کوردۆساید داوا دەکات ڕیگا لەهەلاتنی جاشەکان بگیرێت

Wednesday, 03/11/2010, 12:00

2068 بینراوە


دوای نارەزایەتیە بەرفراوانەکانی بنەمالەی قوربانیانی گەرمیان و پشدەر و کۆیە و پەرینەوەی ئەم نارەزایەتیانە بۆ شارەکانی کوردستان بەتایبەتی خۆپیشاندانەکەی چاودیری کوردۆساید چاک لە بەردەم پەەرلەمان لەگەل بنەمالەی قوربانیان لە لەشاری هەولێر لە ڕۆژی 2010-10-25 وەپەرینەوەی ئەو نارەزایەتیانە بۆ ئەورپاو بەردەوام بونی وەک گەرمترین بابەتی ڕۆژەڤی میدیای کوردی و درێژەدانی ئەو نارەزایەتیانە کەوا بۆ مانگێک دەچێت . هاوکات بلاوبونەوەی نامەی وەزیری ناوخۆی عێراق لە چەندین ماللپەرو ڕۆژنامەی کوردی کەداوا لەسەرۆک وەزیرانی حکومەتی کوردستان وەزیری ناوخۆ و شەهیدان دەکات بەپەلە ئەو تاوانبارانەی لەدادگای باڵای تاوانەکانی ئەنفال ناویان هاتوەو لەژێر دەسەلاتی ئێوە دەژین بدرینە دادگا 
سەرجەم ئەمانە وەبەپێی هەندێ زانیاری بەدەستمان گەیشتوە بۆتە هۆکارێک کە بەشێک لەو سەرۆک جاشانەی کۆنی رژێم بەتایبەتی ئەوانەی ناویان لەدادگا وەک تاوانبار هاتۆتەوە ترس و دلەراوکێی و جێگۆرگێی شوێنیان کردوە وە هەندێکیشیان بەنیازی هەلاتنن بۆ دەرەوەی کوردستان. 
بۆیە جاودیری کوردۆساید داوا لەدەسەلاتی کوردی دەکات 
١. چیتر سوکایەتی بەیاسا و دادگا ووتەکانی خۆتان لەسەر کەیسی گەلکوژی کورد مەکەن ، بوار بدەن و قفلی ١٩ سالەی دەرگای دادگاکان لەبەرامبەر ئەو کەیسە بشکێین و بادادگا یەکلاکەرەوەی تاوان وبێتاوانیان بێت نەوەک ئیوە . هاوکات داوا دەکەین سەرجەم کۆنترۆلەکانی چاودیری لە بازگەکانی پشکنین و فرۆکەخانەکان لەهەڵاتنی هەولی هەندی مستەشار بگیڕیت تا بڕیاری دادگا لەبێ تاوانیان دەردەچیت ئەگەرنا ئێمە ئێوە بەرپرس دەزانین لەهەڵاتنی هەر سەرۆک جاشێک . 
٢.داوا لەو سەرۆک جاشانە دەکەین کەناویان لەتاوانەکانی گەلکوژی کورد (ئەنفال و کیمیاباران ..هاتۆتەوە یان بنەمالەی قوربانیان سکالای یاسایان لە دادگاکان لەسەر تۆمار کردون ، تازوە خۆتان تەسلیم بەدادگاکان بکەن و بێتاوانی خۆتان لەو تاوانانەی ئاراستەتان کراوە دەربخەن و داوای لێبوردن لەبنەمالەی قوربانیان و گەلەکەتان بکەنەوە ، چونکە ئەم کەیس و سکالایانە بۆ ئەبەد بەهیچ هێزو لایەنێک کۆتایی ناێێت .وە ئەگەر بۆماوەیەکیش بێ دەنگی لێ بکرێت ، ئەوا دلنیابن لەکاتێکی تر و بەشیوازێکی تر ڕیگای دادگایی کردنتان لەبەرامبەر دەگیڕیتە بەرو هیچ هێزێکیش ناتوانێت پارێزگاریتان لێ بکات باشترین نمونەش قاسم ئاغای کۆیەیە ، سەرباری پلەیەکی دەسەلاتی پارتی لەکوردستانی باشور ، کەچی نەیتوانی بە ئاشکرا بەدیاریشی بخات
لەکۆتایشدا دەلێین ئێمە وەک بەشیک لەتاکی کورد کەزۆرینەمان لەبنەمالەی قوربانیان ئەندامانمان پێک هاتون قوربانی زۆرمان بۆ پێک هێنانی دەسەلاتێکی کوردی داوە ، کەچی ئێستا شەرمێکی زۆرگەورە دایگرتوین کە حکومەتی عێراق داوای گرتنی جەلادانی نەتەوەکەمان دەکات کەچی ئێوە دالدەیان دەدەن . ئەمە لەفەرهەنگی سیاسی هەموو ئەو نەتەوانەی کەروبەروی تاوانی جینۆساید بونەتەوە پێچەوانەکەی بوە!؟ 
چاودێری کوردۆساید / چاک 
٢٠١٠.١١.٠٢ 
www.kurdocide.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە