یەكێتی وجاخی كوێر بووە , رەفیق حیزبی سەرپەرشتی ڕێكخستنی ڤۆرتەباڵ دەكات

Tuesday, 25/05/2010, 12:00

1199 بینراوە



ئەم بابەتەم پێش سێ هەفتە ئامادە كردبوو , بەڵام بەداخەوە دەستی ڕەشی تێرۆرستان چووە خوێنی شەهیدی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان ناچار دوامخست . (سەروەری بۆ شەهید سەردەشت و ڕووڕەشیش بۆ بكوژان) . مستەفا ڕۆشدی (مستۆ) كە دەكاتە برای عارف روشدی ئەندامی سەركردایەتی و وتەگیژی ناو یەكێتی هەموو , خەڵكی بادینان بەگشتی و مامۆستایانی زاخۆ بەتایبەتی دەزانن كە مستۆ پیاوێكی نەك هەر بەكرێگیراو و ڕەفیق حزبی بوو بەڵكو سەرشۆڕی ڕژێم و شوعبەی بەعسی زاخۆ بووە , لە مۆڵگای فەرع بەرپرسی بەشی خۆجێیی واتە (زاتیە) بووە هەمیشە خەرێكی ڕاپۆرت نووسین و ڕاپێچ كردنی مامۆستایان بۆ سوپای جەیشی شەعبی لە بەرەكانی جەنگی قادسیە و چیاكانی سەر ئاكری بووە . ئەم كەڵە بەعسیە خوێنمژە پێش مانگێك لە سایتی پی یو كەی ئۆن لاین بابەتێكم خوێندەوە گوایە مستۆی رەفیق حزبی لێپرسراوی كەرتی رێكخستنی ڤۆرتەباڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لە ئەڵمانیا و خەریكی ئامادە كارییە بۆ كۆنگرەی یەكێتیەو وێنەیەكی خۆی كەس و كاری و چەند كەسێكی بێ ئاگای تێدا بوو . ئەوەی ئەم بابەتەی دیبێت و مستۆی ناسیبێت پێكەنینی بەم هەواڵە دێت و دەڵێت یەكێتی وجاخت كوێر بێت كە مستەفا روشدی بووەتە لێپرسراوی ڕێكخستن وادیارە لە فۆرتەباڵ پیاوی تێدا نەماوە , عەجایب یەكێتی وا لاواز بێت لە شارێكی وەكو فورتەباڵ دلسۆزێكی دیكەی تێدا نەبێت سەرپەرشتی ئەو ڕێكخستنە بكات . ئەمە مەرگەساتە بۆ یەكێتی . تەنانەت عارفی بێ هەڵوێستی برایشی چی بووە وا ئەمڕۆ بووەتە ئەندامی سەركردایەتی و جاروباریش وڕێنە دەكات . كە بۆ رۆژێكیش پێشمەرگایەتی نەكردووە .
رەفیق مستەفا روشدی لە دوای ئاشبەتاڵی 975 وە هاتەوە بۆ تەواو كردنی خوێندنی خانەی مامۆستایانی دهۆك هەر لەو كاتەوە قۆڵی لێهەڵماڵیو بووە ئەندامێكی چالاكی ئیتحاد وەتەنی تەڵەبەی عێراقی . پاش دامەزراندنشی بەمامۆستا جلە زەیتونیەكەی رەفیقی لەبەر كردو وەك و سەگی هار شەو رۆژ بە شەقامەكانی زاخۆ خۆی نیشان دەدا . مستۆ لەبەر دڵسۆزی و نۆكەری بۆ ڕژێمی بەعس لەگەڵ پێشەی بەڕێوبەری قوتابخانەیدا لە ساڵانی جەنگی ئێران و عێراق بوو بە لێپرسراوی بەشی زاتیە لە فەرعی زاخۆی ڕژێم , ئەمەش ئەگەر جێی متمانە نەبووایە هەرگیز ڕژێم ئەو پلە هەستیارەی پێنەدەدا , چونكە دەیان مامۆستا و رەفیق حیزبی عەرەبی لە زاخۆ بوون بەڵام جێی سیقەی حیزب نەبوون . ئیتر بەدڵ و بەگیان وەكو سەگی هار كەوتە گیانی چینی هەژار كاسبكاران و مامۆستایان بۆ فۆرم پڕكردنەوە و ڕاپێچ كردنیان بۆ بەرەكانی شەڕی قادسیە , جگەلەوەش مستۆ سەرپەرشتی دەیان خۆپێشاندانی بەزۆری قوتابخانەو فەرمانگەكانی زاخۆی كردووە كە بەبۆنەی سەركەوتنی ڕژێمی سەدام لەبەرەكانی جەنگی قادسیەی دوڕاو دەكرا . هەر لەو سەردەمەدا لەبەر دڵسۆزی و لێهاتوویی مستۆ بوو بە سەرۆكی ئەسواق تەعاونیە لە تاخی عەباسییە لە زاخۆ كە تایبەت بوو بە شتومەكی ناوماڵ گوایە بۆ فەرمانبەران تەرخانكرابوو بەڵام هەمووی بۆ پیاوانی ئەمن و ئیستختبارات و رەفیق حیزبیەكان تەرخانكرا بوو , وەكو ئاماژەم پێدا دەیان كارمەندی عەرەبی رەفیقی حزبی لێبوو ئاواتە خواز بوون ئەو پۆستەی ئەسواق تەعاونیەیان پێ ببەخشرێت .. ئیتر مستو لای خەڵكی بە كابرایەكی دڕندەو بێ كەرامەت ناسرا بوو كار گەیشتە ئەوەی خەڵكی بیر لەوە بكەنەوە رۆژێك بێت تۆڵەی لێبكەنەوە . ئەوەبوو چەند رۆژێك پێش سەرهلدانی زاخۆی ساڵی 1991 ئەو ئاواتە هاتە دی و لە ناو ئۆتومبیلێكدا لەگەڵ دوو رەفیقی چەپەڵی زاخۆ بوون لە شەقامی سەرەكی نزیك گەراجی زاخۆ (نەقلیاتی شار) درایە بەر دەستڕێژی گوللە و هەردوو رەفیق حزبییەكە تۆپین ( حەبەش جێگری مەسول فەرع و محمەد عەلی موفەتیشی پەروەردە) بەڵام مستۆ شانسی هەبوو بە برینداری دەرچوو . ئیتر دوای ڕاپەڕین بەبۆنەی چارەسەری برینەكەی خۆی لەبن سێبەری عارف حەشاردابوو بەڵام زانی ئەمەش دادی نادات ناوبانگی عارفیشی زِراندووە ئیتر كوردستان بۆ ئەو مەرگەساتە , بۆیە بەرەو ئەڵمانیا هەڵهات . بەڵام هەمیشە بەبۆنەی عارفی برایەوە لە دەسكەوت و پاداشتی یەكێتی بێ بەش نەبووە بەتایبەتی دوای شەڕی ناوخۆ كە بووە خێروبەرەكەت بۆ عارف , هەر كاتێك عارف بەقودرەتی قادر پلەی لەناو یەكێتی بەرزبووایە ئەوجا مستۆ بەدزیوە دەهاتەوە كوردستان پشكێكی لە پارەو عەرزەی وەردەگرت , بۆ دواجار پێش ماوەیەك خۆی خانەنشین كردوو هەموو ساڵەكانی ئەڵمانیاشی بۆ حسابكرا و خەرمانێك پارەشی وەرگرت و گەڕایەوە ئەڵمانیا . ئێستاش بەبێ شەرمانە خۆی كردووە بە لێپرسراوی كەرتی رێكخستنی یەكێتی وەكو بلێی ئەو شارە پیاوی تێدا نەماوە كار بۆ یەكێتی بكات .. ! یا هەموو ئەندامەكانی پێشوو بوونەتە گۆڕان . بەڕاستی كارەساتە .. سەد مەخابن زەمانێك ئەو یەكێتی یەی لە قەندیلەوە بەغدای دەهەژاند و زەبری كوشندەی لە هێزەكانی بەعس دەوەشاند ئەمڕۆكە وا بێ هێزو لاواز بووە پەنا بۆ جاش و رەفیق حیزبی چڵكاوخۆری وەكو مستۆ دەبات كە سەرپەرشتی ڕێكخستنەكانی یەكێتی بكەن . بەرپرسانی (ی ن ك) لە ناوە و دەرەوەی وڵاتیش باش بزانن كە مستەفا روشدی ئەو قارەمانەی ڕێكخستنی فورتەباڵ بەڕێوەدەبات تا سەر ئیسقان خزمەتی ڕژێمی بەعسی كردووە مەحاڵە بتوانرێت غەسل دەماغی بۆ بكرێت . با بچن لە شاری زاخۆ پپرسن كە مستۆ چ كەڵە پیاوێكی هیچ و پۆچ بووە . ئەوجا شەرم لە خۆیان بكەن !!!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە