وەڵامی نان بڕاوێك بۆ تاڵەبانی

Friday, 20/07/2012, 12:00

1295 بینراوە




پەیامی پیرۆزباییەکەت بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئەوەندەی تر ڕق ئەستوری کردین لەبەرامبەر خۆت وحیزبەکەت،لەبەرامبەر ئەو درۆ شاخدارانەت کەلەمیدیا لەخۆت درۆزنەکەتەوە ئاراستەی ئەندامان ولایەنگرانی گۆڕانی دەکەیت،من هەقم بەسەر وەڵامی ڕێکخەری بزووتنەوەکەوە نیە چۆن وەڵامت دەداتەوە،بەڵام من بەمافی خۆمی دەزانم کەلێت وەرنەگرم و هیوای لەش ساغی وتەمەن درێژیت بۆ نەخوازم وبەئومێدی ئەوەبم تۆش وبنەماڵەکەت وهاوپەیمانە خائینەکەشت بنەماڵەی بارزانی ڕۆژێك بەدەردی قەزافی هاوڕێت وبەشارئەسەدی برازات بچن،چونکە هەموومان باش دەزانین کەبەهەزاران خێزان لەسەر فرمانی تۆ نان بڕاو کراون لەو مانگەی تۆ بەمانگی ئاشتی وپێکەوە ژیانی ناو دەبەی دڵنیاین لەپیلان گێڕان دژمان لەسەرەمەرگیشدا کۆڵ نادەی،نەگەڕانەوەی ئەو هەموو نان براوانە بەپلەی یەك لەئەستۆی تۆدایە چونکە بەردەستەکانت کامیان خۆی بەشت دەزانێ لەئاستی تۆدا ئەوەندە سەرشۆڕن تائەوڕادەیەی دەمیان لەقۆنەرەکانیان دەدات چ جای ئەوەی فرمانێکی تۆی درۆزن بۆ گەڕانەوەی نان بڕاوەکان ڕەت بکەنەوە.


گەر بەلای سەرۆکی گۆڕانەوە ئاسایی بێت لەدنیای سیاسەتدا دوژمنەکەت پەیەمامی پیرۆزباییت ئاراستە بکات ،ئەوە بەلای ئێمەوە ئاسایی نیە خائینێك تەنها لەبەر ئەوەی ناچینە ژیر ڕکێفی حیزبەکەیەوە بەخائین وپیلان گێرمان دابنێ لەگەڵ بەعسیەکان وماڵوو منداڵمان برسی بکات،تاڵەبانی لەکاتێکدا کڕنوش بۆ دوژمنانی نەتەوەکەمان دەبات ،هاونیشتمانیانی دڵسۆزی نەتەوەکەشمان بەخائین ناو دەبات وداوای تەبایی دەکات ،ئەو چەمکەی هەرگیز لەژیانی سیاسی پڕ لەتاوانیدا بڕوای پێ نەبووە ونیە ،بەڵكو ئەوکاتێک داوای دەکات کەلەڕیسوابوون ولە لێواری مەرگ نزیک بۆتەوە.


دواجار دەمانەوێت ئەوە بەسەرۆکی گۆران وتاڵەبانی خائین بڵێین کەئاشتی وتەبایی ویەکڕیزی میللەت لەسەر دەستی تێکدەری ڕیزەکانی گەل وخائین وخۆفرۆش وچەتەو دز نایەتە دی بەڵکو بەنەمانی ئەم دووبنەماڵە خائینە ونۆکەرە دزەکانیان هەرێمەکەمان ئاوەدان وتەباوبەئاشتی وپێکەوە ژیان وگەیشتن بەئامانجەکانی میللەت دێتەدی وئازادی تاکەکان وکەرامەتی تاکی کوردی بۆ هەموان دەگەڕێتەوە.


دووبارە جەژنی ڕەمەزان لەتاڵەبانی وسەرجەم دزوو جەردەکان پیرۆز نەبێت وبەهیواین بەم زوانە هەواڵی مەرگیان بکەینە ئاهەنگی خۆشی وسەرکەوتن دوو جەژنە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە