موساد دیوێکی شاراوەی مەلا مستەفامان پێ دەناسێنێت! (بەشی یەکەم)

Tuesday, 03.27.2012, 12:00

2637 بینراوە


کاتێک (مەلا مستەفا) لە ٢٩ی ئەیلولی ساڵی ١٩٧١دا لەڕێگەی مخابەراتی عێراقەوە، چەند مەلایەکیان نارد خۆیانی پێدا بتەقێنەوە، کە تا ئیستا نازانین ئایا بە راستیی ئەوانە مەلابوون یاخوت کەسانێک بوون کە بەعسییەکان لەبەرگی مەلادا ناردبوویان بۆ ئەو چالاکییە؟
لە مێژبوو موسادی ئیسرائیلی وەک داوی جاڵجاڵۆکە خۆی تەنیبۆوە ناو بزوتنەوەی خێڵەکێکەی بارزانیی و کورد، ئەوەی زۆر جێگەی ڕامانە ئەوەیە، کە ئیسرائیلییەکان تاکە جارێک بەو بزوتنەوەیان نەووتوە شۆڕش، هەر ووتویانە یاخیبووەکان، یان سەرکردەی یاخی بووەکان، لێرەوە ئێمە بەجدێتێکی زۆرەوە قسەی خۆمان دەکەین، لەسەر کتێبێکی دانسقە کە لام باشە و هیوادارم هەموو کوردێک بیخوێنێتەوە لەگەڵ هەر دێڕێکیدا هەڵوێستەیەک بکات و بەدوای پرسیارە بێوەڵام و تەموو مژاوییەکاندا بگەڕێت.
ئەرێ بەڕاستی ئێمە چەندە میللەتێکی گوناحین؟ کێ ڕابەری یاخی بوونمان بووە؟ کەسێک تا سەر ئێسقان خۆپەرست، هێندەی لەخەمی کوڕەکانیدا بوە، بە ئاستەم لەخەمی میللەتەکەیدا نەبووە، کەسێک داماو لە بیر کردنەوە، بێئاگا لە گۆڕانی ژیان و سەردەم، بڕوانە بوون بەکەس و خۆبچوک کردنەوە لە ئاست هەموو خەونی میللەتەکەیدا، چۆن خۆپەرستیی تاڕادەی خۆپاراستنێکی سەیر، من دڵنیام ڕۆحی مەلامستەفا ئیستا لەناو کەسایەتی مەسعودا دەژی، مەلامستەفا لە دیلمان حاجی هۆمەران دوور نەدەکەوتۆتەوە، کەچی خەڵکی سلێمانی و کەرکوک و گەرمیانیش خۆیان بۆی بەکوشت دەدا، ئیستاش مەسعود سەری ڕەشی لێ گرتووین، کە لەڕاستیدا بەر لەچەند ساڵێک بەسەر کردایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ کۆشکی هاوینەی سەدام لە سەری ڕەش بەخوێنی دەیان گەنجی کۆمەڵە پاکردەوە، ئیستا مەسعود هەواری لێ هەڵداوە و چۆڵێ ناکات.
مەلا مستەفا لە گوندی حاجی هۆمەران بەهاوار و توڕەبوونەوە بە ئیسرائیلییەکانی ووتوە: سەیری ڕومەتم بکەن! کە ئیسرائیلییەکان تێیان ڕوانییوە، تەنها برینێکی بچوکیان دیوە بەقەدەر نینۆکێک، پێی وتوون: هاتوون بمکوژن، پار ساڵیش لە بەغداد ویستویانە ئیدریس بکوژن، مەسعودیش دەکوژن.
تۆ سەیری ئەم ڕابەرەکە بکە، ببینە لە شۆڕشی نوێدا سەدان کەس لەسەرەتای شەڕدا بەگوللە دەپێکران بۆ ئەوەی ورەی هاوڕێکانیان دانەبەزێت بێدەنگ دەبوون لایان شەرم بوو قسە لەسەر ئازار و بریناربوونیان بکەن، لە کارەساتی هەکاریدا هەواڵ بۆ د. خالید دەبەن و پێی دەڵێن کە براکەی شەهید بووە، ئەو پیاوە مەزنەش دەڵێ بێدەنگ بن، گەر بۆتان دەکرێ بیکەنە ژێر بەفرەکەوە با ورەی پێشمەرگەکان نەڕوخێ.
لە کتێبەکەدا باس لە (سادق) ناوێک دەکات، کە شارەزاییەکی زۆر ی هەبووە لە کاری تەقینەوەدا و لە قەناسیشدا هونەرمەند بووە، ئەو دەم هێندە نەشارەزابوون، کە تەقینەوەکە بووە، لە تاودا هەموو وەفدەکەی ڕژێمی عێراقی دەکوژن و سادقیش لای ناخۆش دەبێ و دەڵێ بۆ نەتان هێشتنەوە تا بزانین ئەمانە کێبوون؟ لەکوێوە هاتوون؟ 
لە تشرینی یەکەمدا، سەدام کە جێگری ئەحمەد حەسەن بەکر بووە، بەڵام سەدام ئیتر بڕیاردەری یەکەم دەبێت لەعێراقدا، وەزیری پەروەردە (ئەحمەد عەبدول سەلام عەبدول قادر) دەنێرێتە لای بارزانی و پەیامی سەدامی دەداتێ، کە لای ناخۆش بووە بۆ ئەو ڕووداوە ڕووی داوە، ئەو دەمە نایارانی بەعسن دەیانەوێت بەینی کوردو عەرەب تێک بدەن. (من ئەو لوتفە بەخشندەیەی جەنابی جێگری سەرۆک بەرز هەڵدەسەنگێنم کە نێنراوێکی پایەبەرزی وەک تۆی ناردوە تاهەستی خۆشەویستی خۆی بەرامبەرم دەربڕێت) لاپەڕەی ١٥
بارزانی دەڵێت: ئەم ڕاستییە دەلالەتە لەسەر باڵادەستی و ڕاوەستاوی ئەو، واتە سەدام.
بۆیە دەمەوێت ئەم دیاریە لەناو (خەزێنە گران بەهاکانی ئێمەدا کتێبێکی پیرۆزی تەفسیری قوریانە و لاپەڕەی کتێبەکەش بە وردە نوسینی عەرەبی کۆن پڕکراوەتەوە) دەنیرمە یادگارییەک بۆ سەدام.

١٤ی تشریتەنی یەکەم سەدام پێشوازی لە عەبدول قادر ی وەزیر کرد و وەزیرەکە ووتی بارزانی دیاریەکی نایەبی بۆ ناردوویت، قوریانێکی کۆنە، سەدام ڕوو لە عەبدول قادری وەزیر دەکات و پێی دەڵی بیکەرەوە، لەچرکە ساتەکەی وەزیر خەریکی کردنەوەی دیارییەکە دەبێت چاوەکانی سەدام حسێن بریسکە داکات و قورئانەکە دەتەقێتەوە، دەست بەجێ بەدەستڕێژێک وەزیر لەلایەن پیاوەکانی سەدامەوە دەکوژرێت.
بۆ ئەوەی باسەکەمان دەوڵەمەند بکەین، لە پەیوەندییەکی مەیدانیدا پێشمەرگەیەکی ئەو کاتەمان دوان کە بۆخۆی چووە ئەو ژوورەی دیوە کە پیاوە ئاینیەکان ویستبویان خۆیان بە مەلامستەفادا بتەقێنەوە ئەو بەڕێزە ئاوا بۆمان دوا:
بەڵێ چەند ڕۆژێک بۆ ڕاکێشانی سۆزی زیاتر بۆ مەلامستەفا دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە مەلامستەفا نەماوە، دوای ئەوەی خەڵکی زۆر دڵگران بوو ئیتر باس لەوە کرا کە بەر لەتەقینەوەکە لە دوژمنان هەتوونەتە دەست و تەقینەوەکە نەبۆتە هۆی ئەوەی کە پێشمەرگە و بارزانی زیانیان لێ بکەوێت، ئەو ووتی: دەستە دەستە خەڵک دەچوو بۆ سەیری جێگەی تەقینەوەکە. لە پرسیارێکدا کە کردمان ئایا ئێوە دەتانزانی ئیسرائیلییەکان پەیوەندییان بە بارزانییەوە هەیە؟
ئاوا وەلامی داینەوە: بەڵێ دەمانزانی و زۆر جار لەناو ئوتۆمۆبێلەکانیاندا دەمانبینی، بەڵام کەس باسی نەدەکرد، چونکە ڕاستەوخۆ تۆمەتیان بۆ دروست دەکردین، و دەیان ووت ئەوە سەر بە مخابەراتی عێراقییەو دەیان بردین بۆ ڕایات. 
ئیسرائیلییەکان یان سادق ئەو دیاریەیان بۆ سەدام نارد؟ ئەوە پرسیارێکە تۆزێ مژاوییە، بەلام لە گەڵ خوێندنەوەی کتێبەکە بۆمان دەر دەکەوێت، بەڕاستی موسادی ئیسرائیلی یاری منداڵانە ناکەن ئەوان بڕیاریان داوە مامەڵە لەگەڵ دوژمنەکادا بەجدی بکەن، ئیتر سەدام جارێکی تر لە ڕێگەی ڕۆژنامە نوسێکەوە لە ١٥ی تەموزی ساڵێ ١٩٧٢دا بەناوی ئاژانسی هەواڵەکانی عێراقەوە سەردانی لای مەلامستەفا دەکەن تا چاو پێکەوتنی لەگەڵدا ساز کەن سەرکردەی پێشمەرگەکان گومانی لادروست دەبێت بەر لەوەی بیبەنە لای مەلامستەفای بارزان بڕیاری گرتنی ڕۆژنامە نوسەکە دەدەن و دەیپشکنن، لەبەختباشی مەلامستەفا سەرکردەی دەستە ی پارێزی لەبارزانی دەکەن ڕاست دەر چوو دوای ئەشکەنجە دانی ڕۆژنامە نوسەکە دان بەوەدا دەنێت کە هاتوە بارزانی بکوژێت و بۆ کوشتنی ئەو چۆتە لای، نووسەری کتێبەکە (شلۆمۆ نکدیمۆن) دەڵێ: بارزانی و نزیکەکانی زۆرجاران هەوڵی تیرۆرکردنیان پوچەڵ کردۆتەوە.

*************************
*************************
خوێنەر لەم وێنەیەی سەدام مەلا مستەفای بارزانی بڕوانێت، بۆ خۆی خوێندنەوەی دەوێت!

هەمووشمان دەزانین، کە سەدام خۆی چەندین جار هەوڵی داڕشتنی تیرۆر کردنی خۆی داناوە بۆ ئەوەی دەست بکات بە کوشتنی ئەوانەی گومانی لێیانە، کتێبەکەی بەرزان تکریتی شاهیدیمان بۆ دەدات.
نوسەر دەڵێ: (هەرگیر کوردەکان باسیان لەنەتەوەی کورد نەکردوە بەڵکو لەزۆربەی کاتدا جەنگە خێڵە کێکان بونەتە هۆی ئەوەی کە ئەم خێڵە یان ئەویان یارمەتی دوژمنی عێراقی داوە، کەئەش بۆ تەهۆی توانەوەی هەستی نەتەوایەتی) لاپەڕەی ٢٧
بۆیە ئیسرائیلییەکان تەنها کورد و بزووتنەوەکەیان بەکارهێناوە، کەرچی کامەران بەدرخان هەوڵی داوە وێنەیەکی تر پیشانی ئیسرائیلی و ئەوروپییەکان بدات و هەوڵی داوە بڵێت ئێمە نەتەوەیەکین دەکرێ ئێمەش وەک ئێوە ئازاد بین و لەهەندێ جاردا بەدرخان هەوڵی داوە ڕاستەوخۆ لاسای ئیسرائیلیەکان بکاتەوە تا دۆست بۆ کورد و کێشەکەی دروست بکات، بەڵام بارزانی خەوی ئەویشی لە بار بردووە و ئەوانیش وەک خێزانێک تەنها کە توانیویانە فەرهەنگێک بۆ زمانی کوردی و چەند کارێکی تریان کردوە، کە خۆی لە وەرگێڕانی تەورات و ئینجل و چەند کتێبێک بەدار نەبووە، ڕۆژنامەشیان دەرکردوە بەڵام خەونی گەورەتریان هەبووە لەساڵێ چلەکانەوە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسادا لە پەیوەندی دابووە لەگەڵ جیان و بەتایبەتی ئیسرائیلییەکاندا.
کەچی ئیسرائیلییەکان ڕاکشاوانە (کوردەکان لە سەر هەڵکێشانی خەنجەر ڕاهاتوون) بۆیە جێگەی گومان بوون بۆیان تەنها توانیویانە بەکاریان بێنن، لەناو ئەم کتێبە دانسقەیەدا باسی زۆر کەسایەتی دەکات کە ئەمڕۆ هەندێکیان لە سەر گۆڕەپانی سیاسی ماون و هەندێکیان مردوون، بەڵام ئێمە مافی خۆمانە بیان خەینە ژێر پرسیارەوە و درێژە بەباسەکەمان بدەین.
ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم، یان بیخەمە بەر ڕۆشنایی قسەکردن، ئەوەیە داخۆ بۆچی بنەماڵەی بارزانی حاشا لەو پەیوەندییە دەکەن و خۆیان وا دەر دەخەن، کە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا بوونی نییە، کە ئەمە بۆ خۆی بەکار هێنانی هەموو هەوڵێکە بۆ مانەوەی تەنها بنەماڵەکایان، لەکاتێکدا ئیسرائیلێکانیش زانیویانە ئەم پەیوەندییە لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا هیچ زەرێکی نابێت بۆ پەیوەندیان لەگەڵ ئێران و تورکیا، چونکە ئەوان زانیویانە خەونی بارزانی چییە و هەموو جارێکیش بەشای ئێرانیان ووتوە و نەشیان شاردۆتەوە بە تورکەکانیشیان ووتوە، عێراقی عەرەبیش، کە دوژمنی سەرسەختی بەحساب ئیسرائیلییەکان بووە لەو پەیوەندییە ئاگاداربوون و زانیویشیانە هیچ بەرهەمێکی نابێت، چونکە خەونی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی و ڕزگاربوونی کوردستان لای بارزانی گاڵتە جاڕی بووە.
لە بەشەکانی تردا بە دیکۆمێنت ئەو ڕاستییە باس دەکەین، کە بارزانی لە چەند جێگەدا بە دۆستەکانی ووتوە من نامەوێت دوژمنایەتییەکە وا خەست بێتەوە، بە کوردی و بەکوردی کوردەکان تەنها پارێزەری دەستکەوتی داگیرکەران بوون.
لێرەدا کۆتایی بەم بەشە دەهێنم و ئەوەش دەخەمە بەرچاوی خوێنەران، کە بۆڵ بریمەریش لەجێگەیەکدا، کە خۆی دیوێتی دەڵێ، کە چوومە لای مەسعود ئیسرائیلیەکانم دی، هیوادارم پەیوەندی ئیستایان تەنها بۆ بەرژەوەندی خێڵێک نەبێت، وانەیەک بێت لەوانەوە کە چۆن لەناو جەرگەی ئەو هەموو ووڵاتە عەرەبییەدا چۆن گیانی بەرگریان هەیە و دەوڵەتێکیان لە ناو جەرگەی ڕووداوەکاندا دروستکردوە، باوەک خەونی بەدرخانییەکان ئێمەش چاو لە ئیسرائیلییەکان بکەین.

سەرچاوە
موساد لەعێراق و ووڵاتانی دراوسێ، داڕمانی ئومێدی ئیسرائیلی و کوردەکان