کورد سەرقاڵى خۆکوشتنە

Thursday, 14/10/2010, 12:00

1228 بینراوە


لەعێراقى دواى دەسەلاتى بەعسیەکان کورد خاوەنى پێگەیەکى بەهێزو ئامادەییەکى بەرچاوى هەبو لەنێو هاوکێشە سیاسى و ئابوریە نوێکەى عێراقدا و سەرکردایەتى سیاسى کورد دەیتوانى هەرلەسەرتاى داڕوخانى دەوڵەتى عێراقەوە ، بەپشتگیرى کردنى جەماوەرى لەناوخۆى هەرێمى کوردستاندا دەوڵەتێکى سەربەخۆ ڕابگەینێت و ئەوەى لەماوەى 80 ساڵى ڕابردودا هەزاران قوربانى لەپێناودابەخشراوە بەدەستى بهێنێت و بۆهەمیشە پرسى نەتەواویەتى چارەسەربکات و پێگەیەکى بەهێز بۆخۆى دروستبکات لە ناوەچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، بەڵام وەک هەمیشە و لەپێناوى چەند پۆستێکى تەشریفاتیدا گەورەترین هەلى زێرینى لەدەست داو لەیەکەم شکستى بیرکردنەوەى سەرکردە سیاسیەکانماندا ، خەونى لەمیژینەى تاک بەتاکى کوردى وەک دەڵێن بوبە خەونێکى شاعیرانە ؟!
لە هەڵبژاردنى حەوت مانگى ڕابردوى ئەنجومەنى نیشتمانى عێراق لیستى کوردى چوارەمین و لاوازترین لیستى نیو لیستە سەرکەوتوەکانە لەسەرئاستى نەتەوەیش وەک پێکهاتەیەک لەگۆمەڵگاى عێراقیدا هێشتا خاوەنى پێگەى بەهێزى خۆیەتى ، بەڵام سەرکردایەتى سیاسى کورد چۆن کارلەسەر ئەو پێگەیەى خۆى دەکات و بەچى تاکتیکێکى سیاسیانەوە کێبرکێ لەسەر ڕازى کردنى لایەنى بەرامبەر دەکات بۆ قبوڵکردنى مەرجەکانى بۆهاوپەیمانى بەستن لەپشتگیرى کردنى یەکیک لەلایەنە سەرکەوتوەکان بۆدروستکردنى حکومەت ؟ ئەگەر ماددى 140 و بودجە و پێشمەرگە و موشتەقاتى نەوت و غاز مەرجى سەرەکى دانوساندنەکانى کورد بیت لەگەل لایەنە عەربیەکاندا ، ئەى ئەو مەرجانە کامانەن کە لایەنە براوەکان دەیکەنە مەرجى سەرەکى خۆیان لەبەرامبەر قبوڵکردنى دخوازیەکانى کوردا ؟ لەئیستادا تەواوى لیستە براوەکان لەسەر ئەوەکۆکن کە ماددى 140 ماددەیەکى دەستوریەو دەبێت جێ بەجێ بکرێت بەبى ئەوەى هیچکامیان سەقفیکى زەمەنى بۆدابنین و دەبێت کورد لەم پرسەیاندا بویرانە پێداگرى بکات و هیچ وەک رابردو فەرامۆشى نەکات ، مەسەلەى کەرکوک و شوێنە دابراوەکانى تر پەیوەندیان بە هەمان ماددەوە هەیە و مەسەلەى سەرژمێرى کردن پێگەى کورد و تەواوى نەتەوەکانى تر لەو شوێنانەدا یەکلاى دەکاتەوە کەلەئێستا هەمو عەرەب و تورکمانەکانى عێراق لەدژى دەوستنەوەو لیستەکەى مالکى و حەکیم و عەلاویش بەشێوەیەکى مەبدەئى لەگەل ئەوەدا نین کە ئەو سەرژمێرى کردنە بەکۆتا بگات و عێراق لەو قەیرانە دەربازبکەن کە تائیستا تێى کەوتوە ؟
لیستەکەى مالکى مکوڕەلەسەر ئەوەى لەم هەفتەیەدا حکومەت پێکبهێنێت و لیستەکەى عەلاویش بەنیازى کۆدەتایە و کوردیش لەنێوان دوبەرداشدا سەرقالى خۆ کوشتنە ، ئایا لیستە و قەوارە کوردیەکان لەگەل مالکى هاوپەیمان دەبن و هاوکارى دەبن بۆپێکهێنانى حکومەت یان لیستەکەى عەلاوى سەردەخەن و پشتگرى دەکەن ؟ یان کورد وەک ئۆپۆزیسێون دەمێنیتەوەو تەواوى پرسە چارەنوس سازەکانیش وەک خۆیان لەنێو ئەوبازنە وشکەى گۆڕەپانى سیاسى و ئابورى عێراقدا خول دەخۆن دەبێت چاوەڕوانى ساتێکبین کە سەرکردایەتى سیاسیى کورد لیبڕاوانە بریاربدات و کەرکوک بەگوشارى هێز بخاتەوە سەرهەرێمى کوردستان و لە پارێزگاى موسڵێش حکومەتى ناوخۆى دروست بکات و هەمیشە چاوەڕوانى کاردانەوەى سەربازى تورکیا و هێزە ڕادیکاڵە ئیسلامیى و بەعسیەکان بێت ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە