لەغـیابـی تاڵەبانیدا ، گۆڕانیش لێی گـۆڕا !

Thursday, 31/01/2013, 12:00

974 بینراوە





وەک دەرکەوت غیابی تاڵەبانی بەتەنیا ،هەرزیان وکاریگەری بۆسەرپرۆسـەی سیاسی
عێراق وکوردویەکێتیی نیشتیمانی کوردستان نەبوو؛ بەڵکو زیان وکاریگەری بۆسەر
جوڵانەوەی گۆڕانیش هەبوو ؛ وایکرد ئەوانیش لێیان بگۆڕێ وبەرەو لێکترازان بڕۆن.!
وەک دەزانین بەرلەوەی گۆڕان لەناویەکێتیی نیشتیمانی بێتەدەرێ ووەک جوڵانەوەیەکی
سیاسـی تیکۆشانی خۆی لەگۆڕەپانەکە ڕابگەیەنێ ، دەمێک بوو ئەوان بەسەرکردایەتـی
نەوشـیروان مسـتەفا ، وەک شۆڕشیک لەناو شۆڕشدا، لەناویەکێتیدا خۆیان ڕێکخستبوو،
ڕەنگڕێژی ئەمرۆیان کردبوو ،بۆیە بەردەوام ڕۆڵی خراپکردن وبەلاڕێدابردنی یەکێتیان
دەگێڕا وبەزمان وبەکردار ، کاریان لەسەرئەوەدەکرد ، دۆست وئەندام وکادرانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەڕیزەکانی تێکۆشانیان کاڵ و سـاردبکەنەوە ولەگەڵدا فێری سەدان وانەی گلەیی وگازندەیان بکەن ،ئەوەبووسەرەنجام چی دی خۆیان بۆنەگیراو نیەتونیازی شاراوەیان بە ناوی ڕیفۆرم لەناویەکێتیدا ، بە نووسینی یاداشت وئیمزاکۆکردنەوە وگروپ بەندی لە دژی تاڵەبانی، بە پێچەوانەی بەرنامەوپێڕەوی ناوخۆی یەکێتی وەک سەرەتایەک دەستیان بەجمووجۆڵی سیاسی خۆیان کردو دەیانەویست وەک کودتایەکی سپی ، لەیەکێتیدا دەسەڵات بەدەستەوە بگرن ، بەڵام کە ئەوەیان بۆ نەچۆسەر،نەوشیروان مستەفا بێ تاقەتی خۆی لەسیاسەت وکاری ڕێکخراوەیی ڕاگەیاندو ئۆکەی لە تاڵەبانی وەرگرت کەدەیەوێت بەکاری میدیاوە خۆی سەرقاڵ بکات وخزمەتی خەڵک و بزاوتی ڕۆشـنبیری پێ بکات .!
ئەوەبوو کۆمپانیای وشەی ڕاگەیاندو لە بەرانبەرداتاڵەبانیش بەباشترین بیناوپارچە زەوی کەئێستا بەگردەکە ناسراوە ، لەگەڵ ملیۆن دۆلاری لەچنگنا، تالەوڕێگە خزمەت بکات کە بۆخۆی پێی خۆشە ،لەوبارەوە مام جەلال بێ دڵی نەکردوئەوەبوو دواترکۆمپانیای وشــە ، زاووجوڵانەوەیەکی سیاسی لێهاتەدەر،کە لەپێش هەموواندا،بەرۆکو ئێخەی یەکێتی گرت !
ئیدی بەودۆسـتایەتی یە ، گۆڕان کڵاوێکی مەکسـیکی لە سەریەکێتی ناودواترئەندامانی
قیادیان بەکۆمەڵ ودەستەوتاقولۆقە، بەدوای یەکدا بەخشکەیی بەرەوگردەکە خلۆربوونەوە ، ئەوانەی بەجێش مان ، بۆکاری زانیاری کۆکردنەوەو دزینی ملیۆنەها دۆلارلەپرۆژەکانی ئاوەدانی خەڵک ، بۆ گۆڕان لەناویەکێتیدا مابوونەوە تائەوکارانە بەئەنجام بگەیەنن ...!
ئەوجار گۆڕان کەوتە دروستکردنی ڕایەڵەی پەیوەندی جۆراوجۆری سـیاســی و ڕێکخراوەیی وهەواڵگری .. لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەوهەموو ئەوانەی کـە ناحەزی یەکێتی وهەرێمەکەبوون وچاویان بە دەستەکەوتەکانی کوردستان هەڵنەدەهات !
ئیدی بەبارگاوی کردن وختووکەدانی مێشکی خەڵکانی بێ ئەزموون وساویلکە ،لەدژی
دەسەڵات ودەستکەوتەکان ،بەکەڵک وەرگرتن لە شەپۆلی ناڕەزای وراپەرینەکانی بەهاری عەرەبی ،توانیان کاریگەری لەسەرخەڵکانیک دابنێن وبەدروشمە بریقەدارەکانی ؛ ئازادی ودیموکراسی وچاکسازی ودادپەروەری ...خەڵک لەخۆیان کۆبکەنەوەولەهەڵبژاردنەکاندا توانیان ٢٥ کورسی لەپەرلەمان بەدەست بێنن.
ئێستاکە بەهۆی ئەوزەمینە سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابورییەی ،کە گۆڕانی تێدا دروست بوو
گەشەی تێداکرد ، وردە وردە لەباردەچێت ونامێنێ ، بۆیە ئەوانیش بە شێنەیی بەرەوکزی وپەرتەوازەیی دەڕۆن ،هەربۆیەشە ئێستاکە لەسەرەوە تەقەی تیکەوتووەورۆژانە بەردەوام لەگردەکەوە بۆخوارەوە لەنگەردەگرن ولەباوەشی حەقیقەتدا ئارام دەگرن و دەڵێن ئەوەی ئێمە کردمان ، باکەس نەیکات .! گۆڕان تەنیا کەفوکوڵێکی ڕۆژگارەکەبوو چۆن ئاوا بەخێرایی گەشەی کرد ،ئاوا بەخێرایش دەپوکێتەوە!
سەرکردایەتی گۆڕان وزۆرلەڕۆشنبیران وجەماوەریش پێیان وابوو بەغیابی تاڵەبانی
یەکێتی یەکان وەک ئاردی ناودڕوانیان لێ دێت وزۆریان دەچنە ناو گۆڕان ، یەکێتی جاران لەناوگۆڕان دروست دەبێتەوە ، بەڵام قەیرانەقوڵەکانی گۆڕان هەموو ئەوڕایانەی
سەراوبن کردنەوەو ئێستاکە گۆڕانەکان لە مشووری ئەوەدان بچنە ناو کێ !؟
دانیشتن ووازهێنانی زۆر لەسەرانی گۆڕان و کادیرە دیارەکان و پێشکەشکارانی
بەسن بۆ ئەوەی بزانین ئاسۆی ئەوڕێکخراوە بۆ کوێ دەچێ !؟ knn







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە