ڕوونكردنەوەیەك بۆ كاك حمید حمید گەرمیانى

Tuesday, 07/02/2012, 12:00

1012 بینراوە


بۆ كوردستان پۆستى بەڕێز
سڵاوى كوردانە...
ڕوونكردنەوەیەك بۆ كاك حمید حمید گەرمیانى
سەبارەت بە بابەتێكى بەڕێز حمید حمید گەرمیانى كە لەسەر گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان، بەجۆرێك لە جۆرەكان دوورە لە ڕاستیەوەو خاڵییە لە ئیتیكى ڕۆژنامەنووسى، بەندە وەك ڕۆژنامەنووسێكى سەربەخۆو و وەكو ئەركێكى ئەخلاقى بە پێویستمزانى هێلكەیەكى تر بخەمە سەبەتەكەى كاكە حمید ەوە ، بەندە دوورو نزیك پەیوەندى بەم كۆمپانیایەوەنیە بەڵام زۆر لە نزیكەوە ئاكادارى هاوكاریەكانى ئەم كۆمپانیایەم بەڕووى خەڵكدا!
كاكە حمید ئەگەر گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان لە 61%ى ئیدارەى گشتى یەكێتى خاوەنێتى تێناگەم بۆ خاوەنى لە100% نین؟ خێرە لە 39% ى دراوە بە قەیوان؟
كاكە حمید هەموومان نووسینەكەى جەنابتمان پێ دەنووسرێت منیش ئەتوانم بڵێم لە 59%ى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هى كاكە حەمەى حاجى مەحمودە، لە 80%ى كۆمپانیاى تۆیۆتاى یابانى هى بەڕێز نەوشیروان مستەفاى ڕێكخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕانە ئایا خەڵك بڕوام پێدەكات؟ هەموومان ئەم دێڕانەمان پێدەنووسرێت بەڵام تا چەندێك ڕاستەو لەگەڵ ئیتیكى ڕۆژنامەنووسیدا یەتەوە و دەچێتە چوار چێوەى ڕەخنەوە؟
نازانم تا چەندێك خەڵك هەیە لە پشت نووسینەكەتەوە یان خۆت سەرچاوەكەى، بەهەر حاڵ باشتێكى خۆشت بۆ باسبكەم ڕۆژێك برادەرێك ووتى ئەم كۆمپانیاى قەیوانە زۆر باشەو زۆر پیاوى چاكن شانیان وا باڵیان وا، ووتم ئێ ووتى وەڵا بەنیازم داواى فڵان شتیان لێبكەم ئێ منیش ووتم پەنا بەخوا.
پاش ماوەیەك بینیمەوە ووتى ئەزانى وا دەرنەچوو؟ ووتم چۆن ووتى ئەوەى ویستم دەستم نەكەوت. ئەو پیا هەڵدان و شتەى كە پێشتر ووتى هەمووى پێچەوانەكردەوە، كاكە حەمید زۆربەى زۆرى خەڵكى ئەم ووڵاتەى تۆ بەم لۆژیكە بیر دەكاتەوە، تۆ چاوەڕێ ى كەمپەینى كێ ى؟
براى ئازیزم چەندین گەنج و خێزانى گەرمیان هەیە مانگانەیان لاى ئەم گروپى كۆمپانیاى قەیوانە هەیە، چەندین خوێندكارى زانكۆو پەیمانگاكانى ئەم شارەیە هاوكارى لە كۆمپانیاى قەیوان وەردەگرێت، چەندین خێزانى شارى سلێمانى و هەڵەبجەو سەید سایەق و دوكان و پشدەرو شارباژێڕو چەندین شوێنى تر، مانگانە چاویان لەخواو هاوكارى ئەم كۆمپانیاى قەیوانەیە!
كاكە حمید ئەزانى چەند مزگەوت دروستكراوە لەسەر بودجەى ئەم كۆمپانیایە نەك حكومەت؟ ئەزانى چەند نەخۆش چارەكراوەو ڕزگار كراوە لە مردن لەسەر بودجەى ئەم كۆمپانیایە نەك حكومەت؟ ئەزانى لە ساڵى 2004 و 2005 ەوە ئەم كۆمپانیایە لەسەر خەرجى خۆى خوێندكارى ناردووەتە دەرەوەى ووڵات بۆ خوێندنى ماستەرو دكتۆرا، چۆن ئەم بەرنامەى تواناسازیە كراوە بە هەڵڵا و ڕۆژانە دەیان جار ئەدرێتەوە بەچاوى خەڵكداو دەمێ شانازیییە دەمێ سەر كەوتنە دەمێ سەروەرییە، خۆ ئەم كۆمپانیایە زۆر دەمێكەو پێَش حكومەت ئەم بەرنامەیەى هەبوو؟
لە بنیاتنانى زانكۆى ئەمریكیدا دووملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلاریان وەك دیارى بەخشى بەو زانكۆیە!
بێجگە لە چەندین هاوكارى تر كە من ئاگام لێ ى نیە! بەهەر حاڵ كاكە حمید لەگەڵ هەڕەشەو گوڕەشەكانتدا باسێكى ئەمانەشت بكردایە؟
ئەگەر كەمپەینیشت دانا بیرێ لەم خە ڵكە هەژارەش بكەرەوە چونكە دڵنیام ئەوانیش كەمپەینێ دائەنێن دژى تۆ!
كاكە حمید منیش وەك ڕۆژنامەنووس ڕەخنەم لەم كۆمپانیایە هەبووە بەڵام دڵنیابە شینى تۆ بۆ حەسەن نیە بۆ هەریسەكەیە!!!!
لەسەر بەڵگەنامەو پڕۆژەكانى قەیوانیش نازانم ئەوانەى باسیان ئەكەیت و بەتەماى بڵاوى كەیتەوە چیەوچۆنە بەرهەرحاڵ ئەوە بەجێ ئەهێڵم بۆ ویژدانى خۆت و كۆمپانیاى قەیوان!
سەنگەر سابیر
سلێمانى
7/2/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە