هیشام ئاكرەیى ناماقولیت كرد!!!

Wednesday, 21/04/2010, 12:00

1111 بینراوە


لە سایتى پاراستن نێت ئەڵوەند ناوێك دیمانەیەكى لەگەڵ هیشام ئاكرەیى پولەكیدا سازكردووە.ناوبراو خۆى بەخاوەنى كۆمیتەیەكى نەبوو دەزانێت كە گوایە دنیاى كردووە بەشامى شەریف بۆ ڕۆژنامەنووسان. ئەمانە و چەندین قسەى بێسەر و بەرى تر بەڵام ئەوەى زۆریش گرینگ نەبوو بەلامەوە، بەڵام بۆ بەرچاو ڕوونى خانمى جل سوور و هیشام پولەكەى وەكو ئەندامێكى گروپەكە بەپێویستم زانى وەڵامى بدەمەوە. لەوەڵامى پرسیارى كۆتاییدا كەلەسەر گروپەكەى ئێمە قسە دەكات، ناوبراو پێى وایە كەكارى بەلاش كەس ئامادەنیە بیكات، ئێمە بەپێویستى دەزانین كەهیشام ئاكرەیى ئاگاداربكەینەوە كەئەگەر مەلە نازانێت. با لەئاوى لێڵدا مەلە نەكات، چونكە بۆ بارى تەندروستى خراپە، بۆ ئەوەى هیشام ئاكرەیى و ئەوكەسانەى وەكو ئەو بیردەكەنەوە، باش بزانن كەگروپەكەى ئێمە لەگەورە تابچوكى خۆبەخشانە كاردەكات، و خاوەنى زۆرترین ئەندام و دۆست و لایەنگرین دەپرسین، ئایا تائێستا داواى یارمەتیمان لەهیچ كەسێك كردووە، ئایا بەهیچ یەكێك لەئەندامەكانمان گوتووە. پێویستە ئابوونەى ئەندامێتى بدەیت، بۆیە لەكۆتاییدا دەڵێین سینگمان فراوانە بۆ ڕەخنە بەڵام تۆمەت و قسەى نابەجێ لەهیچ كەسێك قبوڵ ناكەین، ئەگەر هیشامیش داواى لێبوردن نەكات هەڵوێستى ترمان دەبێت،
هیوا خالید
ئەندامى گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێسنورى كوردستان
www.besnuri.com

تێبینى
ئەم ڕوونكردنەوەیە تەنیا تەعبیر لەبیروڕاى خۆم دەكات نەك گروپەكەكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە