وازهێنانی بە كۆمەڵ لە یەكێتی بۆ بەرێز ((مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان))

Tuesday, 25/06/2013, 12:00

1123 بینراوە



بەرێز / جێگری یەكەمی سكتێری گشتی (كاك كۆسرەت)
بەرێز / جێگری دووەمی سكتێری گشتی (دكتۆر بەرهەم)
بەرێز / خانمی یەكەمی عیراق و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی (هێرۆخان)
بەرێز / مەڵبەندی (14) كۆیە (كاك رابەر)
ئێمە وەك وگشت ئەفسەرو كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەشی بەرگری شارستانی كۆیە داوا لە بەرێزتان دەكەین و كە داواشمان لێ كردوون لە ماوەیەكی كورتدا بە دەنگ بانگەوەزەكەمانەوە بێن ئەگینا بە تێكرای دەنگمان و بە تێكرای ئەفسەرو كارمەندەكان كە نزیكەی (550) ئەفسەر و كارمەند دەبین لەم بەرێوبەرایەتیە وازهێنانی خۆمان لە یەكێتی رادەگەینین .
هەفتەی رابردوو داواكاریەكمان ئاراستەی مەڵبەندی 14 كۆیە كرد سەبارەت بە گۆرینی بەرێوە بەری بەرێوبەرایەتیەكەمان ئێمە رەخنەمان نیە سەبارەت بە گۆرینی بەرێوەبەر ئەمە حەقی حكومەتەو چ گۆران كاریەك بكات بەلام ئێمە نارازین بە هاتنی عمید (محمد) كە ناسراوە بە عمید(سەنگەر) لە بەرێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمە ئێستا بە پێی فرمانەكی بە پەلە لە لایەن وەزارەتەوە گوازرایەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی بەشی بەرگری شارستانی كۆیە وەك بەرێوەبەر دەستنیشان كراوە بەلام هێشتا مباشرەی نەكردووە ئێمە بە تێكرای دەنگ بۆ چەندین جار داوامان لە عمید سەنگەر كرد كە تۆمان وەك بەرێوەبەر ناوێت پار ساڵیش عمید سەنگەر یەكە یەكە هاتە لامان وەك ئەفسەرەكان داوای لێ كردین قبولی بكەن وەك بەرێوەبەر بەلام دیسانەوە پێمان گووت ئێمە قبوولمان نیە تۆ وەك بەرێوەبەر دابنرێیت كە هۆكارەكەشی خۆی دەزانێت بۆ چی !! پلەی عمیدە ئەیهەوێت بێتە بەشێك !!
بەرێزان عمید سەنگەر لە رووی قانوونیش نابێت بكرێت بە بەرێوەبەر چونكە پلەكەی گەورەیە و وە خولی ئەفسەرانیشی نەبریوە بەلكو كەسێك بووە كە نجمەی بە هدیە دراوەتێ ، ئەو شوێنە پلەی (رائد تا عقیدە) بۆیە ئەگەر عمید سەنگەر مەبەستێكی نەبێت ئەوەندە تاكید ناكاتەوە بۆ ئەم بەشە بەلام دڵنیان ئەم برادەرە مەبەستێكی هەیە !! بۆیە دووبارە و سێ بارە ئاگاداری ئەم بەرێزانەی سەرەوە و عمید سەنگەر دەكەینەوە بە هاتنی بۆ بەرێوەبەری بەشی بەرگری شارستانی كۆیە بە هیچ شێوەیەك قبول ناكەین ئەگەر زۆریشمان لێ بكەن وازهێنانی خۆمان لە یەكێتی دووپات دەكەینەوە كە ژمارەمان ((550)) ئەفسەرو كارمەندە هەر ئەفسەرو كارمەندێكیش بە خێزانەوە واتە بۆ بەرژەوەندی یەك تاكە كەس كە عمید محمد بە ((1000)) كەسمان واز لە یەكێتی دەهێنین وە نووسراوێكی ئیمزا كراویشمان بە ئیمزای هەموو ئەفسەرە بەرێزەكان داوەتە مەڵبەندی 14 كۆیە .
ئەفسەرەكانیش :
1- رائد : شوان قادر حمدامین خدر دەرچووی كۆلێژی پۆلیس (بروانامەی بە كەلۆریۆس یاسا)
2- رائد : فرست سابر مستفی حویز دەرچووی كۆلێژی پۆلیس بروانامەی ئامادەیی
3- رائد : هەڵۆ عبدالواحد سعید نجیم دەرچووی كۆلێژی پۆلیس بروانامەی ئامادەیی
4- نقیب : سلێمان محمد سلیمان دەرچووی كۆلێژی پۆلیس (بروانامەی بە كەلۆریۆس یاسا)
5- نقیب : جمعە محمد نجم محمد دەرچووی كۆلێژی پۆلیس بروانامەی بە كەلۆریوس)
6- نقیب : دلزار بكر اسماعیل دەرچووی كۆلێژی پۆلیس بروانامەی ئامادەیی
7- نقیب : سەركەوت فواد عمر دەرچووی كۆلێژی پۆلیس بروانامەی پەیمانگا
8- نقیب : اسماعیل عمر اسماعیل دەرچووی كۆلێژی پۆلیس بروانامەی ئامادەیی
نقیب شێرزاد ، ملازمی یەك عبدالغفار ، ملازمی یەك هشیار ، ملازمی دوو راوێژ ، م3 ئازاد
ئەمانە گشت ئەفسەری بنكەكانی سەر بە بەشی بەرگری شارستانی كۆیەین كە واژوومان داوەتە مەڵبەندو ئەیدەین بە گشت دەزگا راگەیاندنەكانی تر تاكو 24 سەعاتی تر رەفزی ئەمری عمید (محمد) ناسراوە بە (سەنگەر) نەكرێت ئێمە وازهێنانی خۆمان رادەگەینین هەموو خاوەن شەهید و زیندانی سیاسین لە پێناو یەكێتی چەندین ناخۆشیمان بینیوە ئێستاش بێ گەرانەوە حیساب بۆ كردنمان كەسێكی نەزانی پلە بەرز كە خۆی لە خۆی دا هەموو كەسانی قانوونی لە پۆلیس ئەزانن پلەكەی ئەو بۆ ئەم بەشە نابێت پلە بەرزە و وە زانیاری لە مسلكی پۆلیس بە گشتی و بەرگری شارستانی بە تایبەت نیە كەچی بە زۆری زۆر داری هەر ئەیهەوێت بێت ئێمە نامانهەوێت .
لە كۆتایی داوا لە عمید محمدیش ئەكەین تكایە ئەوە بۆ چەندین جار پێت بلێین كە تۆمان ناوێت !!

بە ناوی گشت ئەفسەرو كارمەندانی بەشی بەرگری شارستانی كۆیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە