تیرۆری سیاسی و ئازادی بیرورا لە حاکم تە‌حسینەوە بۆ سەردەشت عوسمان

Saturday, 04/05/2013, 12:00

2922 بینراوە


نەوەیەک پێگەیشتوە زانیاری گەلێک کەمە لەسەر دەیان قوربانی سیاسی و ئازادی بیرورا لەژێر دەسەلاتی پارتی ویەکێتی، چونکە ئەوا ن هەر سەردەشت و سۆران بە تیرۆری سیاسی و ئازادی بیرورا دەبینن . گەرنا ئەو رەفتار و کەلتورە تەنیا لەدوای راپەرینەوە پارتی و بادینان زیاتر بره‌ویان پێی دا.
حاکم تە‌حسین و ساد ق عومەر لەسالی ١٩٩٢ و شەهیدە سەرکردە چەپەکانی بادینان ، رەئوف ئاکرەیی (تێکۆشانی ڕەنجدەران) ، ريناس (زەحمەتکێشان) ، ئەبو نەسیر (شوعی کوردستان) ، یوسف تۆما شابۆ(ئاشوری) ، نەزیر عومەر (رەوتی کۆمنست)
یەکێتی و دەڤەرەکەی عەلی بۆسکانی ١٩٩٢ ، مامۆستا ئەمینی جوتیاران ، ‌حەمە حەلاق و١١ هاورێی ، ....٥ کادیری کۆمنستی کارگەری ئیسلامیەکان
شاپور ، قابیل ، فەرهاد فەرەج .... کە بەپێی نوسینێکی نوسەر (سۆران عومەر) فەرهاد فەرەج لەلایەن مەلا کريکارەوە تیرۆر کرد.
هاوکات چەندین کەسایەتی تر تیرۆر کران لەوانە سلا‌ح هەورامی
دوای سالی ٢٠٠٧ بەدواوە سەرلەنوي شەپۆلی تیرۆرکردن دەستی پێکردەوە کەسەرەتاکەی بە عەبدولستار تاهیر شەریف، سۆرانی مامە حەمە ، سەردەشت عوسمان کادیرەکانی یەکگرتوی ئیسلامی لەبادینان ... هاوکات مامۆستایەک لە دیانا تیرۆرکرا بەلام بەداخەوە کەمترین زانیاری لەسەر بلاوکرایەوە کەئەمەش رەخنەیە لە رۆشنبیرانی ئەو ناوچەیە کە بۆچ نەیان کردە هەوال و زانیاری زیاتر
کۆی ئەمانە قوربانی تیرۆری نەبونی ئازادی سیاسی و بیروران ، ئیتر با(ساد ق عومەر) کۆنە سەرۆک جاشیش بێ بەلام بەهۆی ئەوەی بوە هەواداری پکک لەبادینان پارتی تیرۆری کرد ، یان عەبدولستار تاهیر شەریف ئەویش دوای دیدارێکی لەگەل گۆڤاری لڤین تیرۆر کرا ون نەوەک لەسەر ئەو پاشخانە سیاسیە ی هەیان بوە !! کەواتە ئەم دیاردەیە کەلتورێکە لەناو پارتە سیاسیەکان کەلەقۆناخی شاخیش زادەی ئاستی سیاسی و ترسنۆکی سیاسیان بوە. ئەی بۆچ یەک نەوەی تازە پێگەیشتوو ئاشنا نیە بە و زنجیرە تاوانانە!
١/ ئەو کاتەی ئەو قارەمانانە وەک گەلای پایز هەڵ دەوەرین وکەمترین راگەیاندنی بیستراو نوسینی بوێر لەمالپەر ، گۆڤار ، کەنالی تيڤێ ، دەنگی کوردانی هەندەران هەبوو ،وە هاوکات هیج پارتيکی ئۆپزسیۆنی نەبوو کەئەو دۆسیانە گەورە بکات
٢/ بێ هەلوێستی پارت و رێکخراو و هاوسەنگەرانیان ، ئەمەش خالێکی تری کپ بونی ئەم دۆسیانەیە . تۆ سەیر بکە حزبی شوعی و زەحمەتکێشان و کۆمنستی کارگەری ٣ کادیری بالایان لەبادینان تیرۆر کراوە ، تا ئیستا ئەو پارتانە یادیشیان ناکەنەوە بەبەرنامەیەکی تیڤێ یان بە نوسینێ لەمینبەرەکانی راگەیاندنیان دا
٣/ بەداخەوە زۆرینەی میدیاکان لەهەموو دەنگ ورەنگەکانی رەخنەگری ئەم دەسەلاتە ، ئەوان قۆناخی تیرۆر لەدوای ٢٠٠٧ هەلدەسەنگینین ، من لەگەل هەندێ لەبەر پرسانیان قسەم کردوە دەلێن ئەوە هی ململانێی سیاسی و شەری ناوخۆ بووە لەکاتێکدا هیچی راست نیە زۆرینەیان قوربانی سەپاندنی دیکتاتۆریەت و هەلوێستەکانیان بوونە
٤/ ئەوەی واشی کردوە کەئەو زنجیرە تیرۆرکردنانە بەو نەوە نوێیە نەناسرێ یان ئەوەتا هاو شیوەی شەهیدان سەردەشت و سۆران نەبێتە بابەتی رۆژەڤ و بەردەوامی دەنگە ئازادیخوازەکان ، ئەوا شوێن و هاوکیشە سیاسیە ئەوکات وەک ئیستا نە بوو ،گەرنا لە ئیستادا ، کەسایەتیەکی سەرکردەی وەک (رەئوف کامیل) هەر لایەنێ تیرۆری بکات ، بزانن چ کاردانەوەیەکی گەورەی لێ دێتە ئاراوە . ئاخر ئەو لەسەردەمی نەبونی ئەو هەموو مینبەرە ئازاد و بوێرو سەربەخۆ و لایەنەکانی ئۆپزسیۆن ١٩٩٣لەهەولیر و دهۆک خۆپیشاندان و نارەزایەتی بۆدەربرا بەتایبەتی ئەوەی هەولێر بەهەزاران کەس ئامادەبوو!
بۆیە گەر دەمانەوێ پێش بە دۆسیەی تیرۆر بگرین و رێز لەقوربانیانی ئەو دۆسیەیە بگرین ، دەبێ کۆی دۆسیەکان لەدادگاکان سەر هەلبداتەوە و بکرێتەوە ، بابەتی ڕۆژەڤ و کارکردنی میدییایی . ئەمەش هەرگیز لەمەکانەت و مافی شەهیدان سەردەشت و سۆران کەم ناکاتەوە. بەپێچەوانەوە سەنگ و قورسایی و بەلگەی تاوانباری زیاتر دەداتە کەیسەکانی ئەوانیش . کەئەوان درێژ کراوەی رەفتاری کۆنی ئەو دوو پارتەن ، کەئەگەر زوو پێشی بگیرایە ، ئەوا پارتی ویەکێتی ئەو بوێرەیەیان نەدەبوو ، ئەودەنگە جوانانەی قەلەم تیرۆر بکەن
لەکۆتایش پرسیار لەهەموو میدیایە بەمۆرال و دەنگە ئازادیخوازەکان دەکەم هەست ناکەن هەلەیەک بەرامبەر ئەو دەیان قوربانیەی تیرۆری سیاسی پارتی ویەکێتی دەکەن ! ئاخر بۆ هەموو ئەوانەی لەهەولی دژایەتی تیرۆر و ئیرهابن تیرۆر هەر تیرۆرە ، جا بەرامبەر ئیسلامیەک بکرێ یان کۆمنست و لیبرالێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە