سەركردایەتى مافیاكانى دەسەڵات و تەخشانى پارە

Thursday, 16/06/2011, 12:00

1164 بینراوە


لە كاتێكدا بەشێك لە خانەوادەى شەهیدان و پاشماوەى ئەنفال تواناى ئەوەیان نییە لە شارێكەوە بۆ شارێكى تر بە مەبەستى چارەسەرى پزیشكى گەشتبكەن. ئەوەتا مەلا بەختیار بۆ قەستەرەى دڵ گەشتۆتە ئەردەن و دكتۆر فرسەت (ئەرسەلان بایز) و خانمەكەشى لەپێناوى نەوەى كوڕدا خۆیان گەیاندۆتە رۆماى پایتەختى مافیا و بەهۆى منداڵى بلورییەوە كوڕێكییان بەرهەمهێناوە. د. فرسەتى سۆشیال دیموكرات لەبەرەى 3 ژن ئەمە یەكەم كوڕییەتى. پێش سەفەرەكەشییان لەسەر رێگاى قوشتەپە بە پارەى دزراوى میللەت 7 دۆنم زەوى بۆ خاوەنشكۆى تازە دەكڕن. بەمەبەستى دروستكردنى ڤێلایەك لەسەر رووبەرى 1 دۆنم، خانمى د. فرسەت بە بڕى 18000 دۆلار لەگەڵ نووسینگەیەكى ئەندازیارى نەخشەیەك بۆ ڤێلاكە دەكێشن بەڵام پاش ماوەك خانم لەبەر ئەوەى پشتى بە پارەكەوە نەئێشاوە دڵى لەو نەخشەیە سارد دەبێتەوەو ئەمجارە ئەندازییارێك لە بەغداى پایتەختەوە دێت و بەبڕى 10000 دۆلار نەخشەیەكى نوێ بۆ ڤێلاكە دەكێشێت. بۆ زانیارى زیاتریش خانمى د. فرسەت لە دادگاى سلێمانى مانگى 1 رۆژ بەمەبەستى وەرگرتنى مووچەكەى دەوامدەكات. ئەوەى جێگەى نیگەرانیشە سەرۆكى دادگا تاوەكو بەردەرگا خانم بەڕێدەكات. ئینجا ئەوها دادگایەك چۆن بڕیارى بێلایەنانەى تێدادەدرێت.
هاوڵاتیانى خۆشەویست مافیاكانى دەسەڵات بەم شێوەیە پارە تەخشان و پەخشان دەكەن بۆیە تاوەكو ئێستا بەشێكى بەرچاو لە هاولاتییانى كوردستان لە ئاو، كارەبا، شوێنى نیشتەجێبوونى گونجاوو خزمەتگوزارى تەندروستى بێبەشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە