بانگەواز لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ کوردانی هەندەران...

Thursday, 03/02/2011, 12:00

1203 بینراوە


کوردانی ئەوروپا

سڵاو

ئێمە بەووردی ئاگاداری هەواڵی ئێوەین و زۆر نیگەرانتانین.. لە کاتێکا باهۆزی دیموکراسی لە تونسەوە دەستی پێکردووە و دڵنانین لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دەپڕێتەوە بۆ ئەوروپا وگەلانی ئەوێش رائەپەڕن ودوور نیە گەلی ئەمریکا وئۆستراڵیاش ئەزموونی تونس دووبارە نەکەنەوە.. ئێمە دەست وەرنادەینە کاروباری ناوخۆی ووڵاتان بەڵام ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئێوە ئەوەیە
زۆر ئاگاتان لە خۆتان بێت وتێکەڵاوی خۆپیشاندانەکان مەبن وخۆتان دوور بگرن.. بە تایبەت ئێمە زۆر خەمی کوردانی ئەڵمانیا وسوید وبەریتانیامانە کە زۆرترین ژمارەی ئێوەی لێیە.. من نێچێرڤانم ڕاسپاردووە بە تەیارەکەی لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بێت و بەم زووانە خۆی وستافێک دەگەنە ئەسینا.. ئێوە هەر کاتێک ڕاپەڕین لە هەر ووڵاتێکی ئەوروپی ڕوویدا بە قاچاخ خۆتان بگەیەنە ئەسینا تا لەوێوە بە تەیارەکەی نێچیرڤان دەتانگەینینەوە کوردستان.
هەر کاتێک زۆرتان بۆ هات پەوەندی بکەن بە سەفارەتی عێراقی یان کۆمیتە و ناوچەکان با هاوکاریتان بکەن
دەتوانن سوود لەم کۆدانە وەربگرن
1966
1975
1996
بۆ کوردانی ئەمریکا وئۆستاڵیا
من مەسرورم ڕاسپاردووە بە کڕینی پاپۆڕ بۆ گواستنەوە لە حاڵەتی ڕاپەڕینی گەلانی ئەمریکا وئۆستراڵیا.. ئەم ڕەشەبایە هەڵی کرددوەە جیهان دەتەنێتەوە.. بۆ ئێوە دەتوان سوود لەم کۆدانە ببیینن ومن پەیوەندی هەمیشەییم لەگەڵ قوباد هەیە.
1000
9
نەوەی مەسرور
مەنسوور
بەڵام بەڕاشکاوی ئێمە ئەو داوایە ڕەت ئەکەینەوە کە ئێوە خەریکی پرۆژەیەکن بۆ پەرلەمانی کوردستان بە وەرگرتنی ئیقامە بۆ سەرۆکانی ئەڵمانیا وسوید وبەریتانیا وئەمریکا.. ڕاستە ئەوان یارمەتی ئێوەیان داوە بەڵام ئێمە 20 ساڵە ئەزموونی دیموکراسیمان هەیە وناتوانین تێکی بدەین.. سەرۆکی عێراق کە دۆستی نزیک من وجەنابی مام جەلال بوو ئێمە دیفاعمان لێ نەکرد ئەمەیە دیموکراسی ڕاستەقینە وئێمە پێشبینی ئەم ڕۆژەمان دەکرد بۆیە ووتمان با جارێ بێ ئیقامەکان بێنەوە.
کوردستان ووڵاتی خۆتانە و بۆیە بڕیارمان دا بۆ ئەوەی بێکار نەبن هەمووتان تەعین دەکەین بە پۆلیس وئاسایش وپێشمەرگە وپاسەوان بەخێر بێنەوە

بژی دیموکراسی
بڕوخێ دیکاکتۆری


سەۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەری ڕەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە