگاداریم و هەركاتێكیش نكۆلی لێبكات ئامادەم بە بەڵگە و لەبەردەم دادگا بۆ داود باغستانی بەسەلمێنم .

چۆن دەزگاى ئیسرائیل كوردمان دامەزراند؟
ئێوارەیەك داود و دوو برادەر دانیشتین داود پێشنیارى كرد بۆ پرۆژەیەك كە لە رێگەیەوەدەستكەتێكى ماددیمان دەست كەوێ ، سەرەتاى ئیشكردنەكەمان بەوە دەست پێكرد كە سەفەرێك بكەین بۆ ئوردن ، ئەوە بوو سەفەرەكەمان كردو كە گەیشتینە عەممان و بۆ رۆژى دواتر سەعات 11 ى شەو داود باغستانى خۆی لێمان بزركرد و نەمان دۆزیەوە و بۆ نیوەرۆیەكە داودباغستانى هاتەوە ئوتێل و لێمان پرسی بۆ كێ چووى؟ گوتى چوومە ئیسرائیل و لە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى دەوڵەتى ئیسرائیل بەشدار بوومە هەر یەك لە ئیسحاق رابین و ئەلمێرت و شارۆن و ئێهد باراكیشم بینیوە و بەڵێنى زۆر شتیان پێدام، ئەم سەردانەى كاكە داود باغستانى بینین ئەم هەموو كەسایەتیانە لە ماوەى چەند سەعاتێك بووە، بە پێى لێكدانەوەى ئێمە كە لێكمان دایەوە گەر هەر سەركردەیەك و چایەكى لای خواردبێ ئینجا داود باغستانى سەعات و چارێگەك قەردار دەبێتەوە، هەر لەسەر و بەندى ئەو بینەو بەر دەیە بووین لە عەممان برادەرێكم لێ هەڵكەوت و كە من و داود باغستانى دەناسی زۆر برادەریشمانە پێى گوتم ئەوە بۆ لەگەڵ داود دیار نەبووى گوتم بۆ گوتى دوێنێ داود دەعوەتى من بووە لە (ئیلات) تاگەراەتەوە لای ئێوەش (عەمان) لەگەلی بوومە گوتم دەڵى چومەتە ئیسرائیل گوتى درۆ دەكات و مەگەر تەنها گلۆپەكانى ئیسرائیلی دیبێ.
دواى ئەوەى لە ئەردەن هاتینەوە دواد لە لای من تەلەفۆنى بۆ چەند رۆژنامەو میدیایەك كرد(ئاوێنە و هاولاتى و میدیا و لڤین و.....هتد) بەلام كەسیان دیمانەیان لەگەڵى نەكرد چونكە ده‌یان زانى درۆزنە، تەنها رۆژنامەى رووداو نەبێ دیمانەى كرد ، بەڵام لە دیمانەكە پەیامنێرەكەى رووداو داود بەدرۆ دەخاتەوە لەو كاتەى داود دەڵێ چوومەتە ئیسرائیل پەیامنێرەكە پێی دەلێ جەوازەكەتم پێ پیشان بدە و ئەویش دەلێ دەتەێ بمشكێنیەوە بۆیە خۆی دەدزێتەوە و بەدرۆ دەكەوێتەوە ، بۆ زانیارى زیاتر و خوێندنەوەى دەقی دیمانەكە ئەم لینەكە لیك بكە بۆ خێندنەەوە دیمانەكەى رووداو بە زمانى كوردى

http://www.rudaw.net/details.aspx?page=articles&c=Hevpeyvyn&id=200

بۆ خوێندنەوەى هەمان دیمانە بە زمانى عەرەبی ئەم لینكە كلیك بكە

http://www.ana-hura.com/modules.php?name=News&file=article&sid=5606

(پرسیارى نۆیەم بخوێنەوە كە داود باغستانى چۆن ئیحراج دەبێت و دەشڵەژێو خۆی بەدرۆ دەخاتەوە)

نامەێ زیاتر كات بە داود بكوژم بەلام ئەوەش دەڵێم كە خۆشبەختانە ئەو رۆژەى كە لە یانەى ماریانە بووە شەر منیش لە بەشە خێزانیەكە دەنیشتم و هەر لە خۆمەوە لەگەل هاتنە ژوورەوە داود چاوم بریبووە داود و هەستم دەكرد داود خۆی بۆ شتێك ئامادەكردووە و بەسەر خۆشیەوە خۆی كرد بە ژوورەوە و لە سەرخۆشیان بەلادادەهات و لە ناكاو دەستى كرد بە جێندان و جێنى زۆر پیسى بە هەرچی بەرپرسی و هەندێك لە شەهیدانیشی داو داتر هاتە سەرمێزى نورى سنجارى سەرۆكى دیوان و دەستى كرد بە جێندان بە كابینەى پێن و هەرچەند هارێیەكى دكتۆر و دوو لە ئامادەبوان ویستیان بیكەنە دەرەوە بەلامنورى سنجارى نەیهێشت و داود تێپەراندو گەیاندیە جێندان بە نێچیرڤان و بنەمالەى شەهید سامى ئینجا كەسێكى نزیكى دكتۆر نورى خۆی پێرانەگیراو پەلامارى دا ئەگەر نا تا داجاریش نرى عسمان هەولى دەدا دركەوێتەوە چونكە كەسانى بیانى لەێبوون و سەیریان دەكردن ، ئەوەى پێویستە بیلێم چەند جارێكیش داود لاى من باسی كردووە كە تا سەر ئێسقان رقی لە دكتۆر نوریە دەیگوت من چەندین جارە دەمەێ نیچیر هەڵخەڵەتێنم ئەو دكتۆر نوریە ناهێلێ و پرۆژەكانم لێ تێكدەدا و هەر دەبێ لە لاى بنەماڵە ریسواى بكەم .
بەو هیوایەم ئەم سیناریۆیانەى نەبێتە هۆی هەڵخەلەتاندنتان هەروەك بنەماڵەى سولتان هاشمى هەڵخەلەتاند لە پێنا هەندێك پارە رادەستى ئەمریكاى كردووە ئێستاش ئیعدام دەكرێت بە بنەمالەكەى گتووبوو گرەنتیم وەرگرتووە بیبەن بۆ ئەمریكا (هەرچەندە سولتان هاشم تاوانبارە پێیستە لە سێدارە بدرێ بەلام لێرەدا مەبەستمان درۆ بێ رەوشتیەكانى دادە كە لە پێناو پارە دەى كات) بۆ راستى ئەم زانیارە ئەم لێدانەى داود بخێنەوە كە ئەوكات بۆ شەرق ئەلئەسەت تبووى ئەم لینكە كلیك بكە

http://www.aawsat.com/details.asp

ئەگەر بێت و بیر لە سیناریۆ و هەڵ خەلەتاندنى تازە بكاتەوە ئەوا ناوەرۆكى ئەو سەفەرەى بەغدا بڵاو دەكەمەوە كە چووین بۆ لاى قوسەى و عودەى كوڕى سەدام حوسێن .
پێویستە ئەوەش بڵێم من ئاگادارى تەواوى وردەكاریەكانى بال كردنەوەى هەرشەنامەكەم كە داد بۆ كابینەى رۆژنامە فرۆشەكانى دانابوو بەمەبەستى ناساندنى رۆژنامەى ئیسرائیل كورد لە داهاتوویەكى نزیك وردەكاریەكان بلاو دەكەمەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە